سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موفتى میسر داواى سه‌رخستن و پشگیرى موسڵمانانى بورما ده‌کات
وه‌رگێرانى : غریب قادر
خانه‌ى فه‌توا به‌یانێکى ده‌رکرد سه‌باره‌ت به‌توندى ئیدانه‌کردنى هه‌وڵه‌کانى له‌ناوبردن و قڕکردنى موسڵمانانى بورما له هه‌رێمى ئاراکان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى دوایی، ئه‌وه‌ى جێى باسه له ڕۆژانى ڕابردوو ئه‌م موسڵمانانه توشى کوشتن و ده‌رکردن و سه‌رکوت کردن و تێکدانى خانوبه‌ره‌و له ناوبردنى سه‌روه‌ت و سامان و تێکدانى مزگه‌وته‌کان بونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى گروپێکى ئاینى بوزى توندڕه‌و که ناوى (ماغة)، ئه‌مه‌ش به پشتگیرى ڕێکخراوى بوزى دیکتاتورى له بورما .
موفتى میسر(د.علي جومعة) داواى له حکومه‌ت و وڵاتانى ئیسلامى و هه‌موو هێزه‌کان وخوازیارانى ئاشتى و ڕێکخراوه‌کانى خێرخوازى و ڕێکخراوى وڵاته یه‌کگرتوه‌کان وڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ له هه‌موو جیهان بۆ په‌له‌کردن بۆ پشتگیرى موسڵمانه‌کانى بورما که توشى له‌ناوبردن و بێبه‌شکردن له مافى هاوڵاتى بوینه‌ته‌وه له ماوه‌ى (60) ساڵى ڕابردوو و موفتى میسر داواى کرد که سه‌رجه‌م مافی هاوڵاتیبونیان پێ بدرێت.
موفتی میسر هه‌موو لایه‌کى له مه‌ترسی به‌رده‌وام بوونى کوشتن و قڕکردنى موسڵمانه‌کان له بورما ئاگادار کرده‌وه‌و دوپاتى ئه‌وه‌شى کرده‌وه که هه‌موو لایه‌ک ئه‌م سه‌رکوتکردنه‌ى سیاسه‌تى بوزیه‌کان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که بوه‌ته هۆى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى له‌ناوبردنى موسڵمانه‌کان و بانگخوازانى موسڵمانه‌کان و گرتنى بێ تاوانه‌کان، که ئه‌مانه‌ش بووه‌ته هۆی ڕاکردنى هه‌زاره‌ها موسڵمانه‌کان بۆ وڵاتى به‌نگلادیشى جیران.
ئه‌وه‌ى جێ ى باسه ئاینى ئیسلام گه‌یشته هه‌رێمى (ئاراكان) له بورما له سه‌ده‌ى (19) زایینى و دواتر (ئاراكان) بوه وڵاتێکى سه‌ربه‌خۆ تا ئه‌و کاته‌ى له‌لایه‌ن مه‌لیکى بوزى بورمى (بوداباى) داگیر کرا، له‌ساڵى (1784)یش هه‌رێمى (ئاراكا) خرایه سه‌ر بورما له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له ناوچه‌که.
ژماره‌ى دایشتوانى بورماش ده‌گاته زیاتر له (50) ملیۆن و له( %15) موسڵمانه و نیوه‌ى ئه‌م ژماره‌ش له هه‌رێمى (ئاراكا) داده‌نیشن که زۆربه‌ى موسڵمانه.

