ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

تێگەیشتن لە قورئان

تێگەیشتن لە قورئان

 مامۆستا عومه‌ر عه‌لی

"هەر لەیەكەم "بسم اللە"ی قورئانەوە پێش چواردە سەدە تا ئەمڕۆ دوو هێز شەڕیانە لەسەر قورئان .. یەكێكیان ئەیپارێزێ و بە مەردوومی رائەگەیەنێ ..ئەوی تریان ئەیشارێتەوەو تورەكەی سەوزو سووری بۆ هەڵ ئەدورێ و هەردەم بەناوی شتێكەوە لە مەیدانی پەیڕەوی دووری ئەخاتەوە. بێگومان هەر دوكیشیان ناحەقیان نی یە..! چونكە ئەو تامەو لەزەتەی قوتابیانی قورئان وەریان گرتووە لە قورئان زۆر لەوە گەورەترە لە سەرو ماڵ و خوێن و گیان و گەل و نیشتیمان .. هەروەها ئەو چەپۆكەی دووژمنانی قورئان بەریان كەوتووە لە قورئان زۆر شایانی ئەوەیە لەوە زیاتر هەوڵی خوێناوی بۆ بدەن بۆ دواخستنی مەرگی پڕ لە شەرمەزاریان. بەڵام دژایەتی قورئان زۆر لە شەڕە قۆچ لەگەڵ بەردەكانا بێ جێگە ترە.. چونكە قورئان فەرمایشتی خوایەو لەگەڵ خوادا ئەمێنێ .. هەركاتێ ئەو ناحەزانە توانیان بەری رەورەوی مانگ و خۆرو گژو گیا سەوز بوون و باران بارین و مردن و ژیان بگرن ئەوسا ئیزنیان بێ، رێ بە ڕەوڕەوی دەستوری ژیاننامەی خواش بگرن. قورئان دەفتەری نووسراوەی ئەم بوونەوەرەوجیهانەیەو تەعلیماتی چۆنێتی خەلیفایەتی خوایە لەسەر زەویدا.. بۆیە تا زەمین بمێنێ و تاكە مرۆڤێكی لەسەر بمێنێ ئەبێ قورئانیشیان بۆ بمێنێ"

زۆر بەداخەوە دەڵێین

زۆر جار دەبینین و دەبیستین لێرەو لەوێ كەسانێك دەنوسن لەسەر قورئان، وە بەشێوەیەكی وا نیشانی دەدەن بەپێچەوانەی ئەوەی كە قورئانەكە خۆی باسی دەكات. وە شتەكان لنگەو قوچ دەكەنەوە، وە ئەمەش كارێكی تازە نیە كە لەوبارەوە دەكرێت ئەگەر بێتو سەیرێكی مێژووی ئیسلامی بكەین هەر لەسەرەتای هەڵهاتنی ئەم ڕووناكیەوە كۆمەڵێك دژایەتیان كردووە و وە هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بۆ لەناوبردن و ناشرین كردنی لەلای تەواوی خەڵكی و بەتایبەت مسوڵمانان و وە گومان دروست كردن لەدڵیاندا بەرانبەر قورئان. وە هەوڵەكانیشیان بەزەرەری خۆیاندا شكاوەتەوە، بۆ چونكە نەیان توانیوەو وە تاتوانن بە هیچ شێوەیەك بەربەست بن لەبەردەم ئەو ڕووناكیەدا، وە هەتا ئەگەر كەسیش نەبێت پشتیوانی بكات...وە واقیعەكە شایەتی ئەمەیە دەبینین هەر هێرشێك دەكرێتە سەر ئیسلام چ بەنوسین فیلم وێنە...هتد دەبینین چۆن لە هەموو لایەكەوە بەرپەرچ دەدرێنەوە! خوای گەورە خۆی ئەو بەڵێنەی داوەو وە هەر قورئانەكە خۆشی شاهیدحاڵی ئەو ڕاستیەیە (إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحفظون) (الحجر ٩ )واتە ئێمە قورئانمان دابەزاندووەو وە هەرخۆشمان دەشی پارێزین، وە تەنها ئەو ئایەتە بەڵگەیەكی زۆر زۆر بەهێزە بۆ ڕەد دانەوەی زۆرێك لە ناحەزان و دژە قورئانان، لەگەڵ گۆڕانی ئەو هەموو سەردەمە جیاوازانەوە كە دوای دابەزاندی قورئان هاتوون، هیچ كۆمەڵێك نەیان توانیوە هەتا گۆڕانكاریەكی بچوكێش لە قورئاندا بهێنن، وە لەگەڵ ئەو هەموو ناحەزانی ئیسلامە جۆراو جۆرەدا هەر لەسەردەمی پێغەمبەرمانەوە درودی خوای لێ بێت هەتا ئێستا، وە هەر ئەمە خۆی بۆ خۆی وەڵامدانەوەیەكی زۆر گرنگە ئەگەر بێتو تۆزێك بە وردی بڕوانینە مەسەلەكە، وەلەگەڵ ئەوەشدا سوپاس بۆ خوا زانایان و خۆشەویستانی ئیسلام و قورئان لێنەگەڕاون هەروا ناحەزانی ئیسلام تانەو تەشەر لەقورئان و ئیسلام بدەن، لەهەموو لایەكەوە بەهەموو شێوەیەك بەرپەرچ دراونەتەوە، وە ئەم بەرپەرچ دانەوەش نهێنیەكی زۆر گەورەی تیا دەبینین، ئەویش ئەوەیە چ وا لەزانایان وەیان دۆستانی قورئان دەكات كە هەستن بەم كارە، خۆ ئەگەر ناحەزان دەسەڵاتیان لە پشتەو بۆ كۆمەڵیك مەرام و بەرژەوەندی ئەم كارە دەكەن!!! خۆ مسوڵمانان بەپێچەوانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئازار دەدرێن بە هەستانیان بەم كارە!! وە بەشیوەیەكی خراپ وەسف دەكرێت، لەگەڵ ئەوەدا ئازاردان و بریندار كردنی هەست و نەستی ئەو هەموو مسوڵمانە بەئاسایی و ئازادی وەسف دەكرێت!!! بەڕاستی زۆر سەیرەو حوكمێكی زۆر نا عادیلانەیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لایەك لێی بێدەنگه!!‌؟ پێمان وایە ئەم ڕاستیانە شاراوە نیە هەموومان تاڕادەیەك ئاگامان لێیە لەبەرئەوە وازی لێدێنین بۆ بەڕێزتان... ئەوەی كە جێگەی ئاماژە پێكردنە ئەوەیە كە شتێكی بەڵگە نەویستە كە قورئان و ئیسلام پارێزراوە لەلایەنی خواوە، بەڵام هۆی تانەو تەشەرو بەخراپ باسكردنی كاریگەری دەبێت لەسەر مسوڵمانان ئەگەر بێت و ئاگایان لە قورئان نەبێت هەر بۆیە زۆر جەخت دەخەینە سەر ئەوەی كە گرنگە شارەزایمان هەبێت لەسەر ئیسلام و وە قورئان بەتایبەتی چونكە قورئان یەكەم سەرچاوەو وە گرنگترین سەرچاوەیە، وە هۆی شارەزایمان دەبێتە كلیلی گۆمان و دودڵی و هەموو ئەو شتانەی كە ناحەزانی ئیسلام دەیانەوێت مسوڵمانانی توش بكەن، وە لێرەدا جێگەی خۆیەتی تۆزێك لەسەر قورئان بنوسین بە ئومێدی زیاتر چونمان بەرەو قورئان و وە ڕەواندنەوەو لابردنی هەر گومانێك ئەگەر دروست بوو بێت، هەرچەند ئەو شتانەی كە ناحەزانی ئیسلام دەیدەنە پاڵ ئیسلام لەڕاستیا شێكی تازە نیە لە پێشتریشدا هەمان دژایەتی بووە، وە ئەمەی كە ئەمڕۆ دەكرێت زۆرێكی هەر دووبارە كردنەوەی ئەوانی پێشووە!! وە تاڕادەیەك ئەمەش دڵخۆشمان دەكات، بۆ چونكە ئەوانەی پێشتر هیچیان پێ نەكرا گومانمان لەوەدا نیە ئەمانیش هەروا دەبن،‌سەرەتا مسوڵمانێتی كە سەری هەڵدا‌ تەنها لە یەك كەسەوە دەستی پێ كرد كە پێشەوامان بوو درودی خوای لێ بێ چونكە هێزێكی ئیلاهی لە پشتەوە بوو گەیشتە مەرحەلەی دەوڵەت و وە تەشەنەی كرد بۆهەموو چواردەوری لەگەڵ ئەو هەموو دژایەتیەشدا،وە بێگومان ئەوانەی ئەمڕۆش بەهێچ ناچێ جگە لە سەرشۆڕبوون و ئاخیرەت شەڕی نەبێ. هەرچەند خوێنەرانی بەڕێز قورئان زۆر لەوە گەورە ترە كە ئێمە بتوانین حەقی تەواوی خۆی پێ بدەین، بەڵام هەتا ئەگەر كەمێكیش بێت ئومێدمان وایە بەرەو زیاترو زیاتر بڕوات و وە دڵەكانمان پێی گەش بێتەوە. وە ئەوەی كە مەبەستمانە لەم نوسینەدا جوابدانەوە نیە بەڵكو تەنها ناسینی قورئانە. نوسین لەسەر قورئان چەند لایەنێك دەگرێتەوە١- چونێتی خوێندنەوەی و وە زانیاری تەجوید. ٢- زانیاری قورئان "علوم القران". ٣-تەفسیری قورئان و هۆی دابەزاندی ئایەتەكان.وە بۆ هەریەكێك لەوانە چەندەها كتێب هەیە زۆر بە وردی باسی دەكات، بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بەكورتی تیشك بخەینه ‌سەری تەنها ئاماژە كردن و ناساندن و تایبەتمەندیەكانیەتی بە شێوەیەكی گشتی بەئومێدی دروست بونی خۆشەویستیمان بۆی زیاتر. وە بۆ ئەوەی سەرەتایەك بێت بۆ چونەناو زانیاریەكانی تری بەدرێژی إن شا‌ء اللە.

قورئان پیرۆزدابەزێنراوەتە خوارەوە لەلایەنی پەروەردگاری جیهانیانەوەو لە ڕێگەی جبرەئیلەوە بە وەحی بۆ پێشەوامان محمد درودو سەلامی خوای لێ بێت، كە دەست پێدەكات لە سورەتی فاتیحەوە وە كۆتایی پێدێت بەسورەتی الناس لێرەدا جێگەی ئاماژە پێكردنە ووشەی عەرەبی سەرەنجامی ئەو دژایەتیانەی كە كراوە، زۆر بەداخەوە دەڵێین زۆرێك لە كوردەكانمان وایان لێهاتووە حەساسیەتیان بەو ووشە بێت، وەكو ناحەزان دەڵێن قورئان بە عەرەبیەو بۆ عەرەب هاتووە، بەڵام ئەو قسانە هەمووی پڕو پوچ و بێ ئاگاییە لە قورئان وە قورئان هەر خۆی ڕەدی ئەوانەی تێدایە، وە قورئان هیدایەت و ڕەحمەتە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بە بێ جیاوازی لە نێوان هێچ تیرەو هۆزێكا، وە ئەگەر عەرەبیش بە هی خۆی بزانێ و شانازی پێوە بكات ئەویش هەر هۆی نەشارەزاییە، چونكە قورئان بۆ خۆش بەختی هەموولایەكە، وە دەبێت جێگای خۆشبەختی هەموو لایەكیشمان بێت، وە لە مێژووی ئیسلامەتیشدا ئەو ڕاستیانە دەبینین بۆ نمونە ئەگەر هەر سەرنجێكی خێراش بەسەردەمی پێشەوا‌مان درودو سەلامی خوای لێ بێت بدەین، دەبینین چۆن هەموو ئەو هاوەڵە بەڕێزانەی پەروەردە دەكردو وە دەیكردن بە‌ برای یەكتر، لەسەر ئەو بنەما پەروەردەی دەكردن. وە ئەگەر تەنها ووشەیەكی ببیستایە بۆنی دەمارگیری لێبهاتایە زۆر بە توندی توڕە دەبوو لەگەڵ ئەوەدا كە خۆی سەلامی خوای لێ بێت زۆر زۆر هێمن بووە. بەڵام ئێستە لەسەدەی بیست و یەكدا زۆر بەئاشكرا دەمارگیری و عونصوریەت لەناو خەڵكانی بەناو پێشكەوتووە دەبینین، ئەوە ڕاستیەكە لای هەمووان ئاشكرایە ئێرە جێگەی ئەو باسە نیە ئەگینا بە بەڵگەوە دەمان سەلماند ئەگەر دەرفەت هەبوو لەبابەتێكی تردا باسیان دەكەین إن شا‌ء اللە. وە یەكێك لە چاكەكانی خوای گەورە بەسەرمانەوە ئەوەیە كە هەروا وازی لێنەهێناوین بەڵكو ئەم قورئانەی بۆ ڕەوانە كردووین تاببێتە مایەی ڕێنمونیمان، ئەو قورئانەی كە فیترەتی پاك خۆی دەگەڕێتەوە لای .

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز