سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئــه‌ده‌بو ئاکارى مســـوڵمان لـه به‌کارهێنانى ته‌لـه‌فۆنو مۆبایل دا
نه‌وا محمد
کتێبخانه‌ى محوى
گوێچکه به‌خششێکى هه‌ستیارو گرنگه، که خوا به به‌نده‌ى خۆى به‌خشیوه، ئه‌م ده‌زگایه‌ش ده‌بێ له گوێبیستنى شتى خراپ و نابه‌جێى بپارێزین‌و، نه‌هێڵین به بیستنى قسه‌ى ناشیرین و نابه‌جێو حه‌رام، ببێته شایه‌تو به‌ڵگه له‌سه‌رمان له ڕۆژى دواییدا.
دیاره ته‌له‌فۆنو مۆبایل له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا بۆته پێویستییه‌کى به‌ڵگه‌نه‌ویست، که ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کى دروست‌و به‌جێ به‌کاربهێنرێ، که کاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه نه‌بێت.
جا هه‌ندێ ئاداب‌و ئاکار‌و ڕه‌وشت هه‌یه بۆ به‌کارهێنانى ته‌له‌فۆنو مۆبایل، که پێویسته مرۆڤى مسوڵمانى ڕاسته‌قینه پابه‌ندى بێت‌و جێبه‌جێى بکات، که ئه‌مانه‌ن:
١- که ته‌له‌فۆن ده‌که‌ى، ده‌ڵێى: ئه‌لو...السلام علیکم...من فلآنم، ئنجا چاک‌و چۆنى ده‌که‌یت.
٢- ڕه‌چاوکردنى بارودۆخى ئه‌و که‌سانه‌ى، که په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌که‌یت،
نابێ له‌کاتى نوستن‌و کاتى کارکردن‌و وه‌ک کاتى به‌یانییه‌کى زوو، یان له شه‌وى دره‌نگ وه‌خت، یان کاتێک که ده‌زانى وه‌خته‌که وه‌ختى نوێژه، ته‌له‌فۆن بکه‌یت.
٣- له‌کاتى ته‌له‌فۆن کردندا، درێژه به قسه نه‌ده‌یتو ته‌له‌فۆنه‌که مه‌شغول نه‌که‌یت، له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک هه‌بن، بیانه‌وێ په‌یوه‌ندیت پێوه بکه‌ن، یان بیانه‌وێ په‌یوه‌ندى به‌و که‌سانه‌وه بکه‌ن، که ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌که‌یت...
٤- بۆ حاڵه‌تى پێویست نه‌بێ ته‌له‌فۆن نه‌که‌یت، وه‌ک سه‌ردانى نه‌خۆشێک، یان خێروچاکه‌یه‌ک، یان قسه‌یه‌کى گرنگ، هه‌روا ته‌له‌فۆن نه‌که‌یته ئامێرێکى گاڵته‌و سوعبه‌تکاریى، یان هه‌راسان کردنى خه‌ڵک...
٥- له‌کاتێک له ئاوده‌ستى، وه‌لآمى مۆبایل مه‌ده‌وه، چونکه شوێنێکه شیاوى قسه‌کردن نیه...
٦- بۆ پێویستى نه‌بێت له شوێنه گشتیه‌کان وه‌ک ناو پاس‌و ریمو ئۆتۆمبیل‌و ڕێگاو قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌کان، مۆبایل به‌کارمه‌هێنه.
٧- ئه‌و مۆبایلانه‌ى کامیرایان تێدایه، نابێ به‌بێ مۆڵه‌تى هیچ که‌سێ وێنه بگیرێ، نابێ وێنه‌ى ئافره‌تان بگیرێ، که دوایى وه‌ک هه‌ڕه‌شه به‌رانبه‌ر به که‌سانیان به‌کاریان دێنن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له ڕه‌وشتى موسڵمانى پابه‌ند به دینى خوا ناوه‌شێته‌وه..
٨- له‌سه‌ر دایک‌و باوکانى هۆشیار به‌دینى خوا، کوڕ‌و کچانیان له‌م ئامێره ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و لایه‌نه خراپ‌و باشه‌کانیان بۆ ڕون بکه‌نه‌وه‌و ڕێنماییان بکه‌ن، که بۆ چ شتێ به‌کارى بهێننو بۆ چ شتێ به‌کارى نه‌هێنن.

