سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌گه‌ر شتێک له ژیان زیاد نه‌که‌یت زیاده‌یت !
ئه‌ندازیار عوسمان
ئه‌مه وته‌ی نوسه‌رى به‌ناوبانگ (مصطفى صادق الرافعى)یه،به ڕاستیش چاکى پێکاوه ئه‌گه‌ر بوَ خه‌ڵکیش نه‌بێ به گشتى ، بوَ بانگخوازان و ڕێبوارانى کاروانى به‌خته‌وه‌رى له سه‌دا سه‌د وایه!
مروَڤ تواناى شاراوه‌ى زوَرى پێدراوه که پێویستی به‌وه‌یه کاریان له‌سه‌ر بکرێ وبخرێنه گه‌ڕ ، بوَیه
هه‌وڵ وکوَشش وخوَته‌واوکردن کارمانه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى بانگخوازین وله ئاینه‌که‌مان تێگه‌یشتوین ، دیاره به‌خششىخواش له‌که‌س یاساغ نیه و،خوا ده‌ستنانێ به‌ڕووى ئه‌وانه‌ى کوَشش ده‌که‌ن (كلاَ نمد هولاء وهؤلاء من عطاء ربك وماكان عطاء ربك محظورا) (الاسرا‌ء) ، بوَچاکتر تێگه‌یشتن له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته چه‌ند نموونه‌یه‌ک باس ده‌که‌ین :
یه‌که‌م/ پیاوێک بوَچونێکى لا دروست بوو بوَ به‌ره‌و پێش بردن وچاکترکردنى ئوتومبێل چوو بوَ کوَمپانیاى ئوتومبێلى توَیوَتا وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه ، بوَیه ئاڵتونى هاوسه‌ره‌که‌ى فروَشت وکارگه‌یه‌کى دانا ، به‌هوَى جه‌نگه‌وه ڕووخا ،دروستی کرده‌وه ،جارێکى تر ڕووخا دروستى کرده‌وه ، ئه‌مجاره‌ش به بوومه‌له‌رزه ڕووخا ، دروستى کرده‌وه و سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا وئاوات وخه‌یاڵه‌کانى هاتنه دى و بوو به‌خاوه‌نى کوَمپانیاى گه‌وره‌ى (هوَندا ) که پێشبڕکێ ده‌کات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین کوَمپانیا به‌ناوبانگه‌کانى جیهاندا! .
دووه‌م / (مايكل كاثى) : پیاوێکى بیانی یه‌و له به‌ندیخانه‌دا بوو ، چواردیوارى به‌ندیخانه واى لێنه‌کرد تواناکانى نه‌خاته‌کار ، به‌رده‌وام گوێى له ده‌نگ وباسى ( بورصة) کان ئه‌گرت و دیراسه‌ىبارى ئابوورى ده‌کردو متابعه‌ى بازاڕى( الاسهم ) ى ده‌کردو له‌گه‌ڵ باوکیشیا ته‌نسیقى کرد که به‌ڕێنمایى ئه‌م بکه‌وێته کڕین و فروَشتنى ( سهم) و سه‌ره‌نجام که هاته ده‌ره‌وه له به‌ندیخانه توانى ملیوَنه‌ها دوَلار به ده‌ست بهێنێ و ژیانى خوَى له‌سه‌ر بنیات بنێ ! .
سێیه‌م/ پیاوێکى ئه‌مریکى هه‌ژار له دارستانه‌کان ده‌ژیا ، له هه‌ژاریا ڕووى کرده لانه‌ى بێده‌ره‌تانان و ژنه‌که‌شى چووه لانه‌یه‌کى تر‌ى بێده‌ره‌تانان .ڕوَژێک چاوه‌ڕێىپاصىده‌کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ىته‌مومژ بوو پاصه‌که نه‌یبینى و به‌جێى هێشت ، بوَیه بیرى کرده‌وه شتێک دابهێنێ که له حاڵه‌تى ئاوه‌هادا سایه‌قى پاصه‌که‌هه‌ست به‌و که‌سه بکات که له‌سه‌ر شه‌قامه‌که چاوه‌ڕێ ده‌کات ، بوَ ئه‌مه‌شگڵوَپێکى سوورىداهێنا که به باتریه‌ک ئیش بکات وبه سویچێک داگیرسێ ، کاتێ ته‌م و مژ بوو پاص هات ، ئه‌و که‌سه‌ى چاوه‌ڕێ ده‌کات په‌نجه بنێ به سویچه‌که‌دا و گڵوَپه‌که دابگیرسێ و به مه‌ش سایه‌ق پاصه‌که نه‌فه‌ره‌که ببینێ ،ئه‌م بوَچونه له هه‌موو وێستگه‌کانى پاصدا په‌یڕه‌و کراو دانرا به‌مه‌ش ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو .. .
چواره‌م /پیاوێک له‌سوَدان به‌ناوبانگه به (ولد الجبل ) به (كوندة )ئاوى ده‌فروَشت ،پاشتر به‌گوێدرێژ ئه‌م کاره‌ى ده‌کرد ،ئینجا به ئوتومبێل ئه‌م کاره‌ى ده‌کرد ،ئه‌مه‌ش واى کرد ده‌رگاى رزق و روَزى لێکرایه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو .. .
پێنجه‌م /پیاوێک له فه‌له‌ستین به‌ناوى (ماجد اقبالية )که خه‌ڵکى (ام فحم )بوو خاووخێزانێکى سیانزه که‌سى به‌سه‌ردا که‌وتبوو ،ته‌مه‌نى نوَ ساڵ‌بوو که باوکى مرد ،به هه‌تیوى پێگه‌یشت به روَژ به کرێکارى بژێوى په‌یدا ده‌کردوو به شه‌ویش ده‌یخوێند ،تا قوَناغه‌کانى خوێندنى ته‌واو کرد و گه‌یشته خوێندنى باڵا و ماجستێرى له ئیداره‌ى ئه‌عمال دا به ده‌ست هێنا و پاشان دکتوَراى خوێند له (نظم المعلومات ) دا و بووه یه‌که‌م لێکوَڵه‌رى جیهانى له (نظم المعلومات ) دا له‌ساڵى (1997) ه‌وه تاساڵى (2002) که‌وه‌فاتى کرد به‌نه‌خوَشى شێر په‌نجه له ته‌مه‌نى (44)ساڵىدا له ئه‌مریکا .
شه‌شه‌م /سه‌دان ساڵ له مه‌وبه‌ر (محمد كوڕى ابى عامر )له‌گه‌ڵ دوو براده‌رى دا له (قورطبة ) ده‌ژیا له گه‌ڕه‌کێکى هه‌ژاردا و خه‌ریکى ئاو فروَشتن بوون ،ڕوَژێ به هاوه‌ڵه‌کانى ووت :ئه‌گه‌ر بووم به فه‌رمانڕه‌واى ئه‌نده‌لوس چیتان ده‌وێ بوَتان بکه‌م ، یه‌کێکیان ووتى : من ده‌مه‌وێ باخ و بێستانێکم بده‌یتێ و بژێویم بوَ په‌یدا بکه‌ى .. ئه‌وه‌ى تریان وتى : شه‌رت بێت ئه‌گه‌ر بووى به کاربه‌ده‌ست پشتاو پشت سوارى گوێدرێژێکم بکه‌و به شاردا بمگێڕه وبڵێ ئه‌مه ده‌جال و پیاوخراپه و هه‌رچى توخنى بکه‌وێ ده‌یخه‌ینه به‌ندیخانه‌وه . .. ناوبراو خوێندىو بوو به سه‌رباز و پله پله سه‌رکه‌وت تا پاش سىساڵ بوو به به‌ڕێوه‌به‌رى فیرقه‌ى قورتوبه و ئینجا که خه‌لیفه مرد کوڕه‌که‌ى دانرا که ته‌مه‌نى نوَ ساڵ بوو ،براى خه‌لیفه‌که وه‌زیرى دارایى بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌مدا بوون به‌سه‌رپه‌رشتیار و ڕاوێژکار بوَکاره‌کانى خه‌لیفه .. .
پاشان ناوبراو کچى مامى خه‌لیفه‌ى هێنا و سه‌ره‌نجام بوو به ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌موو ئه‌نده‌لوس و فتوحاتى زوَرى کرد ...
ڕوَژێک بیرى دوو براده‌ره‌که‌ى که‌وته‌وه و پیاوه‌کانى نارد تا ئه‌و دوانه‌یان دوَزیه‌وه وهێنایانن ...به یه‌که‌میانى وت : توَبیرته کاتى خوَى داواى چیت کرد ؟ وتى : به‌ڵێ من داواى باخ وبێستان ودابین کردنى بژێویم کرد ، وتى :چى ده‌وێ بوَى بکه‌ن ...ئینجا ڕووى کرده ئه‌وى تر‌و وتى :توَ داواى چیت کرد ؟وتى :قوربان بم بووره من هه‌روا له‌خوَمه‌وه هه‌رچیم وت وتم ، وتى :ئه‌مه‌وێ بزانم چیت وت ؟ وتى :داوام کرد سوارى گوێدرێژێکم بکه‌یت پشتاوپشت و به شاردا بمگێڕى و بڵێى : ئه‌مه ده‌جال و پیاو خراپه و هه‌رچى توخنى بکه‌وێ ده‌یخه‌ینه به‌ندیخانه‌وه وتى :باشه بوَى جێبه‌جێبکه‌ن.
حه‌وته‌م :دیفید هارتمان پیاوێکى کوێر بوو ، که‌م ئه‌ندامىیه‌که‌ى نه‌بووه ڕێگرو توانى به هیممه‌تى به‌رزه‌وه بخوێنێو دکتۆرا بهێنێت له (طب) دا . .
هه‌شته‌م :ئیروین جاسکولسکى پیره‌مێردێکى بیانى ته‌مه‌ن سه‌د ساڵ بوو ، له پێشبڕکێى ڕاکردنى سه‌د مه‌ترىو دووسه‌د مه‌ترىدا ، به‌شدارى کرد‌و بووه خێراترین پیر له جیهانداو ده‌ڵێت :( ثيرى حالَةتيَكى دةروونىيةو هيضى تر ).
نۆیه‌م : هیروتادا ئوتوتاکى پیاوێکى یابانىیه‌و ده‌ست و قاچى نه‌بوو، په‌راِوێکى نووسى چوار ملیوَن دانه‌ى لێ فرۆشرا ( بةرنامةى هندسة التاثير /د. على حمادى )..
خوێنه‌رى به‌ڕێز ، ئه‌گه‌ر بوار بێت به‌هه‌زاران نموونه هه‌یه له‌م جوَره،که هه‌مووى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ى که پڕوَفیسوَر (زةغلول نةجار )ده‌ڵێ: که‌م ئه‌ندام ئه‌وه‌یه که له ناخیدا که‌م ئه‌ندام بێت ..... .
باشترین به‌ڵگه‌ش شێخ احمد یاسینى شه‌هیده که له‌ته‌مه‌نى (16)ساڵیه‌وه ئیفلیج بوو ،کوَڵى نه‌دا و توانى ببێته (حوجة )به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ى که له‌شیان ساغه‌و ده‌سته‌وسانن !!...شێخى شه‌هید براده‌رێکى کوێرى هه‌بوو به‌ناوى (كامل بلتاجى ) ، هه‌روه‌ک شێخ هیممه‌ت به‌رز بوو ، حه‌زى ده‌کرد هه‌رچۆنێک بێت خزمه‌تێک پێشکه‌ش بکات ، بۆیه شێخى ده‌کرده کۆڵى و شێخ‌یش ڕێنمایى ده‌کرد ، به‌و جوَره ئه‌چوون بۆ هه‌ر کوێیه‌ک بیانویستایه بۆ بانگه‌واز کردن .
ئاشکرایه ژیان به‌گشتى و بانگه‌وازیش به‌تایبه‌تى به‌و که‌سانه به‌ره‌و پێش ده‌چێ که کوَڵ ناده‌ن و شه‌وو ڕوَژ له خه‌مى ئه‌وه‌دان که جێده‌ستێ به‌جێبهێڵن له‌م ژیانه کورت وکه‌مه‌دا ،که که‌سمان نازانین چه‌ندمان ماوه !. به خوَداچونه‌وه و خوَته‌واوکردن و ڕ‌ازى نه‌بوون به‌و باروحاڵه‌ى که تیاین و چاکترکردنى مایه‌ى به‌ره‌و پێش بردنى ژیانه‌و، هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت له پێشه‌وا عه‌لى بێت که ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر هه‌موان رازى بن به‌وه‌ى که هه‌یانه‌و به‌و بار‌و وه‌زعه‌ى که تیایدا ده‌ژین دنیا کاول و خاپور ده‌بێ

