سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئیمامى مه‌رکه‌زى ئیسلامى یابان :
ئه‌ندازیار عوسمان
شێخ (نعمة الله خليل ابراهيم) که ئیمامى مه‌رکه‌زى ئیسلامى یابانه له‌باره‌ى ژیانى خۆیه‌وه ده‌ڵێت : ته‌مه‌نم حه‌فتاو دووساڵه و , خه‌ڵکى (توركيا)م , له ته‌مه‌نى لاوێتیم دا هه‌رچه‌ند پاره‌شم نه‌بوو , خواى گه‌وره بۆى ڕه‌خساندم چووم بۆ حه‌ج , ئه‌وه‌نده به‌لامه‌وه خۆش بوو له ڕێگا زۆر گریام , زۆر که‌س له‌و گڕو عه‌شق و سۆزه‌ى من نه‌ده‌گه‌یشت بۆخواوپێغهمبهرو وایان ده‌زانى شێت بووم!!
له‌مه‌دینه هه‌ندێ زانام ناسى وپاشان جارى تر سه‌ردانى مه‌ککه‌و مه‌دینه‌م کرده‌وه‌و له‌خزمه‌ت زانایاندا زۆر سوودم وه‌رگرت و ، وتارى زۆریشم دا بوَجالیاتى ئه‌وێ ..
ویستم بچم بۆ یابان بۆ بانگه‌وازکردن , زانایه‌ک پێى وتم : تۆ زمان ده‌زانیت؟ , وتم : نه‌خێر ! وتى : ئێمه زمان زانمان ناردووهوهیچى پێنه‌کراوه , ئاخۆ تۆچیت بۆده‌کرێ ؟!
گوێم بهوهنهداو چووم , دیاره نیه‌تى من ته‌نها بۆ خوا بوو , بۆگه‌یاندنى بانگى خوابوو .. هه‌ر که گه‌یشتمه یابان , کابرایه‌کى یابانى موسڵمان هات بۆلام و وتى : من له‌میسر فێرى عه‌ره‌بى بووم و له‌به‌رخوا ده‌بمه وه‌رگێڕ بۆت ..
ڕۆژێک داوام کرد که هه‌ندێک خه‌ڵکى یابانم بۆ کۆبکه‌نه‌وه , وتیان : خه‌ڵکى هه‌مووى سه‌رقاڵى کارن و که‌س تاقه‌تى نیه گوێ بگرێت .. وتم : هه‌رچۆنێک بێت کۆیان بکه‌نه‌وه ومنیش باسى ماددیاتیان بۆده‌که‌م ..
کاتێک کۆمه‌ڵێکیان بۆکۆکردمهوه پێم وتن : من له‌جیهانى ئیسلامى یه‌وه ناردویانم تاسوپاستان بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ههمووئامێره چاکانه‌ى که‌بۆتان ناردوین , به‌ڕاستى ئێمه زۆر سودمان لێ بینیون و ژیانى دنیاى ئێمه‌تان خۆش و ئاسان کردووه , جا بۆیه ئێمه‌ش دیارى یه‌کمان پێیه بۆتان و بانگتان ده‌که‌ین بۆدنیایهکى فراوانتر و خۆشتر .. هه‌موو به‌خۆشحاڵیه‌وه وتیان : زۆرچاکه کوا به‌چ په‌ساپۆرت وفیزهیهک بچین و له‌کوێ یه ؟ منیش وتم : ئێمه بۆ به‌هه‌شتى هه‌تا هه‌تایی ونهبڕاوه و پڕکامهرانى بانگتان ده‌که‌ین و په‌ساپۆڕت وفیزهکهش (لا إلا الله محمد رسول الله )یه ..
پاشان وتم : ئێوه له ئه‌نجامى ڕێز گرتنتانهوه , ده‌چه‌مێنه‌وه و ده‌چنه ڕکوعه‌وه , که ئه‌وه‌ش نیوه‌ى نوێژه‌که‌ى ئێمه‌یه وزوَرى ناوێت بگه‌ن به ئێمه..
به‌ڵێ به‌م شێوازه نه‌رم و ناسکه وبه هه‌وڵى زۆرى خواناسان بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوومزگهوت لهیاباندا هه‌بوو , ئێستا بۆته سێ سه‌د مزگه‌وت ..
جارێک چووم بۆ کۆریا ولهلاى مزگه‌وتێک با‌نگم دا‌و زۆر گریام بۆغهریبى ئیسلام له‌و ناوچه‌یه‌و بێ ئاگایی خه‌ڵکى له‌م ئاینه به‌رزه پیرۆزه .. چوار لاو هاتن بۆلام , خێرا فرمێسکه‌کانم سڕى و به ڕوویه‌کى خۆشه‌وه که‌وتمه قسه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا ، هه‌رچه‌ند له‌وه‌ش ده‌چوو سه‌رخۆش بن من هانم دان موسڵمان ببن و بڵێن :( لا إله إلا الله محمد رسول الله), ئه‌وانیش وتیان و پاشان پێم وتن : تۆناوت ئه‌بوبه‌کره و ئه‌ویترتان عومه‌ر و سێیه‌متان عوسمانه و چواره‌متان عه‌لى ..
پاش دوانزه ساڵ له‌مه‌دینه یه‌کێکیان منى ناسیه‌وه‌و هات بۆلام و وتى : من عومه‌رم که تۆناوت نام له کۆریا و ئێستا هاتووم که شه‌ریعه‌ت بخوێنم لێره ، مه‌گه‌ر خوابزانێ چه‌ند دڵم خۆش بوو , ئاخر چى له‌وه خۆشتره به‌رى ڕه‌نج و ماندووبوونى خۆت ببینى وخه‌ڵک له‌سه‌ر ده‌ستا موسڵمان ببێت ..
له‌و ولآتانهش کهموسڵمانى غافڵم ده‌دى له‌عه‌ره‌ب و له تورک ، قسه‌م بۆده‌کردن و ده‌مووت : سه‌لامتان لێ بێت ڕۆڵه‌کانى تێکۆشه‌ران , باوک و باپیرتان موسڵمان بوون و ڕه‌نگه هه‌موو پاره‌یان دابێ تاله‌م شوێنانه ئه‌م مز گهوتانه دروست کراون , بۆئێوه له دین ته‌وه‌لا بوون , بۆناگهڕێنهوه سه‌ر ڕێبازى سه‌ربه‌زرى و سه‌رفرازى ، من ده‌گریام و ئه‌وانیش ده‌که‌وتنه گریان ..
پێم ده‌ڵێن تۆ حه‌فتا ساڵى و چۆن ناسرهوێیت وماندوونابیت ؟ , ده‌ڵێم : برایینه ئه‌گه‌ر من دانیشم ماندووده‌بم , خۆشى من له‌وه‌دایه که‌سێک زیاتر موسڵمان ببێت ..
بههاوسهرهکهشمیان ده‌ووت : تۆچۆن به‌رگه‌ى ئهوههمووگهڕان و هات وچۆیه ده‌گریت , ده‌یووت : من به‌خته‌وه‌رم به‌م کاره و خۆمان نهزرکردووه بۆخوا …
ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ڕه‌مه‌زانى پێشوو وه‌فاتى کرد‌و دنیاى فانى به‌جێهێشت (بةرنامةى (صفحات من حياتى) که‌ناڵى المجد ) …

