سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئاڕاسته‌یه‌کى هه‌ڵه.....چیڕۆک
عادل شێخانى
ئاماده‌کردنى : فاتیمه غریب
ده‌گێرنه‌وه کابرایه‌کى سه‌رخۆش له یانه‌یه‌کى مه‌ینۆشى شه‌واندا له‌پاریس،دواى مه‌ست بوونى به مه‌ى ، به په‌رۆشى به دواى شتێکدا ده‌گه‌ڕاو به وردى ژێرمێز و کورسیه‌کانى ده‌بشکنى .
پۆلیسى مه‌یخانه‌که له کابرا چوه پێشه‌وه‌و لێى پرسى : ده‌کرێت پێم بڵێى به شوێن چیدا وێڵى ؟ کابرا له وه‌ڵامدا گووتى :
کلیلى ماَله‌وه‌م وونکردووه و ده‌مه‌وێت بیدۆزمه‌وه !
پۆلیسه‌که بۆ جارى دووه‌م لێى پرسی : جا تۆ دڵنیای لێره ونت کردووه ، کابراى سه‌رخۆش گووتى : نه‌خێر کلیله‌که‌م لێره ون نه‌کردوه ، به‌ڵکو له‌وسه‌رى شه‌قامه‌که کلیله‌که‌م ون کردووه ! پۆلیسه‌که سه‌رى سوڕما له‌کارى ئه‌م کابرایه؟ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌که .
له‌و سه‌رى شه‌قامه‌که کلیله‌که‌ى ون کردووه‌و له ناوه‌ڕاستى مه‌یخانه‌که‌دا بۆی ده‌گه‌ڕێت!
له‌به‌ر ئه‌وه به‌سه‌ر سوڕمانێکى زۆره‌وه لێى پرسی له‌کاتێکدا کلیله‌که‌ت له شوێنێکى تر ون کردوه ،بۆچى لێره بۆی ده‌گه‌ڕێت و ده‌ته‌وێت له‌شوێنێک بیدۆزێته‌وه، که شوێنى ونبونى نیه‌و محاڵه لێره‌دا بیدۆزێته‌وه ؟! کابراى سه‌رخۆش له وه‌ڵامدا گووتى : چونکه ئێره ڕووناکه‌و بینین ئاسانه‌و شته‌کان به‌ڕوونى ده‌بینرێن ، به‌ڵام ئه‌وسه‌رى شه‌قامه‌که تاریکه‌و له‌وێدا هیچ نابینرێت!
دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م چیڕۆکه:
١- ئایا نا‌بینیت که ئه‌و کابرایه له بازنه‌یه‌کى به‌تاڵدا ده‌سوڕێته‌وه؟
٢- ئایا کاره‌سات نییه ،مرۆڤ له شوێنێک بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێت ، که هیچ په‌یوه‌ندبه کێشه‌که‌وه نییه؟
٣- ئایا پێت وایه ئه‌وسه‌رى شه‌قامه‌که هه‌روا به تاریکى بمێنێته‌وه؟
٤- ئایا هیچ ئامرازێک نییه بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌که؟ یان کابرا خۆى ئاستى بیرکرنه‌وه‌ى مه‌ییوه؟
٥- ده‌کرێت خوێنه‌رى به‌ڕێز، تۆش وه‌ک پۆلیسه‌که ڕووداوه‌که‌ت به لاوه سه‌یر بێت ، به‌ڵام هاوشێوه‌ى زۆره، چونکه ئێمه له زه‌مانى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کان ده‌ژین!.

