سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى وه‌رگرتنى شایه‌تمان ... مه‌رجى یه‌که‌م : ئه‌وه‌یه به زمان بیڵێت و دانى پێدابنێت (النُّطْقُ والاِقرار بِهَا)...
نوسینى : طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کورد
مه‌رجه له‌سه‌ر هه‌رکه‌سێک ویستى ببێته موسوڵمان شایه‌تمان به زمان بڵێت ،جا ئه‌گه‌ر تواناى وتنى هه‌بو و نه‌یوت ئه‌وه نابێته موسوڵمان ،له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى سه‌عیدى کوڕى موسه‌یه‌ب ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت که‌وا له باوکیه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه خواى لێ رازى بێت که‌وا فه‌رمویه‌تى :کاتێک که ئه‌بو تالیب که‌وته‌حاڵه‌تى سه‌ره‌مه‌رگ ،پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت هات بۆ لاى ،بینى ئه‌بو جه‌هل و عه‌بدولڵاى کوڕى ئه‌بى ئومه‌یه‌ى کوڕى موغیره له لاى دانیشتون،پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى ((يَاعَمَّ قُلْ لاَإِلَهَ إِلاَّاللهُ ،كَلِمَةََ اَشْهَدُ لَكَ بِهَا عِنْدَالله)) واته : مامه گیان ،بڵێ :( لاَإِلَهَ إِلاَّاللهُ ) وشه‌یه‌که له‌لاى خواى گه‌وره شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له سه‌رى ، به‌ڵام ئه‌بو جه‌هل و عه‌بدوڵلاى کوڕى ئه‌بى ئومه‌یه‌ى کوڕى موغیره وتیان :ئه‌ى ئه‌بو تالیب ئایه پشت له میلله‌ت و رێبازى عه‌بدولموتلیب هه‌ڵده‌که‌یت ؟!جا به‌رده‌وام پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌ى عه‌رز ده‌کرد و ئه‌و قسه‌یه‌ى بۆ دوباره ده‌کرده‌وه،تا ئه‌بو تالیب دواین قسه‌ى وتى :
من له‌سه‌ر میلله‌ت و رێبازى عه‌بدولموته‌لیبم ،ورازى نه‌بو بڵێت (:(لاَإِلَهَ إِلاَّاللهُ ) ،جا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى (اَمَّا وَاللهِ لآَسْتَغفِرَنَّ لَكَ مَالَمْ اُنْهَ عَنْ ذَلِكَ) واته سوێند بێت به خواى گه‌وره داواى لێبوردنت هه‌ر بۆ ده‌که‌م له‌لاى خواى گه‌وره ،ئه‌گه‌ر لێم قه‌ده‌غه نه‌کات ، جا خواى که‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند که ده‌فه‌رمووێ (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْڕكِينَ وَلَوْ كَانُواْ أُوْلِي قُرْبَى مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ )[التوبة : 113] واته: هه‌رگیز بۆ پێغه‌مبه‌ر و باوه‌ڕداران نه‌بوه داواى لێبوردن بۆ هاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌کان بکه‌ن ،ئیتر با خزم و که‌سى نزیکیشیان بن ،پاش ئه‌وه‌ى که ڕون
بویه‌وه ئه‌وانه نیشته‌جێى دۆزه‌خن .
وه هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ئه‌بو تالیبه‌وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت دابه‌زاند (إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ )[القصص : 56] واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر ! تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت ئیمان و باوه‌ڕ ببه‌خشیت به‌و که‌سه‌ى که خۆت خۆشتده‌وێت ،به‌ڵکو خواى گه‌وره خۆى هیدایه‌تده‌رى هه‌رکه‌سێکه که خۆى ویستى له سه‌ربێت ،وه هه‌ر خۆشى زانا و ئاگاداره به‌وانه‌ى رێنموایى خواییان گرتوَته‌به‌ر. (رَوَاهُ البُخاري (3/رقم/ 4772)وَمُسلِم (1/رقم/24) ٠
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌که‌ى عه‌بدوڵلاى کوڕى عومه‌ریشدا هاتوه خوا له خۆى و باوکى رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ ( أُمِرتُ أنْ أُقاتِلَ النَّاس حَتَّى يَشهَدُوا أنْ لَا إِلَهَ إلاَّ الله وَأنَ مُحَمَّداً رَسُولُ اللهِ وَيُقِيمُوا الصَّلاة وَيؤتُوا الزَّكاةَ فَإذََا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنَّي دِمَائَهُم وَأمْوَالَهُمْ إلّا بِحَقّ الإسلام وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللهِ )( رَوَاهُ البُخَاڕى) (1/رقم/25) (وَمُسلِم) (1/رقم/20-22)
واته : من فه‌رمانم پێکراوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بجه‌نگم تا شایه‌تى ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن : (لاَإِلَهَ إِلاَّاللهُ ، مُحَمًداََ رَسُولُ الله ) ،وبه رێک‌وپێکى نوێژه‌کانتان ده‌که‌ن ،وزه‌کاتى ماڵ و سامانه‌کانیشیان ده‌ده‌ن ،جا هه‌رکاتێ ئه‌وه‌یان کرد ،ئه‌وه خوێن و ماڵیان له من پارێزراوه ده‌بێت مه‌گه‌ر به‌مافى ئیسلام ،و لێپرسینه‌وه‌شیان له‌لاى خواى گه‌وره‌یه ٠ نه‌وه‌وى ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رمووێ (وَفِيهِ أنَّ الإيمَانَ شَرطُهُ الإِقرَارُ بالشَّهَادَتَيْنِ مَعَ إعْتِقَادِهِمَا وَإعْتِقَاد جَمِيْع مَا أتَى بِهِ الرَّسُول صلى الله عليه وسلم ) (شَرح صَحِيح مُسلِم) (1/212)
واته : وه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌وا باوه‌ڕهێنان یه‌کێک له مه‌رجه‌کانى داننانه به شایه‌تماندا له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ هێنانیش پێى ،بیروباوه‌ڕ هێنانیش به هه‌موو ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت هێناوێتى ٠
شه‌یخى ئیسلام ئیبنو ته‌یمیه ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رمێ (فَأمَّا الشَّهَادَتَان إِذَا لَمْ يَتَكَلَّم بِهِمَا مَعَ القُدْرَهِ فَهُوَ كَافِرُ ياتَّفَِاقِ المسُلِمِيْن ، وَهُوَ كَافِرٌُ بَاطِناََ وَ ظَاهِرَاََ عِنْدَ سَلَفِ الأُمَّةِ وَأئِمَّتَهَا وَجَمَاهِيْڕ عُلَمَائهَِا ) {مَجْمُوعُ الفَتَاوَى لإبن تَيمِيَة (7/371 طَبْعَة دَار الجيل )}
واته : جا هه‌ردو شایه‌تمان که ئه‌گه‌ر که‌سێک به گوفتار نه‌یڵێت له‌گه‌ل بونى توانادا ،ئه‌وه بێباوه‌ڕه به‌یه‌کڕایى موسوڵمانان ،وه ئه‌و که‌سه بێباوه‌ڕه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا له‌لاى پێشینانى ئوممه‌ت و پێشه‌واکانیان و جه‌ماوه‌رى زانایانى ٠
وه‌کاتێکیش که ده‌فه‌رمێ(00مَعَ القُدْرَة ) به‌م وشه‌یه ئه‌وانه له‌م حوکمه ده‌رده‌چن که تواناى و تنیان نیه ،وه‌کو که‌سێک لاڵ بێت و تواناى قسه‌کردنى نه‌بێت ٠

