سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌شبینى و.....سه‌ره‌تایه‌ک
نوسینى/د.عادل الشویخ
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئاشکرایه که به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌کان له هه‌ندێ له گروپه بانگخوازیه‌کاندا له رێگاى زۆر هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کردن و راهێنان ,مه‌شق له‌سه‌ر کردنى به‌رده‌وام, باش جێبه‌جێ کردن, چاودێرى کردن وبه‌دواداچوون, به شێوه‌یه‌کى باش بوونه‌ته هۆى جێگیربوون و ڕیشه داکوتانى هه‌ندێ چه‌مى په‌روه‌رده‌یى, ده‌کرێ بڵێن یه‌کێ له‌و چه‌مکانه که زۆر بڵاوه‌ى کردوه و جێگیربوه‌و لێحالیبوونى پێوه دیاره چه‌مکى گوێرایه‌ڵیه له خۆشى و ناخۆشیدا قوڵبونه‌وه‌ى ئه‌و مانایه له‌و گروپانه‌دا بووه‌ته هۆى یه‌کریزى ئه‌ندامانیان هاوکات بردنه دواوه‌ى هه‌ندێ له ئاسه‌واره‌کانى ئاشوب و فیتنه گێڕى و به‌رگرتن به هه‌ر هه‌ڵ و فرسه‌تێکى نه‌زۆکى بانگه‌شه درۆزنه‌کان (ضرارى) بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامى ناپاکیان, هه‌روه‌ها پابه‌ند بوون به‌و چه‌مکى گوێڕایه‌ڵیه بووه هۆى باشتر و وردتر جێبه‌جێ کردنى خواسته‌کانى بزافه‌که‌و زامنکردنى به‌رده‌وامبوونى ئه‌گه‌ر چى هێشتا هه‌ر پێویسته به به‌رده‌وامى ئه‌م مانایه زیاتر روونبکرێته‌وه له‌رێگاى نوسراوى بانگخوازانه‌ى تره‌وه جه‌خت بکرێته‌وه له‌سه‌رى,
پێداچونه‌وه‌ى به‌رده‌وام به‌وه‌شدا که‌تا ئێستا له‌سه‌رى نوسراوه, به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بێ مشتومڕى بکرى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که له‌وانه‌یه ببێته یاوه‌رى ئه‌م چه‌مکه باش و ڕوونه, چونکه هه‌ندێ مامه‌ڵه‌کردنى خراپ و زیاده‌ڕۆیى کردن له تێگه‌یشتنى گوێڕایه‌ڵى له چه‌مکه به‌ر ته‌سکه‌که‌یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى به چه‌مکى- السمع- که به‌واتاى تێگه‌یشتن و ده‌رککردن و هۆشیارى دێت. له کاتێکدا له زۆرینه‌ى ده‌قه شه‌رعیه‌کاندا چه‌مکى گوێڕایه‌ڵى (الطاعة)دێت ئه‌و زیاده‌ڕۆیى کردنه بوه‌ته هۆى هاتنه ڕووى شتى گه‌وره‌ى ناباش که ئه‌ویش بریتییه له به ته‌واوه‌تى پشت به‌ستنى بانگخوازان له چالاکى و کارى راپه‌ڕاندن به پلانه‌کان به‌جۆرى هه‌موو کار‌و چالاکیه‌کانیان ده‌به‌ستنه‌وه به‌و ڕێنماییانه‌وه که پێیان ده‌سپێردرێ به‌بێ ئه‌وه‌ى بۆ دۆزینه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌کانى کارکردن پشت به خۆیان ببه‌ستن یان جڵه‌وى ده‌ست پێشخه‌رى بگرنه ده‌ست له جموجۆڵ و چالاکیدا به‌ڵکو له‌باتى ئه‌وه ته‌نها چاوه‌ڕێى ئه‌و ڕێنماییانه ده‌که‌ن که بۆیان دێت ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێکى پاشه‌کشه پێکردن دێنێته ڕوو که ده‌رئه‌نجام ڕاپه‌ڕاندنى کاره‌کان لاواز ده‌کات به‌ڕاستى ئه‌م هه‌ڵویسته ناباشه که له هه‌ندێ له بانگخوازاندا سه‌رى هه‌ڵداوه پێویستى به مشت‌ومڕ و لێکۆڵینه‌وه هه‌یه چونکه ئه‌م هه‌ڵوێسته بوه‌ته ئاسته‌نگێک له به‌رده‌م رێگاى کارکردنداو یه‌کێکه له فاکته‌ره به دیاره‌کانى ساردوسڕى ناکێ هۆکاره‌که به ته‌نها به‌رته‌سک بکه‌ینه‌وه له‌و پاشماوه په‌روه‌رده‌ییه هه‌ڵانه‌دا که بۆ چه‌مکى گوێڕایه‌ڵى ڕووت خراونه‌ته ڕوو ئه‌گه‌ر چى شتێکى به‌ڵگه نه‌ویسته که له هاتنه ڕووى ئه‌و شته ناباشانه‌دا هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌وتى په‌روه‌رده‌یى کاریگه‌ریى خۆیان هه‌بووه ئه‌مه‌ش به ته‌نیشت کاریگه‌رێتى کۆمه‌ڵى فاکته‌رى تر که دوور نیه یه‌کێ له‌وانه لاوازى توانا سروشتیه‌کان بێت یان که‌موکوڕى و کورت بینى به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌کانى خوێندنگاکان بێت له جیهانى ئیسلامی‌دا که بونه‌ته یارمه‌تیده‌رێکى باش بۆ هاتنه پێش و به گه‌رخستنى تواناکانى داهێنان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونى پاڵنه‌ره ده‌روونى و ماددیه‌کان وه بادانه‌وه‌ى تاک له کۆمه‌ڵگا خۆرهه‌ڵاتیه‌کاندا به‌لاى گۆشه‌گیرى و ته‌مبه‌ڵیدا هه‌روه‌ها چه‌ندین فاکته‌رى تر که به هه‌موویانه‌وه کاریگه‌ریه‌کى ده‌رونیى خراپ و به‌تینیان هه‌بووه‌و ده‌بێت له هێنانه‌دى ئه‌و ده‌روونه ڕه‌شبین و ناباشانه‌دا؟

