سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضاً )[البقرة : 10].......
محمد فتح الله گولن
وه‌رگێرانى : حبیب محمد سعید
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
له هه‌ندآ ته‌فسیردا وه‌ها هاتووه که (فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضاً ) له بابه‌تى ((الجزاء من جنس العمل )) ه . به‌ڵام من وه‌هاى ئه‌بینم که چاکتر وه‌هایه به‌م شێوه‌یه له ماناى ئایه‌ته‌که بچینه پێشه‌وه: خواى گه‌وره دڵیانى زیاتر نه‌خۆش خستووه ، چونکه ئه‌وانه له ئاستى نیه‌ت دا به خراپکاریى و له خوایاخیى بوون چه‌په‌ڵ بوون و ، هه‌رچی هه‌لێکیشیان بۆ هه‌ڵ که‌وتبێ هه‌وڵیان داوه ئه‌و نیه‌ته خراپانه‌یان جێ به‌جێ بکه‌ن و ، هه‌تا هۆکاره‌کانیش زیاتر بوو بن ، ئه‌نجامه‌کانیش زیادیان کردووه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ که چوونه‌ته ناو ئه‌ڵقه‌یه‌کى بۆشه‌وه
. واته ئه‌وان نه‌یان توانیوه دڵه‌کانیان له‌م نیه‌ته خراپانه رزگار بکه‌ن ، بگره به هیچ شێوه‌یه‌ک بیریان له‌مه نه‌کرده‌وه .جا ئه‌م نیه‌ته خراپانه نیه‌تى خراپى تریان لێ که‌وتنه‌وه . ئه‌و کرده‌وانه‌ش که له‌سه‌ر ئه‌م نیهتانه بینا کران کرده‌وه‌ى تریان به‌رهه‌م هێنان و لێیان که‌وتنه‌وه ، به‌چوونه ناوى ئه‌م جۆره ئه‌ڵقه بۆ شه‌وه مونافیقه‌کان تیاچوون . که‌واته کاتێک که ته‌فسیرى ئایه‌تى [فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضاً] ئه‌که‌ین ، له‌سه‌رمان پێویسته ماناکه‌ى به شێوه‌ى ئه‌نجامێکى سروشتیى بۆ چوونه ناو ئه‌م ئه‌ڵقه بۆشه‌وه سه‌یربکه‌ن . له‌ش ساغیى بناغه و یاسایه و ، نهخوشییش شتێکى لابه‌لایى یه . به‌هامان شێوه (فيطرة)ى ساغ بناغه‌یه و ، نه‌خۆشیى دڵیش لاوه‌کى یه . له‌به‌ر ئه‌مه هه‌ر که‌س گرنگیى به دروستیى دڵى و پاراستنى و ، ئاماده‌کردنى هه‌موو مه‌رجه مه‌عنه‌وى یه‌کانى پاراستنى نه‌دات ، ئه‌وا ئه‌و پارچه ناسکه خوایى یه ئه‌کاته پاروویه‌کى چه‌ور بۆ ڤایرۆس و میکرۆبه‌کان . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا شتێکى بچووک بێت ، هه‌نگاونان له هه‌ڵه‌یه‌که‌وه بۆ یه‌کێکى تر و ، له تاوانێکه‌وه بۆ تاوانێکى تر و ،له یاخیى بوونێکه‌وه بۆ یه‌کێکى تر ، له کۆتایى دا ئه‌بێته هۆى کرانه‌وه‌ى گوشه‌که و ، روودانى تاوانى وه‌ها گه‌وره که له ژوور بیرکردنه‌وه‌وه بن . واته ئه‌بێته مایه‌ى روودانى یاخیى بوونه گه‌وره‌کان که بریتیین له شه‌ریک بۆ خوا دانان ، چونکه چه‌ندین رێ هه‌ن ، که به‌ره‌و کوفر سه‌ر ئه‌کێشن. ئه‌گه‌ر به‌رباد بوونى عه‌قیده ، یان تلانه‌وه له نێو گومان و دوو دڵى یه‌کان دا نه‌خۆشیى مونافیقان بێت ، له هه‌مان کات دا ماناى وه‌هایه که کوفر و ئیلحاد لێ هاتنێکى شاراوه‌یان هه‌یه . جا ئه‌گه‌ر چاودێریى خوایى فریاى ئه‌م نه‌خۆشى یه نه‌که‌وێت و ، ئه‌و ئه‌ڵقانه نهشکێنآ که گه‌یه‌نه‌رى کرده‌وه یاخیى بوونهکانن به کوفر ، ئه‌وا کرده‌وه یاخیى بوونه‌کان ، به‌وه‌ى که به چه‌ندین قات زیاد ئه‌که‌ن، له‌وانه‌یه ببنه مایه‌ى کافرکردن . بگره هه‌ندێ جار ئه‌وه روو ئه‌دات که کاتێ مرۆڤ گومان و دوو دڵیى دهورهى لێ ئه‌ده‌ن ، له‌وانه‌یه ببێته هۆیه‌ک بۆ پچڕانى هێڵى گه‌یه‌نه‌رى نێوان خۆى و خوا ، به‌مه‌ش گومان له هه‌موو شتێک زیاد ئه‌کات و ، وه‌هاشى له قه‌ڵه‌م ئه‌دا که ئه‌و و هه‌موو خه‌ڵکى له‌م گومانه‌دا یه‌کسانن ، ئیتر له که‌ش و هه‌واى ئه‌م گومانه‌دا چه‌ند قات ئه‌تلێته‌وه . کاتێک که ده‌رباره‌ى ئه‌و هێڵه‌ى به خواى ئه‌گه‌یه‌نێت گومان و دوودلێى دهورهى لێ ئه‌ده‌ن و ، به‌رامبه‌ر به هه‌موو شتێک گومانى ئه‌بێت و ، شتانیش – به پێوانه‌ى خۆى- له قه‌ڵه‌م ئه‌دات ، ئه‌وا له گومان و دوو دلێى و ڕارایى ، له ئاستى ئیلحاددا ، ئه‌تلێته‌وه .. خۆى وه‌ها ئه‌ژیت و ، وه‌ها وههمیش ئه‌بات که که‌سانى تریش وه‌ک خۆى بێ ئیمان و بێ گوێ ڕایهلین و ، ناگونجێ متمانه‌یان پێ بکرێ ، یان پشتیان پێ ببه‌سترێ ... واته له جیهانێک دا ئهژیى که ئه‌ندێشه و وه‌همه نه‌خۆشیه‌که‌ى دروستیان کردووه و ، سه‌ره‌نجامیش له ژێر بارى ئه‌و نه‌خۆشى یانه‌دا ورد و خاش ئه‌بێت .

![(فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضاً )[البقرة : 10].......](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/f_qlwbhm.jpg)