سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
رق بوونه‌وه له‌کچ خراپه‌و ره‌وشتێکى سه‌رده‌مى نه‌فامیه:
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
ئایینى پیرۆزى ئیسلام به‌و بانگه‌وازه‌ى که بۆ یه‌کسانى و دادپه‌روه‌رى گشتى ده‌یکا هیچ جیاوازیه‌کى له‌نێوان پیاو ژن و کوڕ و کچ دا نه‌کردووه له مامه‌ڵه‌ى به‌زه‌ییانه‌داو له سۆزى دایکى و باوکی‌دا بۆ به‌دیهێنانى فه‌رمانى خواى په‌روه‌ردگار که فه‌رموویه‌تى: [اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى].( المائدة : 8). واته : دادپه‌روه‌ر بن چونکه دادپه‌روه‌رى بۆ پارێزکارى نزیکتره.
بۆ به‌جێهێنانى په‌یڕه‌وکردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا صلى الله علیه وسلم که ده‌فه‌رموێت : (اعْدِلُوا بَيْنَ أَبْنَائِكُمْ اعْدِلُوا بَيْنَ أَبْنَائِكُمْ)(1) . واته:
له‌نێوان ڕۆڵه‌کانتاندا دادپه‌روه‌ربن، له‌نێوان ڕۆڵه‌کانتاندا دادپه‌روه‌ربن، له نێوان ڕۆڵه‌کانتاندا دادپه‌روه‌ربن.
له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه و ئه‌و فه‌رمووده به‌پێزه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌سه‌ره‌تاى هاتنى ئیسلامه‌وه‌و به‌درێژایى مێژوو هه‌تا ئێستا دایکان و باوکان یاساى دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانیان به‌کارهێناوه له خۆشه‌ویستى و مامه‌ڵه‌ى جوان و سۆز و به‌زه‌یى له‌نێوان ڕۆڵه‌کانیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ى جیاوازى له‌نێوان کوڕ‌و کچدا بکه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک!!.. ئه‌گه‌ر شتێکى واش روویدابێت ئه‌وه هۆى عاده‌ت و نه‌ریتى گه‌نده‌ڵى ئه‌و ژینگه‌یه‌یه که ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه خه‌ڵکى ئه‌و ژینگه‌یه له ره‌وشت و ئادابه به‌رزه‌کانى ئیسلامه‌وه دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌و چوونه‌ته سه‌ر هه‌ندێ دابونه‌ریتى سه‌رده‌مى نه‌فامێتى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى که خواى په‌روه‌ردگارمان له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تى: [وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ (58) يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلَا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ]. (النحل:58-59). واته: هه‌رکاتێ یه‌کێک له کافره‌کان موژده‌ى کچێکى پێ بدرایه ده‌م و چاوى ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕاو پیشى ده‌خوارده‌وه‌و خۆى له خه‌ڵکه‌که ده‌شارده‌وه له‌به‌ر ئه‌و موژده ناخۆشه‌ى که پێى دراوه، ئایا به‌و سوکایه‌تیه‌وه بیهێڵێته‌وه یان زینده‌به‌چاڵى بکاو بیخاته ژێر خاکه‌وه؟ ئاگاداربن قسه‌ى ئه‌و کافرانه چه‌نده خراپه، وه دابه‌ش کردنه‌که‌یان " که‌ده‌ڵێن خوا کچى هه‌یه و بۆ خۆشیان به‌کچ ڕ‌ازى نین چه‌نده ناڕێکه.
هه‌روه‌ها هۆى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازى ئیمان و, بزواندنى گومان و نه‌مانى دڵنیایی و رازى نه‌بوون به‌و به‌شه‌ى که خواى گه‌وره داویه‌تى, بێگومان نه‌ده‌سه‌لاتى خۆیانى تێدایه نه‌هى ژنه‌کانیان, هه‌رچیش له‌سه‌ر زه‌ویدایه ناتوانێت ئه‌و شته‌ى خواى گه‌وره خه‌ڵقی کرد بیگۆڕن, ئایا نه‌تان بیستووه که خواى په‌روه‌ردگار چی ده‌فه‌رموێت له‌باره‌ی ئیراده‌و ویستى ره‌هاى خۆیه‌وه‌و, فه‌رمانى زاڵ و سه‌رکه‌وتوی ده‌رباره‌ى به‌خشینى کوڕ‌و کچه‌وه: [لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ* أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاء عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ].( الشورى: 49-50). واته: هه‌ر بۆ خودایه خاوه‌ندارێتى ئاسمانه‌کان و زه‌وى, هه‌رچى بوێت ده‌یهێنێته‌دى, کچ به‌و که‌سه ده‌به‌خشێت خۆى بیه‌وێ, به‌و که‌سه‌ش خۆى بیه‌وێ کوڕى پێ ده‌به‌خشێ, یان له هه‌ردوو جۆر به‌هه‌ندێک خێزان ده‌به‌خشێ له کوڕ‌و کچ, هه‌یشه ویستى خوا وایه هیچى نه‌داتآ و نه‌زۆک بێ, به‌ڕاستى ئه‌و زاته زانا‌و به‌ده‌سه‌لآته.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خواى گه‌وره کچی پێش خستووه بۆ ئه‌وه‌ى دایکان و باوکان پێشوازى چاکیان بۆ کچه‌کانیان هه‌بێ.
یه‌کێ له‌و به‌سه‌رهاته دانسقه و ده‌گمه‌نانه‌ى ده‌یگێڕنه‌وه ئه‌وه‌یه یه‌کێ له پاشاکانى عه‌ره‌ب که نازناوى ئه‌بو حه‌مزه بووه, ژنێکى خواستبوو به‌هیواى ئه‌وه‌ى کوڕى ببێ, به‌لآم ئه‌و کچى بوو, ماڵه‌که‌ى به‌جێهێشت و چوو بۆ ماڵێکى تر له‌وێ ژیانى ده‌برده سه‌ر, له‌پاش چه‌ند ساڵێ داى به‌لاى ده‌واره‌که‌ى خۆیاندا کچه‌که‌ى گاڵته‌و گه‌پى ده‌کردو ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ى ده‌وت:
(مـا لأبي حمزة لا يأتينا يظل في البيت الذي يلينا)
(غضبان الا نلد البنينا تـالله ما ذلك فـي ايدينا)
(وانمـا ناخذ ما اعطيـنا)
به‌کورتى ماناى هۆنراوه‌که ئه‌وه‌یه: ئه‌ى ئه‌بو حه‌مزه! بۆ نایه‌یته‌وه بۆ لامان و پێکه‌وه بژین له‌م ماڵه‌دا, له‌به‌ر ئه‌وه توڕه‌و زویر بوویت لێمان و به‌جێت هێشتوین که کوڕمان نه‌بووه, سوێند به‌خوا ئه‌وه به‌ده‌ستى ئێمه نیه, ئه‌وه خواى گه‌وره خۆى پێی به‌خشیوین و وه‌ریشى ده‌گرێته‌وه. پیاوه‌که گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵى دواى ئه‌وه‌ى ده‌رسێکى ئیمانى وه‌رگرت, رازى بوو دامه‌زراوو دڵنیا بوو, سه‌رى خێزانه‌که‌ى ماچ کردوو رازى بوو قه‌ده‌رى خوا‌و, ئه‌و دیاریه‌ى که پێی به‌خشیبوو!!.
پێغه‌مبه‌رى (خوا صلي الله علية وسلم) بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌گ و ریشه‌ى نه‌فامى له‌ناو دڵ و ده‌روونى هه‌ندێ نه‌فس لاوازدا ده‌ربهێنێ و ریشه‌کێشى بکا, کچانى تایبه‌ت کردووه, هانى موسڵمانانى داوه‌و فه‌رمانى به‌باوکان و په‌روه‌رده‌کاران کردووه که به‌چاکى له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن, چاودێرى باشیان بکه‌ن و هه‌ستن راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان, بۆ به‌ده‌سهێنانى ره‌زامه‌ندى خوا‌و, چوونه به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه‌وه..
* ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خودا (صلي الله علية وسلم) فه‌رمویه‌تى: (مَنْ عَالَ جَاڕيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ وَضَمَّ أَصَابِعَهُ)(2) . واته: هه‌ر که‌سآ دوو کچ به‌خێوو بکا تا له‌خه‌م ده‌ره‌خسێن و باڵغ ده‌بن, من و ئه‌و رۆژى قیامه‌ت له به‌هه‌شتدا پێکه‌وه ئه‌بین وه‌ک ئه‌و دوو په‌نجه‌یه‌م, له‌و کاته‌دا دوو په‌نجه‌ى پیرۆزى جووت کرد‌و نوساندنى به‌یه‌که‌وه.
* عوقبه‌ى کوڕى عامرى جوهه‌نى ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموى: بیستم له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم ) فه‌رموى: (من كانت له ثلاثة بَنَاتٍ فصبر عليهن, وسَقاهن وكَساهن مِن جدته كُن له حِجابا من النار)(3) . واته: هه‌ر که‌سێ سێ کچى هه‌بێ و خۆڕاگربێ و ئارام بگرێ له‌سه‌ریان, خواردن و خواردنه‌وه‌یان بداتێ و له ماڵى خۆى جل و به‌رگیان بۆ بکات, ئه‌وه ئه‌بنه به‌ربه‌ست و ئه‌یپارێزن له ئاگرى دۆزه‌خ.
* ئه‌بو سه‌عید ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خودا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (مَنْ كانَ لَه ثَلَاثَ بَنَاتٍ او أَخَوَاتٍ, أَوْ بِنْتَانِ أَوْ أُخْتَانِ فأَحْسَنَ صَحبَتهن, وَصبر عَليهن, واتقى الله فيهن دَخل الْجَنَّةُ)(4) . واته: هه‌ر که‌سێ سێ کچ یان سێ خوشکى, یا دوو کچ یان دوو خوشکى هه‌بێت به‌جوانى به‌خێویان بکات و له‌باره‌یانه‌وه پارێزکار بێت و له‌خوا بترسێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمودانه هیچیان بۆ دایک و باوک و په‌روه‌رده‌کار نه‌هێشتۆته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێ که به‌یه‌کسانى بجوڵێنه‌وه‌و له گه‌ڵیان و جیاوازى نه‌که‌ن له نێوان کچ و کوڕدا, کوڕ زاڵ نه‌که‌ن به‌سه‌ر کچدا, وه دیاری‌یان پێ ببه‌خشن به‌یه‌کسانى, ته‌نانه‌ت وه‌ک یه‌کیش ماچیان بکه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى گه‌وره‌ى خوا به‌ده‌ست بهێنن, بچنه به‌هه‌شته‌وه فراوانه‌که‌ى خواى گه‌وره که پانتاییه‌که‌ى به‌قه‌د ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و, نیشتگه‌یه‌کى په‌سه‌نده لاى پادشایه‌کى به‌ده‌سه‌لآت و به‌توانا ! ئیمام غه‌زالی ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ له کتێبی(احياء علوم الدين)دا ئه‌فه‌رموێت: باوک و دایک نابێ به مناڵى نێرینه خۆشحاڵبن و به مناڵى مێینه‌ش غه‌مبار بن چونکه نازانن خێر له‌چیدایه, زۆر خاوه‌ن کوڕ هه‌ن ئاوات بۆ کچان ده‌خوازن, بگره خۆشى و شادى له کچاندا زیاتره و, ئه‌جرو پاداشت له کچاندا زۆرتر‌و گه‌وره‌تره. (احياء : 2/)٤٩..
١- (قال الألباني صحيح, صحيح سنن النسائي: 6/262 برقم 3687).
٢- (رواه مسلم (2631-2027 ), والترمژی: ٤/٣١٩برقم: ١٩١٤). .
٣- (تحقيق الألباني: (صحيح) انڤر حدیپ رقم: ٦٤٨٨ فی صحیح الجامع , صحیح الأدب المفرد: ١/٤١ برقم: ٧٦).
٤- (صحيح لغيره في صحيح الترغيب والترهيب: 2/1973. رواه احمد: 1\223 وحسنه احمد شاكر, وابو داود عن ابن عباس رضي الله عنه)

