سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌یى خوێندنه‌وه‌ى قورئان
نوسینى/د.محمد زکى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(عن اسيد بن حضير رضى الله عنة قال: بينما هو يقرا من الليل سورة البقرة و فرسة مربوطة عندة اذ جالت الفرس, فسكت فسكنت, فقرا فجالت الفرس فسكت و سكنت الفرس ثم قرا فجالت الفرس فانصرف وكان ابنه يحى قريبا منه فاشفق ان تصيبه فلما اجتره رفع راسة الى السما‌ء حتى ما يراها فلما اصبح حدث النبى صلى الله علية وسلم فقال: لة اقرا يا ابن حضير قال فاشفقت يارسول الله ان تطايحيى و كان منها قريبا فرفعت راسى فانصرفت اليه فرفعت راسى الى السما‌ء فاذا مثل الظلة فيها امثال المصابيح فخرجت حتى لا اراها قال وتدرى ماذاك قلت لا قال تلك الملائكة دنت لصوتك ولو قرات لاصبحت ينظر الناس اليها لا تتوارى)رواه البخارى.
واته: ئوسه‌ید کورى (حوضير) ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ وتویه‌تى له‌کاتێکدا شه‌و سوره‌تى(البقرة)م ده‌خوێنده‌وه ماینه‌که‌م له‌ولامه‌وه به‌سترابووه‌وه خرۆشا بێ ده‌نگ بووم ئارام بووه‌وه خوێندم خرۆشایه‌وه, بێ ده‌نگ بووم ئارام بووه‌وه پاشان خوێندمه‌وه, خرۆشایه‌وه و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه. ده‌ستى هه‌ڵگرت له قورئان خوێندنه‌که (يحى)ى کورى له‌ولاوه له نزیک ماینه‌که‌وه بوو ترسا له‌وه‌ى له‌قه‌یه‌کى لێ بدات یان بکه‌وێته ژێر پێى پاش ئه‌وه‌ى هه‌ڵى گرت سه‌رى به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان بزانێ چى هه‌یه به‌یانییه‌که‌ى ڕووداوه‌که‌ى بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم گێرایه‌وه ئه‌ویش فه‌رمووى بخوێنه ئه‌ى کوڕى (حةضير) بخوێنه ئه‌ى کورى (حةضير) ووتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ترسام (يحى) ژیربێ بخات چونکه نزیک بوو لێى سه‌رم به‌رز کرده‌وه کاتێ چوومه ده‌ره‌وه تاببینم فه‌رمووى ده‌زانیت ئه‌وه چى بوو؟ ووتم نا, فه‌رمووى ئه‌وه فریشته بوون دابه‌زیبوون بۆ بیستنى ده‌نگى قورئان خوێندنه‌که‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بویتایه له قورئان خوێندنه‌که تا به‌یانى خه‌ڵکى فریشته‌کانى ده‌بینى و وون نه‌ده‌بوون له‌چاویان. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآَنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْڕبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ)الحشر/٢١ کاریگه‌رى قورئان ته‌نها له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان نییه به‌ڵکو له‌سه‌ر دار‌و به‌ردو که‌ژو کێو و ده‌ریاکانیشه هه‌مووان ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵکانیش هه‌مووان ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رى قورئانه‌وه به‌ڵام ئێمه هه‌ستى پێ ناکه‌ین مه‌گه‌ر پیاوچاکان و نزیکان له خواى گه‌وره وه‌کو (اسيد)ئه‌وانیش هه‌رگیز خۆیانى پێ هه‌ڵناکێشن به‌ڵکو ده‌یشارنه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ریش که‌وت سوپاسى خوا ده‌که‌ن و دوعا ده‌که‌ن که‌نه‌بێته مایه‌ى (استدراج الشيطان)بۆیان. جیاوازى نێوان (استدراج)و (كرامات)ئه‌وه‌یه که‌رامات له‌سه‌ر ده‌ستى به‌نده‌یه‌کى چاکى پابه‌ند به یاساکانى قورئان و سونه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام ئستیدراج ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک شتى به‌ده‌ر له عادات ده‌رده‌که‌وێت له‌سه‌ر ده‌ستى که‌سێک هیچى بۆ زیاد ناکات جگه له دوورى له یاساکانى قورئانه‌که‌ى خوا‌و سوننه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه له‌م باره‌وه هه‌ندێک پیاو چاک فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر بینیت که‌سێک به هه‌وادا ده‌فڕێت یان به‌سه‌ر ئاوه ده‌ڕوات به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى سونه‌تێک له سوننه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌ڵس و که‌وت ده‌کات ئه‌وه بزانه که ئه‌وه له شه‌یتانه‌وه‌یه.

