سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (104)سوره‌تى البقره (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له(سدى)یه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت دووپیاوى جوله‌که (مالك)ى کورى (صيف)و (رفاعة)ى کورى (زيد)کاتێک ده‌گه‌یشتن به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێ یان ده‌گووت (راعنا) له زمانى عیبریدا بۆ به‌سووک سه‌یرکردن به‌کاردێت باوه‌ڕ دارانیش وایانده‌زانى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆبه مه‌زن گرتنى پێغه‌مبه‌رانه و عه‌رزى پێغه‌مبه‌رى خوایانکرد په‌روه‌ردگار له باره‌یه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده خواره‌وه (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا انْظُرْنَا وَاسْمَعُوا)له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت (راعنا) به زمانى عیبرى قسه‌ى ناشیرین و سوکه کاتێکیش گوێیان له هاوه‌ڵانى بوو به‌و ده‌سته‌واژه‌یه بانگى پێغه‌مبه‌ریان ده‌کرد وایان زانیوه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌کاردێت جووله‌که‌کان له نێوان خۆیاندا ده‌یان دایه قاقاى پێکه‌نین ئینجا ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه و گڵاوى و پیسى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى ده‌رخست پاشان گوێمان لێ بوو (سعدى)ى کورى (معاذ) به جووله‌که‌کانى وت دوژمنانى خوا ئه‌گه‌ر له ئه‌مرۆ به‌دواوه گوێم لێ بێت یه‌کێکتان ئاوا بڵێت ئه‌وا ده‌ده‌م له گه‌رده‌نى
له (ضحاك)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێکیان ئه‌م ده‌سته‌واژه یه‌یان به‌رامبه‌ر به یه‌کترى به‌کارده‌هێنا و ئه‌م ئایه‌ته‌ش بۆ روونکردنه‌وه‌ى ئه‌و حاله‌ته هاته خواره‌وه له (عطية)وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێک له جووله‌که‌کان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یان به‌کارده‌هێنا تا هه‌ندێک له موسڵمانه کانیش کاریگه‌ر بوون پێى و به‌کاریان ده‌هێنا خواى گه‌وره‌ش قه‌ده‌غه‌ى لێکرد له‌سه‌ر به‌کارهێنانى و ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند. له (عطاء)ه‌وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له نێو زاراوه‌ى پێشوه‌کاندا به‌کار ده‌هات له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئایه‌ته‌که‌ش بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته واژه‌یه هاته خواره‌وه له (ابى العالية)ه‌وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت عه‌ره‌به‌کان هه‌رکات یه‌کێکیان قسه‌ى هاوه‌ڵه‌ى بکردایه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ى به‌کارده‌هێنا دواتر یاساغ کرا لێ یان

