سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
باشترین ئامۆژگاری .... ،،ئامۆژگاری زانایان،،
نووسینی : هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى : محوى
شێخ شه‌قیقی به‌لخی هاته بغداد له سه‌رده‌می خه‌لیفه هارون الرشید: کاتێ که زانیان. خه‌ڵک سه‌ردانیان کرد وه‌خه‌لیفه‌ش له‌وانه‌ى که له خزمه‌تی دانیشتبون. پێى ووت ئه‌ی شه‌قیق زۆر دڵم خۆش بوو به هاتنت ده‌مێکه عه‌ودالی بینینی تۆم پێََََََََََََََََََََََََم خۆشه هه‌ندێ ئامۆژگاریم بکه‌یت.
- شه‌قیق فه‌رموی: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران. بزانه که خوای گه‌وره تۆی له جێگای ئه‌بو به‌کری صدیق داناوه داوای ڕاست گۆییت لێ ده‌کات. وه تۆی داناوه له جێگای عمری کوڕی خطاب. داوات لێ ده‌کات که‌وا ڕاستی‌و ناڕاستی لێک جیا بکه‌یته‌وه واته دادپه‌روه‌ر بیت. هه‌روه‌ها تۆی له جێگای عوسمانی کوڕی عه‌فان داناوه. داوات لێ ده‌کات که‌وا به‌شه‌رم و حه‌یاو سه‌خی بیت. وه له جێگای ئیمامی علی داناوی داوات لێ ده‌کات که نه‌رم و نیان‌و زانا بیت. خه‌لیفه هارون الرشید که‌مێک بێ ده‌نگ بوو ئینجا سه‌ری خۆی به‌رز کرده‌وه ووتی من چۆن کار به ڕاست گۆیی بکه‌م و چۆن ڕاست گۆ بم. شقیق فه‌رموی:
وا دابنێ که تۆ ئه‌میرو کاربه‌ده‌ست نی به کرێ کار بۆ خه‌ڵک ده‌که‌یت. هه‌روه‌ها وابزانه که تۆ فه‌قیری ده‌وڵه‌مه‌ند نیت وه وادابنێ که تۆ کۆیله‌ی ئازاد نیت. ئینجا که‌مێک بێ ده‌نگ بوو دواتر سه‌ری به‌رز کرده‌وه ڕووی کرده شێخ ووتی چۆن وابکه‌م که ڕاستی‌و ناڕستی لێک جیا بکه‌مه‌وه؟ فه‌رمووی: ده‌بێ ئه‌م خه‌ڵکه بکه‌یته سێ به‌ش:
- به‌شێکیان له خۆت گه‌وره‌تر.
- به‌شێکیان له خۆت بچوک تر.
- ئه‌وه‌ی تریان وه‌کو خۆت بن.
جا ئه‌وه‌ی له خۆت گه‌وره‌تر بیکه به باوکی خۆت ئه‌وه‌ی ناوه‌نجییه‌که بیکه به برات. بچوکه‌که‌ش بیکه به کوڕت. ڕێز له باوکت بگره، چاک به له‌گه‌ڵ برات، وه به ڕه‌حم و به‌زه‌یی به له‌گه‌ڵ کوڕت.
هارون الرشید. سه‌ری داخست‌و ده‌مێک بێ ده‌نگ بوو پاشان سه‌ری به‌رز کرده‌وه ووتی چۆن کار بکه‌م به شه‌رمو حه‌یاو سه‌خاوه‌ت؟
شقیق فه‌رموی: به‌م مه‌رجه که شه‌رم له دراوسێ یه‌که‌ت بکه‌یت. وه خۆت به که‌سێک دابنێی به وه‌کیل له‌سه‌ر خه‌ڵک بۆ ئه‌و ماڵه‌ی که له‌لاته. هارون الرشید سه‌ری داخست‌و که‌مێک بێ ده‌نگ بوو دواتر سه‌ری به‌رز کرده‌وه ووتی ئه‌ی شقیق. چۆن زانا‌و نه‌رمو نیان بم؟ شقیق فه‌رمووی: گوێ ڕایه‌ڵی گه‌وره‌ت به له فه‌رمانی ده‌رمه‌چوو. وه‌هه‌روه‌ها گوێ ڕایه‌ڵی ئاره‌زوه‌کانت نه‌که‌یت. هارون ووتی زیاتر ده‌ی زیاتر. شقیق فه‌رموی: بزانه خوا ئاگری دروست کردوه ناوی ناوه جه‌هه‌ننه‌م، وه تۆیشی له‌سه‌ر ده‌رگاکانی داناوه ماڵی موسڵمانانی خستۆته به‌ر ده‌ستی تۆ، شمشێری پێ داوی، قامچی دایه ده‌ستی تۆ، فرمانی پێ کردی که ببه‌خشی له‌م ماڵه به هه‌ژارانو به که‌سێک که لابدا به گوناح کردن له ترسی فه‌قیری بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گوناح نه‌بێ. هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێ کردی ئه‌و که‌سه بکوژی که که‌سێک به ناحه‌ق ده‌کوژێت.
هارون ووتی: ئاگرت له جه‌رگ به‌ردام زیاتر ئامۆژگاریم بکه، شقیق فه‌رموی: بزانه ئه‌ی أمیر المۆمنین که تۆ کانیاوی کرێکاره‌کانیش ڕووبارن ئه‌گه‌ر کانیاو ووشک بوو ڕووباریش ووشک ده‌بێ وه ئه‌گه‌ر کانیاو لێڵ بێت، ڕووباریش لێڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئامۆژگاریه بۆ تۆ به‌س نه‌بێ ئه‌وه من هیچ دڵم به تۆوه خۆش نییه. هارون الرشید زۆر گریا دواتر ئه‌نگوستیله‌که‌ی فڕێ‌دا له ده‌ستی ووتی له نێو خه‌ڵک دابه‌شی بکه شقیق ووتی: به‌م مه‌رجه کارێکم هه‌یه بۆم جێ به‌جێ بکه‌ی پشتم تێ نه‌که‌ی تاکو نێمه لات، پێم مه‌به‌خشه تا پرسیار نه‌که‌م. هارون ووتی: کاره‌که‌ی تۆم جێ به‌جێ کرد. شقیق ئه‌نگوستیله‌که‌ی فڕێداو ده‌رچوو، ووتی: جارێکی تر نایێمه لات وه هیچ داواکاریه‌کیشت لێ ناکه‌م ( ) (الجليس الصالح، لاثةڕة)، ٢١٧.

