سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى شایه‌تمان : مه‌رجى شه‌شه‌م : ئه‌وه‌یه که‌وا به‌ڕاستى و نیه‌ت پاکیه‌وه خۆى بۆ شایه‌تمان یه‌کلابکاته‌وه (الصَّدْقُ وَالإخلاَص هَهَا) ٠٠
نوسینى :گارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کورد
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره :( وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء ) [البينة : 5]
واته : وه ئه‌وان –ئه‌هلى کیتاب – ئایا فه‌رمانیان پێنه‌کرابو ته‌نها به‌وه نه‌بێت که به‌ندایه‌تى خواى گه‌وره بکه‌ن و به‌ڕاستى وپاکى ئاین په‌روه‌رى بۆ ئه‌و بکه‌ن ،وله هه‌موو ئاین وڕێبازێکى تر لاده‌ن بۆ تاکه رێبازى ئیسلام ..
هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى موعازى کوڕى جه‌به‌ل خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى :
(" مَا مِنْ أَحَدٍ يَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ صَادِقًا مِنْ قَلْبِهِ ، إِلا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ النَّارَ ) {رَوَاهُ البُخَاڕي (1/رقم/128)} واته : هه‌رکه‌سێک شایه‌تى بدات که‌وا هیچ په‌رستراوێک نیه به‌ڕاستى شایه‌نى په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردن بێت ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت ،وموحه‌ممه‌دیش درودى خواى له‌سه‌ر بێت پێغه‌مبه‌ر و نێرراوى خوایه ،به‌ڕاستى وله کانگاى دڵیه‌وه ،ئه‌وه خواى گه‌وره له‌سه‌ر ئاگرى دۆزه‌خ حه‌رامى ده‌کات که‌وا بیسوتێنێ .
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌که‌ى ئه‌بو هوره‌یره خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى : (إِنَّ أَسْعَدَ النَّاسِ بِشَفَاعَتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَنْ قَالَ : لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ خَالِصًا مِنْ قِبَلِ نَفْسِهِ ) {رَوَاهُ البُخَاري (1/رقم/99)} واته : خۆشبه‌ختترین که‌س به شه‌فاعه‌ت وتکاکردنى من له رۆژى قیامه‌تدا که‌سێکه به پاکى و ڕاستى له دڵ و ده‌رونیه‌وه بڵێ : (لاَإِلَهَ إِلاَّاللهُ ) .

