سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (97)سووره‌تى البقره(قُلْ مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِجِبْرِيلَ)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
پێشه‌وا (بوخارى) له (ان‌س)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت (عبدالله)ى کورى (سلام)هه‌واڵى ناردنى پێغه‌مبه‌رى خواى بیست و له‌وکاته‌دا له باخێکدابوو به‌رو بوومه‌که‌ى ده‌چنیه‌وه هاته‌لاى پێغه‌مبه‌ر ووتى: من سێ پرسیارت لێده‌که‌م هیچ که‌س نایزانیت مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه پێغه‌مبه‌ر بێت نیشانه‌ى هه‌ستانى قیامه‌ت؟ یه‌که‌م خواردنى به‌هه‌شتیه‌کان چییه؟ چى منداڵ داده‌بڕێت له دایک و باوکى؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى پێشتر جوبره‌ئیل پێى راگه‌یاندم (عبدالله) به سه‌رسامى یه‌وه وتى جوبره‌ئیل؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى به‌ڵێ (عبدالله)وتى جوبره‌ئیل فریشته‌یه‌کى دوژمنى جووله‌که‌یه ئینجا پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه (قُلْ مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِجِبْڕيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ) سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته شێخى ئیسلام (ابن حجر) له (فتح البارى)دا ده‌ڵێت ڕواڵه‌تى ده‌قه‌که ئه‌وه ده‌رده‌خات پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ جووله‌که‌کان خوێندۆته‌وه
و ئیتر واپێویست ناکات بڵێن له‌و کاته‌دا دا به‌زیووه ئینجا ده‌ڵێت پشتگیرى ئه‌م ڕایه‌ش ئه‌و چیرۆکه‌ى (عبدالله)کورى (سةلام)و (احمد) و (ترمذى) و (نسائى) ده‌گێڕنه‌وه له (ابن عباس)ه‌وه فه‌رموویه‌تى جوله‌که‌کان هاتن بۆلاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ووتیان (ابا قاسم)ئێمه ده‌رهه‌ق به پێنج مه‌سه‌له پرسیارت لێده‌که‌ین ئه‌گه‌ر پێمان رابگه‌یه‌نیت ئه‌وسا بروات پێده‌هێنین و گه‌واهى پێغه‌مبه‌رایه‌تیت بۆ ده‌ده‌ین ئینجا فه‌رمووده‌که‌ى گێرایه‌وه له میانه‌ى ئایه‌ته‌که‌شدا پرسیاریان لێکرد له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل له خۆى حه‌رام کردووه له‌باره‌ى نیشانه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌نگى هه‌وره برووسکه دروست بوونى نیرومێ له ڕه‌حمى ئافره‌تدا تا له کۆتاییدا وتیان ده‌باشه باسى هاوه‌ڵه‌که‌تمان بۆبکه؟ پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى جوبره‌ئیل ئه‌وانیش به سه‌رسامى یه‌وه وتیان جوبره‌ئیل دوژمنى ئێمه‌یه شه‌ڕو کوشتارو سزامان بۆ نازڵ ده‌کات! ئه‌گه‌ر بتگوتایه میکائیل که ره‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ى و باران ده‌بارێنێ ئه‌وا باشتربوو ئینجا ئه‌و ئایه‌ته هاته خواره‌وه (شعبى)له (عمر)ه‌وه ده‌گێرێته‌وه (عمر)ده‌هاته‌لاى جووله‌که‌کان و گوێى له ته‌ورات ده‌گرت سه‌رى سورده‌ما چۆن گوته‌کانى قورئان پڕاوپڕ به‌راست و دروستى هاتووه تا رۆژێک پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌لایاندا تێپه‌رى و (عمر)وتى توو خوا ده‌زانن محمد صلى الله علیه وسلم فرستاده‌ى په‌روه‌ردگاره؟ یه‌کێک له زاناکانیان له وه‌ڵامدا وتى به‌ڵێ ده‌زانین پێغه‌مبه‌رى خوایه عومه‌ریش وتى ئه‌ى بۆچى شوێنى ناکه‌ون؟ وتیان پرسیارمان لێکرد کێ سرووشت نیگات بۆ ده‌هێنێ وتى جوبره‌ئیلى دوژمنمان ئه‌و جوبره‌ئیله‌ى شه‌ڕو ئلژاوه و وێرانکارى ده‌بارێنێ! عومه‌ریش لێى پرسى ئه‌ى لاى ئێوه کام فریشته به‌رپرسى نیگایه؟ وتیان (ميكائيل)باران و سۆز‌و به‌زه‌یى ده‌هێنێته خواره‌وه ئینجا عومه‌ر پرسى ئه‌ى باشه ئه‌و دوو فریشته‌یه لاى خوا پله‌و پایه‌یان چۆنه؟ وتیان یه‌کێکیان لاى راست و ئه‌وى دیکه‌ش لاى چه‌پى عومه‌ریش فه‌رمووى لایه‌ق نییه هیچ کام له (جوبرةئيل) و (ميكائيل) دژایه‌تى یه‌کترى بکه‌ن خۆئه‌گه‌ر (جوبرةئيل)دوژمنى(ميكائيل) بێت ئه‌وا ناگونجێت (ميكائيل) دۆستایه‌تى ببه‌ستێن له‌گه‌ڵ یه‌کێکدا که دژایه‌تى بکات منیش به‌ش به حاڵى خۆم گه‌واهى ده‌ده‌م ئه‌و دوو فریشته‌یه و په‌روه‌ردگار ئاشتى خوازن بۆ ئه‌وانه‌ى ئاشتى و پارێزراوى هه‌ڵده‌بژێرن جه‌نگیش به‌رپاده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا دژایه‌تیان ده‌که‌ن ئینجا عومه‌ر هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ویستى ئه‌و گفتوگۆیه‌ى پێ رابگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم پێى گوت ئایا ئه‌و ئایه‌تانه‌ت پێ ڕابگه‌یه‌نم که هاتوونه‌ته خواره‌وه؟ عومه‌ریش فه‌رمووى به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌و ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه (قل من كان عدوا لجبريل) تا گه‌یشته(الكفرين) ئه‌وجا عومه‌ر وتى سوێند بێت به‌خوا ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر له‌لاى جووله‌که‌کانه وه‌هاتم تا ئه‌وه‌ت پێ رابگه‌یه‌نم چى له نێوان من و ئه‌واندا گوزه‌را به‌ڵام په‌روه‌ردگار پێش من که‌وت (سةنةدى ئةم روداوةش تا شةعبى صحيح)ه له لایه‌کى دیکه‌وه له (عبدالرحمن)ى کورى (ابى ليلى)ه‌وه ده‌گێرنه‌وه جووله‌که‌یه‌ک چاوى ده‌که‌وێت به (عمر)ى کورى (خةتتاب)و پێى ده‌ڵێت ئه‌و (جوبرةئيل)ه‌ى هاوه‌ڵه‌که‌تان باسى ده‌کات دوژمنى ئێمه‌یه (عمر)یش ده‌ڵێت (مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِلَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْڕيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللَّهَ عَدُوٌّ لِلْكَافِڕينَ)ئه‌وجا له‌سه‌ر زمانى (عمر) نازڵ بووه خواره‌وه ئه‌م فره رێگایانه‌ش بۆ گێڕانه‌وه‌ى هۆکارى دابه‌زینى ئه‌م ئایه‌ته یه‌ک ده‌گرێت و زیاتر به‌هێز ده‌بن (ابن جرير)گه‌واهى داوه له‌سه‌ر به‌ستنى کۆ ده‌نگیى (اجماع) له‌سه‌ر هۆى دابه‌زینى ئه‌م ئایه‌ته

