سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بابه‌تێک له‌باره‌ى روونکردنه‌وه‌و سه‌لماندنى هه‌بوونى ئاگرى دۆزه‌خ له ئێستادا.
نوسینى/عه‌لى حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بێ گومان بزانه سه‌رباره‌ت به هه‌بوون و دروست کرانى دۆزه‌خ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و شوێن که‌وتوان و شوێن که‌وتوانیان و ئه‌هلى سوننه‌و حه‌دیس و زانا‌و یاسا ناسانى ئیسلام هه‌موویان به تێکرا به پێى وه‌رگرتن یان له ده‌قه‌کانى قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به شێوه‌یه‌کى جێگیر و سه‌لمێندراو بیروبڕوایان وایه که دۆزه‌خ ئێستا هه‌یه و دروستکراوه بۆیه هه‌میشه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و شوێنکه‌وتوانیان سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێ هه‌واڵیان به‌وه داوه‌و بانگه‌شه‌یان به‌ره‌و ئه‌و راستییه کردوه‌و خه‌ڵکیان له‌وه ئاگادار کردۆته‌وه‌و پێان ترساندون. بێگومان خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا له زۆر جێ باسى دۆزه‌خ و وه‌سف و سیفه‌ت و کاره‌که‌ى کردووه له‌سه‌ر زارى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌واڵى پێداوه هه‌روه‌ک بۆ وێنه ده‌فه‌رموێ (فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِڕينَ)البقره/٢٤
واته ئه‌ى خه‌ڵکینه ده‌ئێوه له ئاگرى دۆزه‌خ خۆتان بپارێزن خواردن و خۆراکه‌که‌ى بریتییه له خه‌ڵکى خوا نه‌ناس و دار‌و به‌رد که خواى گه‌وره له دوا رۆژ بۆ بێ باوه‌ران ئاماده‌کردووه وه ده‌فه‌رموێ (إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا)الکهف/٢٩ واته بێگومان له رۆژى دواییدا ئێمه ئاگرێکمان بۆ کافر‌و سته‌مکاران ئاماده کردووه که وه‌کو چه‌ترو ره‌شماڵ به‌گڕو تین بلێسه‌که‌ى ده‌وره‌یان ده‌دا بۆ سزادان و تۆڵه لێ سه‌ندنه‌وه‌یان له‌بڕى گوناهو تاوان و بێ باوه‌ڕییان وه ده‌فه‌رموێ (وَأَعَدَّ لَهُمْ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا)الفتح/٦ واته خواى گه‌وره دۆزه‌خێکى سه‌خت و دژوار‌و بلێسه دارى بۆ بێ باوه‌رو سته‌مکارو تاوانباران ئاماده‌کردووه له‌وێ دا چاره‌نووسێکى زۆر خراپ و شووم و به‌دیان هه‌یه وه ده‌فه‌رموێ (بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنَا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا)الفرقان/١١ واته بێگومان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که بڕوایان به رۆژى دوایى و دۆزه‌خ نییه و به‌درۆى ده‌زانن سزا‌و ئاورێکى زۆر سه‌خت و بلێسه دارمان بۆ ئاماده‌کردووه‌ن که ده‌بێ تیایدا بسووتێن و هه‌لپروزێن له‌برى ئه‌وه‌ى که بروایان به جه‌هه‌ننه‌م نه‌بووه و خراپه‌یان کردووه ئیتر ئه‌مانه‌و چه‌ندان به‌ڵگه‌ى تر‌ى بره‌وو به‌هێز هه‌بوونى دۆزه‌خ ده‌سه‌لمێنن به جۆرێک که هیچ گومان و دوو دڵى تیا نیه. له سوننه‌ى پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم چه‌ندان فه‌رموده له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى هه‌بوون و دروستکرانى دۆزه‌خ و تالى و ناسۆرى و سیفه‌ته‌کانى هه‌ن بۆ وێنه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (واطلعت فى النار فرايت اكثر اهلها النساء) (صحيح الجامع) واته ته‌ماشى دۆزه‌خم کرد له نێو دۆزه‌خدا زۆربه‌ى خه‌لکه‌که ئافره‌تم تیادا دیتن. که‌واته ئه‌و دیتنه‌ى دۆزه‌خ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له گه‌شتى شه‌وره‌وى و به‌رزبوونه‌وه‌ى بۆ لاى خواى گه‌وره ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌بوون و دروستکرانى دۆزه‌خ له ئێستاوه‌را له‌یه‌ک هاوه‌ڵ زیاتر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هاتووه‌و زانراوه که ده‌فه‌رموێ (الحمى من فيح جهنم فابردوها بالماء) واته گرانه‌تا له‌بلێسه‌و گه‌رما و هاڵاوى دۆزه‌خه به‌ئاوى سارد فێنکى بکه‌نه‌وه ئیتر له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمووده زۆرن شیخ (احمد ولى الله)ى ده‌هله‌وى فه‌رمووده ناس له په‌رتوکى بیروباوه‌رى خۆى ده‌ڵى به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م دوجێى هه‌ق و راستن ئێستاکه هه‌ن و دروستکراون له‌لاى خواى گه‌وره تا رۆژى دواییش هه‌رده‌مێنن و له‌ناو ناچن چه‌ندان په‌رتوکى تر‌ى ئاوا له‌باره‌ى بیروباوه‌ڕى ئیسلام و بنچینه و بنه‌ماکانى ئایین دانراون تیایاندا باس له هه‌بوونى دۆزه‌خ ده‌که‌ن دیاره هه‌موو ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمووده باسکراوانه‌و باس نه‌کراوه‌کانى تریش له‌سه‌ر ئێستا هه‌بوونى به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م تاکه به‌ڵگه‌ن نه‌خاسمه ئه‌و فه‌رموودانه‌ى که له‌کاتى گه‌شتى ئیسرا‌و میعراجدا سه‌باره‌ت به‌به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م هاتوون که پیشانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دراون و به چاوى خۆى بینویه‌تى دیاره هه‌ر به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دروست بوون و هه‌بوونیان وه‌ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش که ئه‌سماى کچى ئیمامى ئه‌بوبه‌کر له کتێبى سه‌حیحى بوخارى به ژماره/٨٦ بۆمن ده‌گرێته‌وه‌و دفه‌رمووێ رۆژێ چومه لاى عائیشه‌ى خوشکم دیتم خه‌ڵکێک له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم نوێژى رۆژگیران ده‌که‌ن ده‌ڵێ دواى نوێژه‌که هه‌ندێ شتى فه‌رموو له‌میانه‌ى قسه‌کانیدا فه‌رمووى هه‌ندێ شتم تازه بینى که‌که‌س نه‌ى بینیوه یه‌کێک له‌وانه به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌مم بینین دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌بوونیان.

