سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زانست ئیعجازی قورئان
نه‌شئه‌ت غه‌فور سه‌عید
له حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا و له‌نێو دونیاى زانین و زانیاری‌دا چاومان که‌وت به کتێبى (الإنسان ذلك المجهول)، ده‌ستمان به خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ى کرد و نهێنیه‌کانى به‌دیهێنه‌ر و مه‌زنیى ئه‌و زاته‌مان بۆ ده‌رکه‌وت، ئه‌وه‌ش له میانه‌ى زانینى نهێنییه‌کانى خانه‌ى زینده‌وه‌ران و توێکارى مرۆڤه‌وه. ئیتر زانستى پزیشکى و توێکاریى بوونه میحرابى باوه‌ڕ، خودى مرۆڤ خۆى موعجیزه‌یه‌کى زیندووه...
له‌ڕاستیدا هه‌رچه‌ند له زانینى نهێنیه‌کانیشدا پێشڕه‌وى بکه‌ین هێنده‌ش په‌ى به ڕاستودروستى ئه‌و وته‌یه ده‌به‌ین که مرۆڤى هاوچه‌رخ هه‌ر به‌ده‌ستى خۆى خۆى له‌ناوده‌بات، شارستانیه‌تى ماددیش مرۆڤى گۆڕیوه بۆ ته‌نها ئامێرێک که خاڵیه له خۆشه‌ویستى و به‌ها باڵاکان.
بێگومان ئه‌گه‌ر کامه‌رانى و ته‌واوێتیمان بوێت، ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ته‌واوى که‌سێتى مرۆڤ بگۆڕین و ئاسوده‌یى خێزان و ڕۆڵ بۆ دایک و باوک بگێڕینه‌وه له په‌روه‌رده و گه‌شه‌ى سۆزداریدا، ده‌بێت مرۆڤ بۆ بنچینه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى بگێڕینه‌وه تاکو نێر،نێر بێت و مێ مێ بێت، به‌جۆرێکى ئه‌وتۆ که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خه‌سڵه‌ته‌کانى ئه‌قڵ و ئاره‌زووه زایه‌ندى و خواسته‌کانى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر له‌خۆیدا ده‌رنه‌خات.
به‌باوه‌ڕى من ناسینى مرۆڤ له به‌دیهێنانه‌وه له [مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى )[النجم : 46]] تاکو گواستنه‌وه‌ى له‌م ژیانه‌وه بۆ ژیانى به‌رزه‌خى، ده‌بێته هۆکارى نزیکخستنه‌وه‌ى که‌سه‌که له ناسینى ئیعجازى په‌روه‌ردگار له به‌دیهێنانیدا.
ئایا چاو موعجیزه نییه؟
ئایا زمان موعجیزه نییه؟
ئایا مێشک موعجیزه نییه؟
ئایا دڵ موعجیزه نییه؟
ئایا سوڕى خوێن موعجیزه نییه؟
ئایا خانه‌کانى جه‌سته‌ى مرۆڤ که به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر هه‌ن و هه‌ریه‌که‌یان ڕۆڵى تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌گێڕن، موعجیزه نین؟
ئایا یادگا (الذاكرة)ى مرۆڤ موعجیزه نییه؟
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ] [الذاريات : 21].
پێغه‌مبه‌ر (w) په‌رتوکى خوێنراوه‌ى خواى گه‌وره‌ى له‌ماوه‌ى (23) ساڵدا بۆ دابه‌زى، هه‌ر به قورئان ته‌حه‌دداى ئه‌هلى ڕه‌وانبێژى و زمانى کرد، ئه‌وان بێ‌توانا و که‌مده‌ست بوون له‌وه‌دا که هاوشێوه‌ى قورئان بهێنن له‌جیهانى هزر و ڕوونکردنه‌وه (بيان)دا، ته‌حه‌ددیه‌که به‌رده‌وام بوو و تا ئه‌به‌دیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
[قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَـذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيراً [الإسرا‌ء : 88]](الإسرا‌ء/88).
مه‌عالیمه‌کانى هزر و ڕ‌ۆشنبیرى مرۆڤ گۆڕاون و زانست بووه‌ته مناره‌ى پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانى، ئیتر ته‌حه‌ددیکردن به ئیعجازى زانستى له پێگه‌کانى زانست‌دا ده‌ستیپێکرد.
هه‌روه‌ها ئیعجازى یاسادانان له بنچینه و بنه‌ماکانى یاسا و سیستمه‌کاندا.
ئیعجازى په‌روه‌رده‌یى له بونیاتنانى قوتابخانه و په‌یمانگاکاندا.
ئیعجازى گه‌ردوونى له گه‌ردوونى بینراودا.
ئیعجازى پزیشکى له نهێنییه‌کانى جه‌سته و ده‌رووندا.
ئیعجازى ژینگه‌یى له هاوسه‌نگى ژینگه‌ییدا.
ئیعجاز، قوتابخانه‌یه‌کى قورئانیى نوێى بانگه‌وازى ڕێى خواى میهره‌بانه.
ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تى له‌وپه‌ڕى پێویستیدایه بۆ باوه‌ڕ و هاوسه‌نگى، بۆ به‌ها و ڕه‌وشته باڵا و جوانه‌کان، بۆ ئایین و ڕێگاى ڕاست و دروست.
ده‌بێت باوه‌ڕ به ساده و سانایى وه‌ربگیرێت، وه‌ک له‌م ئایه‌ته‌دا که خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْڕي فِي الْبَحْڕ بِمَا يَنفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنزَلَ اللّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِن مَّاء فَأَحْيَا بِهِ الأرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ وَتَصْڕيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخِّڕ بَيْنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ ] [البقرة : 164]
.
ئه‌م هه‌شت پۆله له به‌ڵگه گه‌ردوونییه‌کان له‌سه‌ر توانا و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره و خوێندنه‌وه‌ى گه‌ردوونى بینراو، ئه‌مه و ده‌یان نموونه‌ى تر له ئایه‌ته‌کانى قورئانى پیرۆز، بیرکردنه‌وه ده‌که‌نه فه‌رزێکى ئیسلامى. ئایین بوونى نییه به‌بێ ئه‌قڵ، به‌بێ په‌یبردن (إدراك) ئایین نییه.
ئایین بۆ ژیانه و له به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤه‌کانه.
مرۆڤ هه‌میشه ویردى سه‌ر زمانیه‌تى، ده‌ڵێت: [رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ] [البقرة : 201].
ئیسلام له پاشماوه‌ى ئایینه‌کانى تر جیاوازه، به‌وپێیه‌ى جه‌خت له ئه‌قڵ و بیرکردنه‌وه و زانست و گه‌ڕان و وردبوونه‌وه ده‌کات. له قورئانى پیرۆزدا نزیکه‌ى ١٠٠٠ ئایه‌ت هاتووه ده‌رباره‌ى گه‌ردوونناسى و زه‌ویناسى و ژیانى مرۆڤ و بواره‌کانى تر‌ى زانست.
پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموویه‌تى: داواکردن و گه‌ڕان به‌دواى زانست‌دا له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێک فه‌رزه، هه‌موو شتێک داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ داواکارى زانست ده‌کات، ته‌نانه‌ت نه‌هه‌نگى ده‌ریاش.
له فه‌رمووده‌یه‌کى تردا هاتووه: باشترین کاره‌کان بوونى زانست و زانیارییه ده‌رباره‌ى خواى گه‌وره، زانست سوودت پێده‌گه‌یه‌نێت کارى که‌مى له‌گه‌ڵدا بێت یان زۆر، نه‌زانى و نه‌فامیش سوودت پێناگه‌یه‌نێت کارى که‌مى له‌گه‌ڵَدا بێت یان زۆر.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: داواکردنى زانست و زانیارى لاى خوا له نوێژ و ڕۆژوو و حه‌ج و جیهادکردن له‌ڕێى خوادا باشتره.
له‌ڕاستیدا ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له بوارى ئیعجازى زانستیدا دراون ئه‌و ڕاستییه دووپاتده‌که‌نه‌وه که پاش تێپه‌ڕبوونى چوارده سه‌ده هێشتا قورئانى پیرۆز له‌سه‌ر شێواز و پیت و وشه و ئایه‌ته‌کانى خۆى پارێزراوه، خواى گه‌وره په‌یمانى پارێزگاریکردنى داوه له تێکدان (تحريف) و گۆڕین و شێواندن، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ] [القيامة : 17] ، یان فه‌رموویه‌تى: [إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] [الحجر : 9] .
مرۆڤایه‌تى هه‌ر له‌بارى پێویستییدا ده‌مێنێته‌وه به هۆکارێک که ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاسایشى گیانى و ده‌روونى بۆ بگێڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ڕێى یادى خواى مه‌زنه‌وه ده‌بێت: [أَلاَ بِذِكْڕ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ] [الرعد : 28].
گه‌ردوون وه‌ک په‌رتوکى بینراوى خوا ده‌مێنێته‌وه که لێوانلێوه له ئیعجازى به‌دیهێنان و سیستمى پڕ له سه‌راسیما، مرۆڤیش وه‌ک هه‌ڵگرى چه‌ندین ورده‌کارى به‌دیهێنان و ده‌رخه‌رى تواناى بێسنوورى په‌روه‌ردگار، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ش هه‌میشه به دره‌وشاوه‌یى ده‌مێنێته‌وه که ده‌فه‌رموێت:
[سَنُڕيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ) [فصلت : 53].

