سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌نجى بێوه‌ر
عادل شێخانى
دارتاشێکى بیناسازى به ساڵا چوو ، کاتى خانه نشینى نزیک ببووه‌وه، به سه‌رۆکه به‌ڵینده‌ره‌که‌ى ڕاگه‌یاند که نیازى هه‌یه ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه ، ئاره‌زوى ژیانێکى هێمن و ئاسووده ده‌کات له‌گه‌ڵ خێزتنه به‌ته‌مه‌نه‌که‌ى.
به‌ڵێنده‌ر به بیستنى ئه‌م داواکارییه خه‌م دایگرت و زۆرى پێ‌ناخۆش بوو ، که کارمه‌ندێکى کارامه‌و شاره‌زاى داواى خانه‌نشینى ده‌کات و کاره‌که‌ى به‌جێ ده‌هێلێت.
داواکه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌که‌وه په‌سند کرا ، هاوکات داواى لێ کرد که دوا خانووى وه‌ک خزمه‌تێکى تایبه‌ت بۆ دروست بکات.
کابراى دارتاش ، داواکه‌ى قبول کرد‌و ده‌ستى به‌کارى دروستکردنى خانوو کرد، له‌و کاته‌ى که ئه‌و کارى ده‌کرد، به ئاسانى هه‌ست به‌وه ده‌کرا که ئه‌و دارتاشه‌ى جاران نییه‌و که‌مته‌رخه‌مى و بێ مبالاتى به ئاشکرا له کاره‌که‌ى ده‌بینرا،وه‌ک که‌سێک که هیچ نرخێک بۆ پیشه‌که‌ى دا نه‌نێت ، ته‌نها مه‌به‌ستى ڕاپه‌ڕانى کاره‌که‌ى بێت وه‌ها مامه‌ڵه‌ى ده‌کرد، له به‌ر ئه‌وه له‌م کاره‌یدا زۆر ناشاره‌زا مامه‌ڵه‌ى ده‌کرد و که‌ره‌سه‌ى بیناسازى زۆر خراپی به‌کار ده‌هێنا و خانویه‌کى ناڕێک و بێ هێزى دروستکرد، به‌شێوه‌یه‌ک که به به‌رهه‌مێکى زۆر ناڕێک خراپ کۆتایی به ته‌مه‌نێکى پڕ له ده‌ستڕه‌گینى و ماندووبونى خۆى هێنا.
دواى ئه‌وه‌ى دارتاشه‌که له دروستکردنى خانووه‌که بویه‌وه، به‌ڵینده‌ره‌که هات بۆ بینینى خانوه‌که‌و کلیلى ده‌رگاى ده‌ره‌وه‌ى دایه ده‌ست کابراى دارتاش و پێى گوت : ئه‌م خانووه دیارییه بۆ تۆ!!!
کابراى دارتاش واقى وڕماو داى به‌سه‌رى خۆیداو و په‌شیمان بویه‌وه‌و گوتى ئه‌ى هاوار چیم کرد به‌خۆم!!!
چونکه ئه‌گه‌ر ببیزانیباى ئه‌و خانووه بۆ ئه‌وه ، به شێوه‌یه‌کى جیاوازتر دروستى ده‌کردو که‌مته‌رخه‌مى به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌کرد.
دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆکه پێویسته بزانین که :
١- کاتێک به‌ڵێنده‌رین و قوتابخانه‌یه‌ک دروست ده‌که‌ین، ئه‌وا نه‌وه‌کانى خۆمان تێیدا ده‌خوێنن و سوودى لێ وه‌رده‌گرین.
٢- ئه‌و ڕێگاو بانه‌ى که دروستى ده‌که‌ین ،خۆمان و نه‌وه‌کانمان پێیدا ده‌ڕۆین و به‌کاریده‌هێنین.
٣- هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ى که له‌م ووڵاته‌دا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین ، کاریکه بۆ خۆمانى ئه‌نجامىده‌ده‌ین ، بۆچى به ڕێک پێکترین شێوه ، باشترین که‌ره‌سه به‌کار نه‌هێنین؟!
٤- گه‌ر سبه‌ى بیناى قوتابخانه یان نه‌خۆشخانه یان پردێک هه‌ره‌س بهێنێت ، کێ زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت، خۆمان یان دوژمنه‌کانمان.
٥- به ده‌ستڕه‌نگینى و دڵسۆزیمان بۆ ووڵاته‌که‌مان ده‌بینه باشترین هۆکارى سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن، به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه ده‌بینه گه‌ره‌ترین دوژمن و هۆکارى شکست و دوا که‌وتن!

