سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ناسینه‌وه‌ى ئایه‌ت و سوره‌ته‌کانى مه‌کى و مه‌ده‌نى
نوسینى/ئیکرام که‌ریم
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
زانایان سێ پێوه‌ر دائه‌نێن بۆ جیاکردنه‌وه‌ى "مه‌ککى" له "مه‌دنى"
پێوه‌رى یه‌که‌م: پێوه‌رى کاته واته هه‌ر ئایه‌ت و سوره‌تێک پێش کۆچکردنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دابه‌زیبێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌وه مه‌ککیه و مه‌رجیش نیه له خودى مه‌ککه‌دا خۆیدا دابه‌زیت و ئه‌گونجێ له شار‌و شوێنکى تر جگه له مه‌ککه‌دا دابه‌زیبێت و هه‌روه‌ها هه‌ر ئایه‌تێکیش له دواى کۆچى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم دابه‌زیبێت پێ ئه‌وترى مه‌ده‌نى با له خودى مه‌دینه شدا دانه‌به‌زێبێت وه‌ک ئایه‌تى (إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا)ئه‌م ئایه‌ته له مه‌ککه‌دا و له ناو که‌عبه‌دى پیرۆزدا و له ساڵى فه‌تحى گه‌وره دا دابه‌زیوه به‌ڵام پێى ئه‌وترێ ئایه‌تێکى مه‌ده‌نى یان خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا)المائده/٣ ئه‌م ئایه‌ته‌ش ه هه‌مان شێوه ئایه‌تێکى مه‌ده‌نییه با له مه‌ککه و له ناو که‌عبه‌دا و له رۆژى جومعه و ئێواره‌ى عه‌ره‌فه‌دا دابه‌زیوه که ساڵى حه‌جى ماڵئاوایى بوو.
پێوه‌رى دووه‌م: پێوه‌رى شوێنیه واته شوێنى دابه‌زینه‌کان ئه‌که‌ونه ناو بۆ سوره‌ت ئایه‌ته‌کان ئه‌مانه‌ن: ئه‌ڵێن هه‌ر سوره‌ت و ئایه‌تێک له مه‌ککه‌دا و چوارده‌وریدا وه‌ک منى و عرفات و حدییه دا دابه‌زیبێت ئه‌وه به مه‌ککى ناو ده‌برێت و هه‌ر ئایه‌ت و سوره‌تێکیش له مه‌دینه و چوارده‌وه‌یدا وه‌ک ئوحد و قوباْ سه‌لع دابه‌زیبێت ئه‌وه مه‌دنى ناو ئه‌برێت به‌ڵام پێوه‌ره ورد نییه و چه‌ندین ئایه‌ت و سوره‌ت هه‌یه که ناچێته ژیر ئه‌و ته‌قسیمه‌ندییه‌وه وه‌ک ئه‌و ئایه‌ت و سوره‌تانه‌ى له سه‌فه‌ر دا دابه‌زیوون بۆ نموونه ئایه‌تى (لو كان عرضا قريبا وسفرا قاصدا لا تبعوك)ئه‌وه له تبوک دا دابه‌زى هه‌روه‌ها (واسال من ارسلنا من قبلك من رسلنا) له بیت المقد‌س و له‌شه‌وى ئیسرادا دابه‌زى پاشان ئه‌م پێوه‌ره که‌موکورتیه‌کى تریشى تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چه‌ندان ئایه‌ت و سوره‌ت که له سه‌رده‌مى مه‌دینه‌دا دابه‌زیوه ئه‌یانکاته مه‌ککى
پێوه‌رى سێیه‌م: جۆرى خیتابه‌کانه واته مه‌ککى ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکى مه‌ککه ئه‌دوێنێ و مه‌ده‌نى ئه‌وه‌یه خه‌ڵکى مه‌دینه ئه‌دوێنێ ئه‌م زانایانه ئه‌ڵێن هه‌ر سوره‌تێک که (ياايها الذين)ى تێدا بێت ئه‌وه مه‌ککى یه هه‌ر سوره‌تێک (ياايها الذين امنوا)ى تێدا بێت مه‌ده‌نییه ئه‌م پێوه‌ره‌ش مه‌رج نییه و به‌سه‌ر هه‌موو ئایه‌ت و سوره‌ته‌کانى قورئاندا جێ به‌جێ نابێت بۆ نموونه سوره‌تى (البقرة) که مه‌ده‌نییه ئایه‌تى (ياايها الناس اعبدوا ربكم)ى تێدایه و سوره‌تى (الحج)یش مه‌کییه‌و که‌چى ئایه‌تى (ياايها الذين امنوا اركعوا واسجدوا واعبدوا ربكم وافعلوا الخير لعلكم تفلحون)یشى تێدایه
جیاوازى نێوان مه‌ککى و مه‌ده‌نى: زانایان هه‌ریه‌که‌ى له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه سه‌یرى جیاوازى مه‌ککى و مه‌ده‌نیى ئه‌که‌ن
هه‌یانه له‌و رووه‌وه سه‌یرى ئه‌که‌ن له (لةفز)و ده‌سته‌واژه‌کانیان له‌یه‌ک ناچێت.
هه‌یانه له رووه‌وه سه‌یرى ئه‌کات که باس و خواسته‌کانیان له‌یه‌ک ناچێت.
١- هه‌ر سوره‌تێک (سجدةى)تێدا بێت ئه‌وه مکى یه
٢- هه‌ر سوره‌تێک وشه‌ى (كلا)ى تێدا بێت ئه‌وه مکى یه
٣- هه‌ر سوره‌تێک (يابنى ا‌دم) یان (يا ايها الناس)ى تێدا بێت مکى یه‌و هه‌موو سوره‌تێکیش (يا اهل الكتاب) یان (يا ايها الذين امنوا)ى تێدا بێت مه‌کى یه به ته‌نها سوره‌تى (الحج)نه‌بێت
٤- هه‌ر سوره‌تێک چیرۆکى تێدا بێت چ هى پێغه‌مبه‌ران بێت یان هى میلله‌ته پێشوه‌کان بێت ئه‌وه مه‌ککى یه ته‌نها سوره‌تى (البقرة)نه‌بێت که مه‌ده‌نییه و چیرۆکى زۆریشى تێدایه
٥- هه‌ر سوره‌تێک به پیت ده‌ست پێ بکات وه‌ک (ال‌م , الر, حم)ئه‌وه مکى یه‌و ته‌نیا دوو سوره‌تى (البقرة, ال عمران)نه‌بێت
٦- سوره‌ته مه‌ککیه‌کان ئایه‌تیان کورته
٧- هه‌ر سوره‌تێک وه‌سفى مونافقى تێدا بێت ئه‌وه مه‌ده‌نییه سوره‌تى (العنكبوت)نه‌بێت
٨- سوێند خواردن یه‌کێکه له نیشانه‌کانى سوره‌ته مه‌ککى یه‌کان و نۆ سوره‌تى مه‌ککى به سوێند خواردن ده‌ست پێده‌که‌ن که ئه‌مانه‌ن (والصافات, الذريات, والضحى, والعاديات, والعصر, واليل اذا يغشى, والشمس وضحاها, لاقسم بيوم القيامة لا اقسم بهذا البلد)ئه‌مه هه‌ندێ له‌و جیاوازییانه‌ى که له رووى فۆرم و ده‌سته‌واژه‌وه مه‌کى له مه‌ده‌نى جیا ده‌کاته‌وه

