سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
[مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَاراً فَلَمَّا أَضَاءتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لاَّ يُبْصِرُونَ ](البقرة : 17) .
ئاماده‌کردنى:ادریس أنوه‌ر
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه به نموونه‌یه‌کى دیار و بینراو جیهانى ناوه‌وه ئه‌خاته به‌ر چاوان. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که مونافیقان له ناو موسڵمانان دا ئه‌ژین و به‌ئاسانی ئه‌یانگاتێ ، به‌ڵام ئه‌و نیفاقه‌ى چوو بووه ناو دڵ و مێشکیانه‌وه له که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و نووره قه‌ده‌غه‌ى ئه‌کردن . به‌ڵێ ! ئه‌و مونافیقانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که چاویان کراوه‌ته‌وه که‌وتوونه‌ته بارودۆخێکه‌وه هیچ نابینن ،
ئه‌ویش یان به هۆى بایه‌خ نه‌دانیان به‌و مه‌شخه‌ڵه‌ى که پێغه‌مبه‌رى به‌رێز (ص) به ده‌ستیه‌وه به‌رزى کردبۆوه ، یان به سووک سه‌یر کردنى ، یان به هۆى به‌بادکردنى لێ هاتوویى یه فیگرى یه‌کانى خۆیان . به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا نوورى ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ى که خه‌ریکه چاویان ببات روو به روویان ئه‌ڕوات و ، ئه‌وانیش له بریى ئه‌وه‌ى به چاوى ئیمانه‌وه سه‌یرى بکه‌ن ، ئه‌بینین ده‌ست ئه‌ده‌نه گومان و راڕایى ، تا ئه‌و هێزه‌ى که له رۆحیانه‌وه سه‌رى هه‌ڵ داوه بآلایه‌نى بکه‌ن و ، کاریگه‌رى یه‌که‌ى نه‌هێڵن .هه‌تا وشه‌ى ((استوقد)) ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌کات که‌ئه‌و مونافیقانه خه‌ریکى نه‌خشه‌دانان بوون بۆ چۆنیه‌تیى گێڕانى ئه‌و نووره به ئاگرێکى سووتێنه‌ر ، له بریى ئه‌وه‌ى بۆ رێگا بڕین که‌ڵکى لێ وه‌ربگیرێ .. به‌ڵام کافران هه‌رگیز شاره‌زاى ئیمان و ئه‌و نووره‌ش نه‌بوون که لێیه‌وه دێته ده‌ره‌وه .. هه‌رگیز نه‌یان دیوه و نه‌ش چوونه‌ته ناو که‌ش و هه‌واپیرۆزه‌که‌یه‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه کاتآ که کافران – به هه‌ر هۆیه‌ک بوو – له ویژدانیان دا هه‌ستیان به‌م نووره کرد- بێَجگه له‌وانه‌یان که عینادى یان ئه‌کرد- ، هه‌وڵیان دا ده‌ستى پێوه بگرن و ، پاشماوه‌ى ته‌مه‌نیان به وێنه‌ى ئیمان دارى موخلیس به‌سه‌ر به‌رن . بێ گومان جیاوازیى نێوان نوور و تاریکیى و ، ئیمان و کوفر له‌مه‌دا ده‌ورێکى گه‌وره‌ى هه‌یه .. جا ئه‌وانه‌ى که له‌وه‌وپێش شتانى تریان بینیى بوو ، که ئه‌م نووره‌یان بینیى هاتنه ناو جیهانێکى نوێوه ... جیهانێک که جوانیى و هێزى راکێشانى ئیسلام ده‌وره‌ى دابێ . بۆ ئه‌مه کاتێک که به‌راوردى دین داریى ئه‌وانه‌ى که هه‌واڵى ئیسلام ئه‌بیستن و ، بۆ یه‌که‌م جار لێى شاره‌زا ئه‌بن و ، ئیمانى پآ ئه‌هێنن و ، به پێى ئه‌و ئه‌ژین ، له‌گه‌ڵ دینداری ئه‌و موسڵمانانه‌ى که له وڵاته ئیسلامى یه‌کان دا له دایک بوون – که‌مێکیان نه‌بن- به شێوه‌یه‌کى روون تر له راستیى ئه‌وه‌ى که له سه‌ره‌وه وتمان تآ ئه‌گه‌ین ..

 .](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/nwr.jpg)