سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئاکار‌و ده‌رده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ....نه‌فامى
نوسینى : سۆران محمد
ئاماده‌کردنى : فاتیمه غریب
ته‌مه‌نى مرۆڤ به‌هادارترین ده‌ستمایه‌یه‌تى ،به‌تێپه‌ڕبوونى ئه‌وا هیچ هاوتایه‌کى نیه جێى بگرێته‌وه,که‌چى هه‌ندێک له ئێمه بیانووى ئه‌وه بۆخۆى دێنێته‌وه که نائاگابووه به‌زۆر هه‌ڵه که له ژیانى تاک و کۆدا پێى هه‌ستاوه ,به‌ڵام ئایا مرۆڤ خاوه‌نى توانا و ئیراده‌یه‌کى به‌هێز نیه؟ شایسته‌ى فێربوون و وانه وه‌رگرتن نیه.؟
به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه
که ئاده‌میزاد بڕیارى گۆڕانکارى و فێربوون نه‌دات له‌ناخیدا و بیه‌وێت هه‌ر له‌یه‌ک دۆخدا بمێنێته‌وه و ده‌رفه‌ته‌کانى ژیان به‌نه‌فامى و بێئاگایى به‌سه‌ر به‌رێت ده‌بێت دڵنیا بین له‌وه‌ى که هه‌ریه‌کێک له ئێمه بوونه‌وه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و خێزان و کۆمه‌ڵ پێک ده‌هێنێت و ئاستى تێگه‌یشتن و زانینى ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کى به‌رچاوى ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیه‌کان و ئاستى پێشکه‌وتنى گشتى ,هه‌ربۆیه‌ش مرۆڤ به‌به‌هاترین سه‌رمایه له‌م له‌م بوونه‌دا لێََََک ده‌درێته‌وه ,چونکه سه‌رچاوه‌ى هه‌موو گۆڕانکارییه‌کان به‌باش و خراپیانه‌وه ,هێزى به‌رهه‌م هێنه‌و گۆشکه‌رى منداڵ و ئاوه‌دانکه‌ره‌وه‌و ڕووخێنه‌ره و سه‌رچاوه‌ى بڕیاره ,هه‌رچه‌ندێک خودى خۆى و ده‌وروبه‌رى به‌هره‌وه‌ربن ئه‌وا ڕه‌فتاره‌کانى له سۆنگه‌ى ئه‌م تێگه‌یشتنه‌وه ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه ,خوێنده‌وارى هۆیه‌که بۆ تێگه‌یشتن و دوورکه‌وتنه‌وه له‌نه‌فامى ,به‌ڵام هه‌موو ئه‌نجامه‌که نیه,چونکه ئاکارى به‌رزو جوان و مامه‌ڵه‌ى په‌سند هه‌موو جارێک به‌ئاستى خوێندن به‌ده‌ست ناکه‌وێت ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ى هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا نه‌دات و خۆى ڕانه‌هێنێت و فێر نه‌کات له‌سه‌ر ڕه‌فتارى جوان و به‌سود .مرۆڤ له بوارى زانست و مه‌عریفه‌و ژیاندا هه‌موو شتێک بزانێت ,ئینجا ده‌بێته که‌سێَکى تایبه‌تمه‌ند وخاوه‌ن زانیارى گشتى ،ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تى بۆ ده‌ره‌خسێنێت بچێته مه‌یدانه‌کانى ژیانه‌وه و ده‌رگاى کۆشش و خزمه‌تى بۆ ده‌کاته‌وه و یارمه‌تى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى هیممه‌تى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئاکارى په‌سد ڕوپۆشى که‌سایه‌تى بکه‌ن.
نه‌فامى ده‌ردێکى کوشنده‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ى ژیان له دیدى مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌و وا له مرۆڤ ده‌کات کردار‌و گوتارى له شوێن و کاتى ناگونجاودا بنوێنێت وپێوه‌رێکى هه‌ڵه ده‌به‌خشنه دیدو تێڕوانین بۆ ژیان و مرۆڤه‌کان ڕوداوو گۆڕانکاریه‌کان ، بۆ یه که‌سانى نه‌فام به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه .
دروستبوونه تێگه‌یشتن وا له کۆمه‌ڵگا ده‌کات ئاستى ڕه‌فتاریان له ڕاده‌ى به‌رپرسیاریه‌تى و پێداویستدا بێت به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاشه ڕۆژى وڵات و گۆڕانکارییه هه‌مه لایه‌نیه‌کان و په‌یوه‌نیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و پێدا نه‌گرتن له مافه‌کانى یه‌کترى دروست ده‌بێت.
هۆکاره‌کانى تێگه‌یشتن و خۆ ڕۆشه‌نبیرکردن له‌م بار‌و دۆخه‌دا ئاسان بوون و پێشکه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه بۆ که‌سانێک مه‌به‌ستیان بێت.

