سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نیشانه‌ى مونافیقه‌کان : ڕه‌خنه گرتن له‌قه‌ده‌رى خوا:
نه‌وا محمد
ئاماده‌کردنى ادریس انور
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ الَّذِينَ قَالُواْ لإِخْوَانِهِمْ وَقَعَدُواْ لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا ][آل عمران : 168]،واته: ئه‌وانه‌ى بۆى دانیشتن و نه‌چوون بۆ جه‌نگ به‌براکانى خۆیان ووت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه، واته شه‌هیده‌کان به‌قسه‌ى ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران ،ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ:
ده‌ى که‌واته مردن له‌خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن . له‌وکاته‌ى مسوڵمانه‌کان ده‌چوون بۆ جه‌نگى ئوحود، مونافیقه‌کان پێیان گوتن ده‌رمه‌چن و جه‌نگ مه‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئێمه دانیشن، به‌ڵام مسوڵمانه‌کان چون
و شه‌هید بوون. جا مونافیقه‌کان له مه‌جلیس دا ده‌یان گوت ئێمه ئامۆژگاریمان کردن و پێمان گوتن ، به‌ڵام به‌قسه‌ى ئێمه‌یان نه‌کرد،
ئه‌گینا نه‌ده کوژران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مونافیق هه‌رده‌م ڕه‌خنه‌ده‌گرێ و
به‌قه‌ده‌رى خوا ڕ‌ازى نیه، وه‌ئه‌گه‌ر ناخۆشى و به‌ڵایه‌کى تووش بوو،
ده‌ڵێ: ئه‌مه چۆن ده‌بێ، گه‌ر من ئاوام بکردایه، ئاوا ده‌بوو، لۆمه‌ى
خه‌ڵک ده‌کا. به‌ڵام ئیماندار ده‌ڵێ: بڕوام به‌خوا هێناوه‌و ملکه‌چى
فه‌رمانه‌کانیم.
بڕوادار ده‌زانێ هه‌رشتێک به‌سه‌رى دێ به‌قه‌زاو قه‌درى
خوایه. له‌کتێبى ئیمام موسلم دا هاتووه له‌سوهه‌یبه‌وه، که‌وا پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموویه‌تى: (عجبا لأمر المؤمن إمره كله خير، إن أصابته سراَء
فشكر كان خيرا له وإن أصابته ضراَء صبر و كان خيرا له وليس ذلك
إلا للمؤمن). واته: کارى مسوڵمانان مایه‌ى سه‌رسوڕمانه، هه‌مووکاروبارى خێره گه‌ر تووشى خۆشى بوو، سوپاسى خوا ده‌کات، که‌ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و خێره، گه‌ر توشى به‌ڵاو ناخۆشى بوو، ئارام ده‌گرێ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و خێره،ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ بڕواداره.

