سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دوو ئافره‌تی خوا په‌رست له به‌غداد....(چیرۆک)
نووسینی : هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
ئیمامی (إبن الجوزي) ده‌فه‌رموێ: له به‌غداد پیاوێکی بازرگان هه‌بوو زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. له ناکاو کچێک هاته لای له دوکانه‌که‌ی، که خاوه‌ن شه‌رمو حه‌یاو حیشمه‌ت بوو، له‌ولاو له‌م لا ده‌ستی ده‌برد بۆ که‌لو په‌لی بازرگانه‌که پارچه قوماشێکی هه‌ڵگرت، یه‌کسه‌ر نیقاب‌و حیجابه‌که‌ی لادا ڕووخساری ده‌رکه‌وت، پیاوه‌که واقی وڕما له جوانی ئه‌و کچه،
ووتی سوێند به خوا ئه‌وه‌ی دیتم زۆر سه‌یر بوو. کچه‌که ووتی بزانه من بۆ کڕینی هیچ شتێ نه‌هاتووم، به‌ڵکو ئه‌گه‌ڕێم به‌دوای پیاوێکی وا که دڵم بۆ بچێ بیکه‌م به هاوسه‌رم، ئێستاش تۆ زۆر که‌وتیته به‌ر دڵم، وه ماڵێکی زۆریشم هه‌یه، ئایا ماره‌م ده‌که‌یت؟ بازرگانه‌که ووتی من خێزانم هه‌یه کچی ماممه منداڵێکیشم لێی هه‌یه، په‌یمانم داوه که‌وا دڵم نه‌گۆڕم له‌سه‌ری. کچه‌که ووتی: باشه من ڕازیمه که له یه‌ک هه‌فته دوو جار سه‌ردانم بکه‌یت، ئه‌ویتر بۆ کچه مامه‌که‌ت. بازرگان ڕازی بوو به‌مه، یه‌کسه‌ر ماره‌ی بڕی له‌گه‌ڵ کچه‌که چووه خانووه‌که‌ی، ئینجا چوو بۆ لای ژنه‌که‌ی تر ووتی ئافره‌ت ده‌زانی تاخیر بووم، براده‌ره‌کم داوای لێ کردوم که ئه‌م شه‌و له لای ئه‌و بمێنمه‌وه. ئافره‌ته‌که‌ش ڕازی بوو. هه‌رکاتێ چووبا بۆ لای کچه‌که له دوای نیوه‌ڕۆ ده‌چوو. له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه هه‌شت دانه مانگ مایه‌وه ئافره‌ته کچه مامه‌که‌ی پێی ناخۆش بوو که ئه‌م پیاوه له یه‌ک هه‌فته دوو ڕۆژ له ماڵ نابێ وه نازانێ مه‌سه‌له چی یه، بۆیه بڕیاری دا که‌وا خزمه‌تکاره‌که‌ی به دوای مێردی بنێرێ بۆ دوکان که ده‌ڕوات بۆ کوێ؟ خزمه‌ت کاره‌که به دوای که‌وت بینی له دوای نیوه‌ڕۆ دوکانه‌که‌ی داخست‌و ڕۆیشت ئه‌ویش به‌دوایدا ڕۆیشت تاکو گه‌یشته ماڵێک ته‌نها یه‌ک ئافره‌تی لێ بوو. خزمه‌ت کاره‌که چوو بۆ ماڵی جیرانی ئه‌م ئافره‌ته، پرسی ئه‌وه ماڵی کێیه؟ ووتیان ئه‌وه ماڵی کچێکه تازه شووی به پیاوێکی بازرگانی کوتاڵ فرۆش کردووه. ئینجا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای گه‌وره‌که‌ی خۆی پێی ووت: وه هیچی لێی نه‌شارده‌وه، ئافره‌ته‌که به خزمه‌ت کاره‌که‌ی ووت سوێندت ده‌ده‌م به خوا ئه‌م ڕووداوه له لای که‌س نه‌درکێنیو باسی نه‌که‌ی. هه‌روه‌ها به خۆشی له لای مێردی باسی نه‌کرد که گه‌ڕایه‌وه لای. ئه‌م شته‌ی له دڵی خۆی نه‌درکاند بۆ هیچ که‌س. ئینجا ئه‌م پیاوه ساڵێکی ته‌واو به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه دواتر قه‌ده‌ری خوا وابوو نه‌خۆش که‌وتو مرد. هه‌شت هه‌زار دیناری له دوای خۆی به جێ هێشت. کچه مامه‌که‌ی میراته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕاست دابه‌ش کرد، مافی خاوه‌ن مافه‌کانی دا. حه‌وت هه‌زار دیناری دا به کوڕه‌که‌ی، هه‌زار دیناره‌که‌ی تریشی کرد به دوو به‌ش، به‌شێک بۆ خۆی وه‌کو خێزانی مردوو، ئه‌ویتر دای به خزمه‌تکاره‌که‌ی له نێو زه‌رفێکی نا بردی بۆ لای ئه‌م کچه‌ی که ماره‌ی کردبوو، خزمه‌تکاره‌که له ده‌رگای کچه‌که‌ی دا. پاره‌که‌ی دا پێی، ووتی پیاوه‌که‌ت مردوه‌ئه‌وه‌ش میراته‌که‌یه‌تی. ئافره‌ته کچه مامه‌که‌ی دابه‌شی کردووه بۆ خۆی‌و بۆ تۆ‌و کوڕه‌که‌ی ئینجا که کچه ئه‌مه‌ی بیست. ووتی خانم ئه‌م کیسه پاره‌یه بۆ گه‌وره‌که‌ت ببه‌وه چونکه پیاوه‌که‌م ده‌مێکه منی ته‌لآق داوه، ئێستا من خێزانی ئه‌و نیم که ئه‌م پاره‌یه وه‌ربگرم. خزمه‌تکاره‌که‌ش پاره‌که‌ی هێنایه‌وه لای ئافره‌ته‌که‌و هه‌واڵی ئه‌م کچه‌ی بۆ گێڕایه‌وه( ).(( ) صفه الصفوه، إبن الجوزی به‌رگى (2).)

