سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پایه‌کانى ئیسلام : پایه‌ى یه‌که‌م : شایه‌تمان (الشهادة)...پرسیارى ١٣/ شایه‌تمان چیه؟
نوسینى طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
وه‌ڵام/ (لاَإِلَهَ إِلااللهُ مُحَمَّداََ رَسُولُ اللهِ) واته : هیچ په‌رستراوێکى ڕاستى نیه شایه‌نى په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردن بێت ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت (لاإله إلاالله) له‌سه‌ر دو پایه راوه‌ستاوه : نکوَلى کردن له‌وه‌ى هیچ په‌رستراوێک هه‌بێت شایه‌نى په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردن بێت .دووه‌م : چه‌سپاندنى ئه‌وه‌ى که‌وا هه‌ر خواى گه‌وره خۆى به تاک و ته‌نها شایه‌نى به‌ندایه‌تى کردن و په‌رستنه ،وه موحه‌مه‌دیش درودى خواى له‌سه‌ر بێت به‌نده و نێرراوى خواى گه‌وره‌یه بۆ هه‌مووخه‌ڵکى تاوه‌کو به‌پێى ئه‌و شه‌ریعه‌ته به‌ندایه‌تى و خواپه‌رستى بکه‌ن که ئه‌و هێناوێتى له‌لایه‌ن خواى گه‌وره..
گه‌وره‌ترین وپیرۆزترین وبه‌ڕێزترین ووشه که خواى گه‌وره ڕه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌ر و نێرراوه‌کانى خۆى کردوه هه‌ر له باوکه ئاده‌مه‌وه تا دواین پێغه‌مبه‌ران که پێغه‌مبه‌رى خۆمانه سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر وشه‌ى یه‌کخواپه‌رستیه (لاَإلَهَ إلاالله) ،به‌ڵکو
گه‌وره‌ترین وشه‌یه که به زمانداهاتبێت هه‌ر له به‌دیهێنانى دونیاوه تا قیامه‌ت .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خواى گه‌وره به‌دیهێنراوه‌کانى به‌دیهێناوه و پێغه‌مبه‌رانى ڕه‌وانه کردوه و کتێبیشى بۆ دابه‌زاندون.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌هه‌شت رازاوه‌ته‌وه و دۆزه‌خیش گه‌رم کراوه.
بۆیه هیچ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک له‌وه به‌ڕێزتر و گه‌وره‌تر نیه .
(لاَإِلَهَ إِلاالله) وشه‌یه‌که هه‌ر که‌سێک بیڵێ خوێنى پارێزراو ده‌بێت له دونیادا ،و له هه‌ڵه‌کانى ده‌بورێت له دواڕۆژیشدا.
وشه‌یه‌که له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و خه‌ڵکى ده‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه یان ده‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه ،ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێک مافه‌کانى به‌ڕاستى و پاکى ئه‌نجام دابێت ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه،و هه‌رکه‌سێکیش پشتى لێکردبێت و مافه‌کانى به‌جێ نه‌هێنابێت ئه‌وه ده‌خرێته دۆزه‌حه‌وه.وو شه‌یه‌که سود به‌و که‌سه ده‌گه‌یه‌نێت که ده‌یڵێت ،با چه‌ند تاوانبار یش بێت ،جگه له تاوانى هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوا.
هه‌رکه‌سێکیش نه‌یڵێت هیچ شتێک نیه سودى پێ بگه‌یه‌نێت وفریاى بکه‌وێت ،ئیتر با پڕ ئاسمانه‌کان و زه‌ویش خێر و چاکه‌ى کردبێت .
(لاَإِلَهَ إِلاَّالله) چاکترین وشه‌یه که زیکر و یادى خواى گه‌وره‌ى پێ کرابێت .
وه ده‌بێت بزانین که‌وا هیچ وشه‌یه‌ک نیه له دونیادا ئه‌وه‌نده‌ى وشه‌ى ((لاَإِلَهَ إِلاالله) هه‌وڵى گۆرینى واته‌که‌ى درابێت ،کۆمه‌ڵه بێدینه‌کان و کۆمه‌ڵه گومڕاکانیش هه‌ر یه‌که له‌لاى خۆیه‌وه قوَڵى لێهه‌ڵماڵیوه و به‌رده‌وام له هه‌وڵێکى بێوچاندان بوَئه‌وه‌ى ئه‌و بۆ چونه‌ى لاى موسوڵمانان دروست بکه‌ن که وشه‌ى یه‌کتاپه‌رستى خوا ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌کى سه‌ر زاره‌کیه و جێگه‌ى ته‌نها کون و قوشبنى ماڵ و مزگه‌وته‌کانه ،له گه‌ڵ سه‌رله‌قاندنه‌وه وته‌قه ته‌قى ته‌سبیحدا،ئیتر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به کاروبار و گوزه‌رانى خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاوه نیه .هه‌وڵیانداوه له‌و واتا راستیه‌ى خۆى لایبده‌ن که وشه‌ى یه‌کخواپه‌رستى به‌رنامه‌ى ژیان ،پرۆگرامه‌کانى ته‌واو بۆ گۆرینى تاک و کۆمه‌ڵ وخه‌ڵکى ده‌رده‌هێنێ له لیتاوى هاوبه‌ش بڕیاردانه‌وه بۆ روناکى ته‌نها په‌رستى خواى په‌روه‌ردگارى ،وله تاریکى نه‌فامیشه‌وه بۆ دادپه‌روه‌رێتى ئیسلام ،وله به‌ندایه‌تى کردنى به‌دیهێنراوه‌کانه‌وه مرۆڤ بێت یان به‌رد یان دار یان هه‌رشتێکى تربۆ په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردنى خواى به‌دیهێنراوه‌کان.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ وا خه‌ڵکى تێبگه‌یه‌نن که‌وا ئه‌گه‌ر که‌سێک یه‌کجار وشه‌ى شایه‌تمان بڵێت ئه‌گه‌ر چى ته‌نها به‌زمانیش بێت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره بیخاته به‌هه‌شته‌وه ولێى رازى بێت ،وه خراپه وتاوان کردنیش هیچ زیانێکى پێ ناگه‌یه‌نێت ،ئیتر باببێته پیسترین دڕنده و تاوانبارترین که‌س !! یه‌کجار بیڵێت له قیامه‌تدا رزگارى ده‌بێت ،با ئیتر یه‌ک فه‌رز له فه‌رزه‌کانى ئیسلامیشى به‌جێ نه‌هێنابێت !!یه‌کجار بیڵێت ئیتر هه‌رچى ده‌په‌رستێ بیپه‌رستێ ،به‌ندایه‌تى هه‌رچى ده‌کات بیکات !! تۆ که یه‌کجار وتت ئیتر له قه‌ڵایه‌کى پۆڵاییندایت و ده‌تپارێزێت له کافربون ناو ئاگرى دۆزه‌خ ،وه بۆ که‌سیش نیه هیچ گومانێکت پێببات!!
خه‌ڵکێکى زۆریان به‌م شێوه له‌م وشه پیرۆزه تێگه‌یاندوه ،بۆیه ده‌بینین خه‌ڵکى توشى به‌دبه‌ختى و قوڕبه‌سه‌ریه‌کى زۆر بون له بیروباوه‌ڕ و په‌رستن و ئاکار و ره‌وشتیاندا ،خه‌ڵکى له دۆڵێکن و ڕاستى ئه‌م ئاینه‌ش له دۆڵکى تردایه .به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه خه‌ڵکى زۆربه‌یان به‌هۆى ئه‌و تێگه‌یشتنه گومڕاکه‌ره‌وه واده‌زانن ئه‌وان له‌سه‌ر راسته شه‌قامى ئیسلامن ،وجگه له‌وه‌ش هه‌موو گومڕایى و سه‌رلێشێوان و لادانه له ڕێبازى پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانى !! به‌شیان له‌م ئاینه ته‌نها بۆته وتنه‌وه‌ى وشه‌ى شایه‌تمان به‌زمان له بۆنه و یاده‌کاندا ،ئیتر بێ ئه‌وه‌ى هیچ له واتا و مه‌رج و پێویستێکانى بزانن یان بێ ئه‌وه‌ى ژیان وکرده‌وه‌کانیانى خۆیانى پێوه ببه‌ستن .
جا مه‌سه‌له‌که‌یان ئه‌وه‌نده ئاسان و بێ‌نرخ کردۆته‌وه له‌به‌ر چاوى خه‌ڵکى ده‌بینین هه‌موو بێباوه‌ڕ و دووڕوه‌کان بۆ شاردنه‌وه‌ى کوفر و بێباوه‌ڕیه‌کانیان ئه‌م وشه‌یه ده‌ڵێنه‌وه ،که‌چى له‌و لاشه‌وه هه‌موو گوفتار و کرداره‌کانیان دژى خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا و هاوه‌ڵان و شێنکه‌وتوان و ئه‌ولیا و پیاوچاکانى ئیسلامه!!به‌شه‌و وبه‌ڕۆژ پیلان و به‌رنامه‌ى خۆیان داده‌ڕێژن بۆ له‌ناو بردن و ڕوخانى بیرباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌تى ئیسلام،له هه‌مان کاتیش‌دا لافى باوه‌ڕ و ئیسلامه‌تى لێده‌ده‌ن!!!
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که‌وا وشه‌ى (لاَإِلَهَ إِلاالله) له‌سه‌ر دو پایه‌ى سه‌ره‌کى ڕاوه‌ستاوه:
پایه‌ى یه‌که‌م: نکوڵى (نَفِي) کردنى ئه‌وه‌ى که‌وا هیچ په‌رستراوێک هه‌بێت شایه‌نى په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردن بێت وه (كُفر) کردنیش به هه‌موو ئه‌و په‌رستراوانه‌ى خه‌ڵکى ده‌یانپه‌رستن ،ئه‌مه‌ش به‌شى یه‌که‌مى وشه‌که‌یه(لاَإِلَهَ) .
پایه‌ى دووه‌م: چه‌سپاندن (إثبَات)ى ئه‌وه‌ى که هه‌ر خواى گه‌وره به تاک و ته‌نها خۆى شایه‌نى به‌ندایه‌تى کردن و په‌رستنه ،وه ئه‌بێ باوه‌ڕى ته‌واویشى پێ بهێنى،ئه‌مه‌ش به‌شى دووه‌مى وشه‌که‌ی (إِلاالله).
ئه‌م واتایه‌ش چه‌ند رونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ره:
رونکردنه‌وه‌ى یه‌که‌م: هه‌رکه‌سێک یه‌کێک له دوو پایه‌که‌ى (لاَإِلَهَ إِلاالله) به‌جێ بێنێت به‌بێ ئه‌وى تر ،ئه‌وه هێشتا باوه‌ڕدارنیه ،به‌ڵکو کاتێک باوه‌ڕداره ئه‌گه‌ر هه‌ردو پایه‌که پێکه‌وه به‌جێ بێنێت ،واته کوفر به هه‌موو په‌رستراوه پوچه‌ڵه‌کان بکات که خه‌ڵکى بێجگه له خواى گه‌وره ده‌یانپه‌رستن و به‌ندایه‌تى بۆ ده‌که‌ن ،وه باوه‌ڕى ته‌واویش بێنێت به‌وه‌ى که ته‌نها خواى گه‌وره شایه‌نى په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردنه,
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره ( فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ )[البقرة : 256] واته : جا هه‌رکه‌سێک کوفر به‌وه بکات که بێجگه له خواى گه‌وره خه‌ڵکى ده‌یانپه‌رستن وله سنورى خۆیان ده‌ریان ده‌که‌ن ،وه باوه‌ڕى ته‌واویش به خواى گه‌وره‌ى تاک و ته‌نها بێنێت ،ئه‌وه‌ى ده‌ستى به په‌تى نه‌پچڕاوه‌ى خواى گه‌وره گرتوه ،که ئاینى ئیسلامه .
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى (أصحاب الكهف)ه‌وه ده‌فه‌رمووێ (وَإِذِ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ فَأْوُوا إِلَى الْكَهْفِ )[الكهف : 16] واته هه‌ندێکیان وتیان وه ئێوه که بڕیارتان داوه دوره په‌رێزبن له هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن جگه له خواى گه‌وره ،ده‌ى که‌وابو په‌نا به‌رنه به‌ر ئه‌شکه‌وته‌که..
ده‌بینین گه‌نجه باوه‌ڕداره‌کانى ناو ئه‌شکه‌وته‌که هه‌ردو پایه‌که‌ى شایه‌تمانیان به‌جێ هێناوه :
١-دورکه‌تنه‌وه له هاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌کان و له‌وه‌شى که ده‌یانپه‌رست له په‌رستراوه پوچه‌ڵکان,
٢-جگه له خواى گه‌وره که هه‌ر ئه‌و په‌رستراوى حه‌ق و ڕاستیه ،که ئه‌وان به‌تاک و ته‌نها ده‌یپه‌رستن و هیچ هاوبه‌ش و شه‌ریکێکى بۆ بڕیار ناده‌ن
هه‌روه‌ها له باره‌ى پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه‌وه (وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاء مِّمَّا تَعْبُدُونَ [26] إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ) [الزخرف 26- 27]
واته :وه کاتێک که پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم به باوکى و به‌هۆزه‌که‌شى وت : من به‌رى و دوره په‌رێزم له‌وه‌ى ئێوه ده‌یانپه‌رستن ،جگه له‌و خوایه نه‌بێت که به‌دیهێناوم ،که به‌ڕاستى هه‌ر ئه‌و ڕێنمواییم ده‌کا و ده‌مخاته سه‌ر ڕێگاى راست و دروست .
هه‌روه‌ها له باره‌ى ئیبراهیم و پێغه‌مبه‌رانى تریشه‌وه ده‌فه‌رمووێ (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَاء مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاء أَبَداً حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ )[الممتحنة : 4]
واته: ئه‌ى باوه‌ڕداران !به‌ڕاستى له پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم و پێغه‌مبه‌رانى تریشدا باشترین سه‌رمه‌شق ونمونه هه‌یه بۆ ئێوه ،کاتێک به قه‌ومه‌کانى خۆیانیان وت :ئێمه به‌رى و دوره په‌رێزین له‌و شتانه‌ى ده‌یانپه‌رستن ،جگه له خواى گه‌وره خۆى نه‌بێت ،ئێمه بێباوه‌ڕین به‌و ئاین و به‌رنامه‌ى ئێوه و کوفرى پێده‌که‌ین ،وه له نێوانى ئێمه و ئێوه‌دا دوژمنایه‌تى و ڕق و قین ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى تریش سه‌ڵامى خوایان له‌سه‌ر بێت دور که‌وتنه‌وه له‌وه‌ى قه‌ومه‌کانیان په‌رستویانه ،و دوژمنایه‌تى خۆشیان به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رستراوانه ئاشکرا کردوه که ئه‌وان ده‌یانپه‌رست ،جگه له خواى گه‌وره خۆى نه‌بێت ،که په‌رستراوى راسته‌قینه‌یه و ئه‌مان ده‌یپه‌رستن و ته‌واوى به‌ندایه‌تى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نن که‌وا هاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌کان خواى گه‌وره‌شیان په‌رستوه ،به‌ڵام له گه‌ڵیدا هاوبه‌شیان بۆ بڕیارداوه ،بۆیه نابێت به گشتى و ڕه‌هایى ته‌به‌ڕا له هه‌موو په‌رستراوه‌کانیان بکرێت،چونکه ئه‌و کاته خواى گه‌وره شى به‌رده‌که‌وێت ،به‌ڵکو ده‌بێت خواى گه‌وره له‌و ته‌به‌ڕاکردنه جیابکرێته‌وه.
رونکرنه‌وه‌ى دووه‌م:کاتێک له ته‌فسیرکردنى (لاَإِلَهَ إِلاالله) دا ده‌ڵێین هیچ په‌رستراوێکى ڕاستى نیه شایانى په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردن بێت ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت کاتێک که ئه‌و رسته‌ى :(..ى راستى نية شايةنى ثةرستن و بةندايةتى كردن بيَت ..)ى بۆ زیاد ده‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاوه‌کو په‌رستراوه پوچه‌ڵ و ناڕه‌واکان له په‌ڕستراوى حه‌ق و ڕاستى که خواى گه‌وره یه جیا بکه‌ینه‌وه ،چونکه ئه‌گه‌ر به ته‌نها بڵێى هیچ په‌ڕستراوێک نیه ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت ،به‌بێ وتنى ئه‌و زیاده‌یه ،ئه‌وه له‌و کاته‌دا واته‌که‌ى ته‌واو و ڕێکوپێک ده‌رناچێت ،چونکه ئێمه ده‌زانین که‌وا په‌رستراوى پوچه‌ڵ و ناڕه‌وا زۆره که خه‌ڵکى ده‌یانپه‌رستن و ده‌یانکه‌نه هاوبه‌شى خواى گه‌وره له جۆره‌کانى په‌رستندا .
رونکردنه‌وه‌ى سێیه‌م: به‌م له‌یه‌کدانه‌وه‌و شیکرنه‌وه‌یه بۆ واتاى (لاَإِلَهَ إِلاالله) ناته‌واوى له‌یه‌کدانه‌وه‌کانى ترمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ،ئه‌وانه‌ى که ده‌ڵێن هیچ به‌دیهێنه‌رێک نیه ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت ،وه ئه‌وانه‌شى که ده‌ڵێن:هیچ ڕۆزى ده‌رێک نیه ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت و..هتد ،ئه‌م واتایانه ئه‌گه‌ر چى ڕاسته ،به‌ڵام ناته‌واوه و ماناى وشه‌که به جوانى نادات به‌ده‌سته‌وه ،چونکه ئه‌و هاوبه‌ش بڕیارده‌رانه‌ى که پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت بانگى ده‌کردن بۆ ئه‌م وشه‌یه وله گه‌ڵیاندا جه‌نگا و هه‌موویان دانیان به‌وه داده‌نا که ته‌نها خواى گه‌وره به‌دیهێنه‌ر و ڕۆزیده‌ره و هه‌ر ئه‌و به‌ته‌نها خاوه‌ن ئاسمانه‌کان و زه‌ویه،به‌ڵام ئه‌وان له جۆره‌کانى په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردندا هاوبه‌شیان بۆ خواى گه‌وره بڕیار ده‌دا ،وه‌ک له‌داهاتوو له باسى هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوا و هۆکاره‌کانى دا به درێژى باسى لێوه ده‌که‌ین (إنشَاءَالله).
رونکردنه‌وه‌ى چواره‌م: وشه‌ى (لاَإِلَهَ إِلاالله) هه‌ردو جۆره‌که‌ى یه‌کتایى کردنى خوا ده‌گرێته‌خۆ :یه‌کتایى کردنى خوا له ناسیى و چه‌سپاندندا (تَوحيدُ المَعڕفَةِ وَالاِثبَات) وه یه‌کتایى کردنیش له مه‌به‌ست و داواکردندا (تَوْحِيدُ القَصدِ والطَّلَب) ،که له‌مه‌ودوا (إِنْ شَاءَالله) له باسى پایه‌کانى باوه‌ڕ/باوه‌ڕ به خوا)دا به درێژى باسى لێوه ده‌که‌ین .

