سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئـه‌ده‌بو ئاکـارى مسـوڵمان له مـیوانـــداریدا
نوسه‌ر : نه‌وا محمد
نوسینگه‌ى ته‌فسیر هه‌ولێر
ڕێزگرتنى میوان له‌و فه‌رمانانه‌یه، که پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) داکۆکى لـێکردووه‌و، له‌گه‌ل ئیمان به‌خواو ڕۆژى دوایى جوت کردووه، وه‌ک ده‌فه‌رموێ: ((من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفة... )). رواه البخاری (8/13) ورواه مسلم (74/75).
واتا: هه‌رکه‌سێ بڕواى به خوا‌و به ڕۆژى دوایى هه‌یه، با ڕیزى میوانه‌که‌ى بگرێت
میوانداریش چه‌ند ئاداب‌و ئاکارێکى هه‌یه، پێویسته باباى مسوڵمان پیاده‌ى بکات:
١- پێویستیىو داواکاریه‌کانى میوان به‌وپه‌ڕى دڵخۆشییه‌وه به‌جێبهێنرێ.
٢- پێشوازى له میوان بکرێ به ڕویه‌کى گه‌شو خه‌نده‌وه به‌خێرهاتنى بکرێ، هه‌روه‌ها له شوێنێکى گونجاوو له‌بار دابنرێ‌و، شوێنى ئاوده‌ستى پیشان بدرێ، بۆ نوستن‌و له‌خه‌و هه‌ڵسان کاتى دیاریکراو دابنرێ.
گه‌ر مال گونجاو نه‌بوو، ماڵه‌که گچکه‌و ته‌سک بوو، ئه‌و کاته ده‌کرێ له ئوتێل ژوورى بۆ ته‌رخان بکرێ‌و به‌کرێ بگیرێ.
باباى میوانیش نابێ له‌دڵى خۆى بگرێ، که له ئوتێل ژورى بۆ گیراوه، چونکه هه‌موو کارێک به‌پێى توانا‌و گونجانه، ((لا يكّلف الله نفساً إلاّ وسعها)) نه‌ک سه‌غڵه‌تىو زه‌حمه‌تیى، له ئیسلامیشدا نابى مرۆڤـ زیان نه به‌خۆىو نه به خه‌ڵکى تر بگه‌یه‌نێ ((لا ضرر ولا ضرار)).
٣- باباى میوان گه‌ر له ماڵى هاوڕێکه‌ى مایه‌وه، پێویسته له‌گه‌ل باباى میواندار کاتى ده‌رچونى دیارى بکات‌و له‌گه‌ڵى له‌مال بچێته ده‌ره‌وه، دیاریکردنى کاتیش بۆ ئه‌وه‌یه، تا میواندار له‌کاتى خۆى دوانه‌خرێ، هه‌روا کاتى هاتنه‌وه ماڵیش دیارى بکه‌ن، نه‌بادا باباى میوان پێش میواندار بچێته‌وه مال.
٤- له ئه‌ده‌بو ئاکارى مسوڵمان نیه، که باباى میوان به‌بآئیزنو مۆڵه‌تى خاوه‌ن مالأ له‌مالأ ده‌ربچێت، شتێکى جوان نیه خاوه‌ن مال بچێته ژورى میوان، که‌چى باباى میوان به‌بێ ئاگادارى ئه‌و ده‌رچوبێت.
٥- باباى میوان له سێ رۆژ زیاتر نه‌مێنێته‌وه، نه‌بادا ببێته مایه‌ى بارگرانىو له‌کارکردنى خاوه‌ن مال. پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌فه‌رموێ: ((الضيافة ثلاثة أيام فما زاد فصدقة... )) (متفق علية )میواندارى سێ ڕۆژه، گه‌ر له‌وه زیاتر بێت ئه‌وه خێره ، مه‌گه‌ر خاوه‌ن مال سور بێت له‌سه‌ر زیاتر مانه‌وه‌ى میوان.
٦- نابێ خاوه‌ن مال، ئیش به میوان بکات، چونکه ده‌بێته مایه‌ى زه‌حمه‌تو ناخۆشیى بۆ میوان، هه‌روا ئه‌مه ڕێز‌و ئه‌ده‌ب نیه به‌رانبه‌ر به میوان، هه‌روا کارێکى ناجوامێرانه‌یه.
٧- له ئه‌ده‌بو ڕێزگرتنى میوان ئه‌وه‌یه، که به‌و شێوازه قسه‌ى له‌گه‌ل بکرێ، که دڵى پآخۆش ببێت، هه‌روا خۆشحاڵى به‌هاتنى ده‌رببڕێو له حال و ئه‌حواڵىو که‌سوکارى پرسیار بکرێ، هه‌روا له‌به‌رده‌مى میوان نابێ باسى ده‌ستکورتىو نه‌دارى بکرێ، یان له‌به‌رده‌مى ئه‌ودا نابێ خۆ له مندالأ توڕه بکرێ، یان له مندال بدرێ، نه‌بادا به گومانى خۆش نه‌هاتنى ئه‌و لێک بداته‌وه.
٨- ڕێزگرتنى میوان له‌لایه‌ن خواردنه‌وه، به پێى دارایى‌و هه‌بوویى یه، نابآ له‌توانا به‌ده‌ر خواردنى بۆ ئاماده بکرآ، که خاوه‌ن مالأ له‌سه‌رى قه‌رزار ببێته‌وه، چونکه ئه‌سڵى مه‌به‌ست ڕوخۆشیو گوفتار جوانیه، له ئیمامى ئه‌وزاعى یان پرسى: ڕێزگرتنى میوان چیه؟ ئه‌ویش گوتى: ڕوخۆشىو قسه‌خۆشیى. به‌لآم گه‌ر خاوه‌ن مالأ دارا بوو، با خواردنى باش بۆ میوان ئاماده بکات، به‌بآ زیاده‌ڕۆیى کردن.
٩- له‌کاتى نان خواردن، نابێ خاوه‌ن مالأ، پێش میوان ده‌ست له‌نان خواردن هه‌ڵبگرێ، چونکه میوانه‌که شه‌رم دایده‌گرێو ئه‌ویش ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ، که هێشتا تێر نه‌بووه، گه‌ر خاوه‌ن مال زوو تێر بوو، با خۆى به که‌وچکه‌که‌یه‌وه بخافڵێنێ، که میوانه‌که هه‌ست بکات، ئه‌و به‌رده‌وامه له نان خواردن.
هه‌روه‌ها ده‌بێ خاوه‌ن مال ئاگادارى میوان بێ، خواردنى بۆ تێبکات، نه‌بادا ئه‌و که‌سه شه‌رم بکات، وه‌ک له فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر دا هاتووه، که ئیبن عومه‌ر گوتویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمویه‌تى: ((إذا وضعت المائدة فلا يقوم رجلٌ حتى ترفع المائدة، ولايرفع يده وإن شبع حتى يفرغ القوم، وليعذر فإن الرجل يُخجلُ جليسه، فيقبض يده، وعسى أن يكون له في الطعام حاجة))( سنن ابن ماجه، ج2، ص1096).
واته: گه‌ر سفره‌ى نان ڕاخرا، با هیچ که‌سێک هه‌ڵنه‌ستێ، هه‌تا سفره‌که هه‌ڵده‌گرن، با ده‌ست له نان هه‌ڵنه‌گرێ، ئه‌گه‌ر چى تێریش بوبێ، هه‌تا میوانه‌کان له خواردن ده‌بنه‌وه، با له خواردنه‌که که‌مێک زیاتر بخوات، چونکه به ده‌ست هه‌ڵگرتنى ،ئه‌و که‌سه‌ى،که له ته‌نیشتى دانیشتووه به شه‌رم داده‌خاتو، ئه‌ویش ده‌ست ده‌کێشته‌وه، که ڕه‌نگه هێشتا ماویه‌تى تێر ببێ.
١٠- پێش نان خواردن‌و له کاتى نان خواردن باسى شتى وانه‌کرآ، که میوان پآى ناخۆشه‌و بێزى لـێ ده‌بێته‌وه‌و ئاره‌زوى پێده‌گیرێ وه‌ک باس نه‌کردنى نه‌خۆشى، ڕشانه‌وه، مشکو جورجو...هتد.
١١- هه‌روه‌ها له ریزگرتنى میوان ئه‌وه‌یه، که به خۆشحاڵیه‌وه‌و به گوته‌ى شیرین به‌ڕێ بکرێ‌و داواى گه‌ردن ئازایى لـێبکرێ له هه‌بوونى که‌مته‌رخه‌میى.

