سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ده‌روازه‌کانى ناسینى خوا ده‌روازه‌ى یه‌که‌م : سه‌رنجدان و ورد به‌نه‌وه له بونه‌وه‌ر و ژیان : ج-گۆڕانکارى له بونه‌وه‌ر و ژیاندا :
ئاماده‌کردنى : کاوان کوردى
ئاماده‌کردنى: بۆ ماڵپه‌ر: دلاوه‌ر کوردى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاء لَجَعَلَهُ سَاكِناً ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلاً [ 45]ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضاً يَسِيراً [ 46] وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاساً وَالنَّوْمَ سُبَاتاً وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُوراً [47]وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْراً بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُوراً [ 48] لِنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَّيْتاً وَنُسْقِيَهُ مِمَّا خَلَقْنَا أَنْعَاماً وَأَنَاسِيَّ كَثِيراً )[الفرقان 45: 49]
واته: ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر –له به‌ره‌به‌یاندا درێژ ده‌کاته‌وه , ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه جێگیرى ده‌کردو بهههڵهاتنى خۆره‌که نه‌ده‌سرایه‌وه, پاشان خۆرمان کرده‌وه به هۆیه‌ک بۆ دروست بونى سێبه‌ر, پاشان به هێواشى دهیکێشینهوه بۆلاى خۆمان , هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه شه‌وى کردوه بهپۆشاک و خه‌وى کردوه به مایه‌ى حه‌وانه‌وه و ڕۆژى کردوه به کاتى بڵاوه لێ کردن بۆ کار‌و کاسبى
, هه‌ر ئه‌وه له پێش هاتنى ڕهحمهتهکهیهوه –وه‌ک موژده‌یه‌ک – با هه‌ڵده‌کات ,که بارانه , وه له ئاسمانه‌وه ئاوێکى خاوێن که‌ره‌وه‌مان باراندوه ,بۆ ئه‌وه‌ى خاکێکى وشکى مردوى پێ زیندو بکه‌ینه‌وه و ئه‌و ئاژه‌ڵ و خه‌ڵکه زۆره به‌و بارانه تێر ئاو بکه‌ین که دروستمان کردون ٠ گۆڕانکارى له ژیان و بونه‌وه‌ردا به‌رده‌وامه, له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌کانه‌وه ٠ ڕۆژانه بگره هه‌موو
کاتژمێر و چرکه و خوله‌کێک ڕوداوێک , یان زیاتر ڕو ده‌دات , بۆ نمونه له‌دایک بون, مردن , ده‌سه‌ڵات په‌یدا کردن , ژێرده‌ست بون , هه‌ژارکه‌وتن , ده‌وڵه‌مه‌ند بون , نه‌خۆش که‌وتن ,چاک بونه‌وه و٠٠٠هتد ,ئه‌مانه وه‌ک گیاندار ٠٠
ئینجا وه‌ک سه‌ر زه‌وى ڕۆژ هه‌ڵاتن شه‌وداهاتن , با هه‌ڵکردن باران بارین , خۆر گیران و٠٠٠ هتد به‌م چه‌شنه گۆڕانکارى بێ وچان به‌ڕێوه‌یه ٠٠٠دیاره زۆر و که‌م ناخى مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن و ڕاى ده‌چڵه‌کێن و په‌لکێشى ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بپرسێت باشه بۆ ژیان و بونه‌وه‌ر ئه‌م هه‌مو گۆڕانه‌ى تێدا ڕوده‌دات ؟ کێ بزوێنه‌رى ئه‌م گۆڕانکاریانه‌یه ؟چۆن ئاوا به هاوسه‌نگى به‌ڕێوه ده‌چن؟

