سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سووده‌كانى شه‌ونوێژ له رِووى ته‌ندروستیییه‌وه
نوسینى:د.عه‌تیه‌فتحى
وه‌رگێڕانى:د.ئه‌فرام محمدحسن
پێغه‌مبه‌رمان(ێ) ده‌فه‌رموێت(عليكم بقيام الليل، فإنة دأب الصالحين قبلكم،وقربة إلى الله تعالى ، ومنهاة عن إلاثم ، وتكفير للسيئات ومطردة للدا ْ عن الجسد).
له‌م فه‌ردووده‌ی پیرۆزه‌ى سه‌ره‌وه‌مانه‌وه گرنگیى و سووده‌كانى شه‌ونوێژمان چ له رووى ئیمانیى ، چ له رووى ته‌ندروستییه‌وه بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا سووده ته‌ندروستیه‌كانى شه‌ونوێژ ده‌خینه روو :
خه‌و به‌شێكى گه‌وره‌ى ژیانى مرۆڤ پێكده‌هێنێت و پێویستى مرۆڤ بۆ خه‌و به پێى ته‌مه‌ن ده‌گۆرێت ، له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌ندا نزیكه‌ى 18 كاتژمێر ده‌بێت، له لاوی‌دا نزیكه‌ى 8 كاتژمێر و دواتر 6-7كاتژمێر ده‌بێت.
خه‌و ده‌كرێًت به دوو قوناغى سه‌ره‌كییه‌وه:
قۆناغى نه‌بوونى جوڵه‌ى خێراى چاو:
ئه‌م قۆناغه‌ش له سه‌ره‌تاى نوستنه‌وه ، نزیكه‌ى 90 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت.
· قۆناغى جوڵه‌ى خێراى چاو:به‌وه جیاده‌كرێته‌وه ، كه چاو به خێرایى ده‌جوڵێت.
قۆناغى یه‌كه‌م ده‌كرێت به چوار پله‌وه :
پله‌ى یه‌كه‌م: نزیكه‌ى له 2% - 5%ى خه‌وى شه‌و پێكده‌هێنێت و مرۆڤ له نێوان خاووبونه‌وه و به ئاگاییدایه و زۆر به ئاسانى به خه‌به‌ر دێت ، هه‌ندێك جار نكوڵى له‌وه ده‌كات كه نوستبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى له كاتى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆندا بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ، یان خوله‌كێك خه‌و ده‌یباته‌وه
پله‌ى دووه‌م : نزیكه‌ى له 45% - 55%ى خه‌و پێكده‌هێنێت ، له‌م قۆناغشدا مرۆڤ به ئاسانى له كاتى بوونى هه‌ر ده‌نگه ده‌نگێكدا به ئاگادێته‌وه.
پله‌ى سێه‌م و چواره‌م: كه پێییان ده‌ڵێن خه‌وى شه‌پۆلى خاو ، یان له‌سه‌ر خۆ ، نزیكه‌ى له 10%-23%ى خه‌و پێكده‌هێنێت ، له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤ به ئاسانى به ئاگا نایه‌ت ، خه‌و قورس ده‌بێت و زینده‌چلاكییه‌كانى له‌ش خاوده‌بنه‌وه‌وپله‌ى گه‌رمى له‌ش داده‌به‌زێت ، شه‌پۆله‌كانى ده‌لتا به ده‌رده‌كه‌ون و له 50% زیاترى له قۆناغى چواردا ده‌بێت.
قۆناغى دووه‌م(قۆناغى جوڵه‌ى خێراى چاو)
ئه‌م قۆناغه نزیكه‌ى له 20%-25% ى خه‌و پێكده‌هێنێت و خه‌وى قورسه و ماسولكه‌كان له بارى پشودان ، به‌لاَم مێشك زۆر چالاَكه و بڕێكى زۆر خوێنى بۆ ده‌چێت و پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه ، ئه‌م قۆناغه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه ، كه مرۆڤ تێیدا (جه‌سته‌یه‌كى ئیفلیج و مێشكێكى به ئاگا )ى هه‌یه.
له سێیه‌كى یه‌كه‌مى شه‌ودا زیاتر قۆناغى یه‌كه‌مى خه‌و هه‌یه و له سێیه‌كى كۆتایى شه‌ودا زیاتر قۆناغى دووه‌م هه‌یه ، له ماوه‌ى 8 كاتژمێر خه‌ودا نزیكه‌ى (4-5) جار ئه‌م سوڕه دوباره ده‌بێته‌وه ، واته گۆانكارییه‌كانى جه‌سته زیاتر له سێیه‌كى كۆتایى شه‌ودا ڕووده‌ده‌ن.
گرنگترین سووده‌كانى شه‌ونوێژ :
*كاریگه‌رى له‌سه‌ر سیستمى به‌رگرى:
دڵه‌ڕاوكێ و فشار ده‌بنه هۆى ورژاندنى ژێرلانكه رژێن ، كه ئه‌میش كارده‌كاته سه‌ر ڕژێنى سه‌ر گورچیله و ده‌بنه هۆى زۆر ده‌ردانى مادده‌ى كۆرتیزۆل،ئه‌میش كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر جه‌سته، به تایبه‌تى سیسته‌مى به‌رگرى هه‌یه،كه رىَ له رۆیشتنى خرۆكه سپییه‌كان بۆ شوێنى هه‌وكردن ده‌گرێت(واته ئه‌و شوێنه‌ى كه ته‌نى بیانى تێدایه)،هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى كه‌متر ڕژاندنى مادده‌ى لایزۆزایم كه بكوژى به‌كتریایه و كار ده‌كاته سه‌ر چالاكى(ماكرۆفه‌یج) ، كه یه‌كێكه له خرۆكه سپییه گه‌وره‌كان و ئه‌ركى سه‌ره‌كیى قوتدانى ته‌نه‌كانه.
دیاره نوێژ كردن ده‌بێته هۆى ئارامى و هێَمنى ده‌روون(الا بذكر الله تطمئن القلوب)به‌مه‌ش له فشار رزگارى ده‌بێت ، سیستمى به‌رگرى به توانایه‌كى باشه‌وه كارده‌كات ، له نه‌خۆشى به دوور ده‌بێت و گه‌ر توشیشى بوو ئه‌وه زوو چاكده‌بێته‌وه.
گۆرانكارییه‌كانى سێیه‌كى كۆتایى شه‌و:
گۆرانكارییه‌كانى كۆئه‌ندامى سوڕان :
به‌رز بوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و نارێكى له لێدانى دڵدا : دیاره گه‌ر مرۆڤ له خه‌و هه‌ڵسا و به زكر و نوێژكردن دڵى خۆى ئاودا، ئه‌وا له به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و نارێكى لێدانى دڵ به دوور ده‌بێت ، به هۆى ئه‌مه‌شه‌وه له سگه كوژىَ و جه‌ڵته به دوور ده‌بێت.
*گۆرانكاییه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه :
زیادبوونى ژماره‌ى هه‌ناسه له خوله‌كێكدا و ناڕێكى له هه‌ناسه‌داندا، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ى جووڵه‌ى ئه‌و كۆڵكانه‌ى بۆرییه‌كانى هه‌وایان ناوپۆش كردووه ، كه به‌رپرسیارن له ڕێگرتن له كۆبوونه‌وه‌ى تۆز‌و به‌كتریا له سییه‌كاندا. هه‌روه‌ها ته‌سكبوونه‌وه‌ى بۆرییه‌كانى هه‌واو زیادبوونى ده‌ردراوه‌كانى ناوپۆشى بۆری هه‌واو سییه‌كان.بۆیه ئه‌وانه‌ى كه نه‌خۆشى ره‌بۆیان هه‌یه‌له سێیه‌كى كۆتایی شه‌ودازیاتر ئه‌گه‌رى نه‌وبه‌یان (جه‌ڵته‌یان) هه‌یه ، به به‌راورد به سێیه‌كى یه‌كه‌مى شه‌و . هه‌روه‌ها گه‌ر مرۆڤ ده‌ستنوێژى گرت و ئاوى له ده‌مى ڕاودا به لووت ئاوى هه‌ڵمژى و كردیه‌وه ده‌ره‌وه، كه پێى ده‌گوترێت(استنشاق)، ئه‌وا به‌شێكى زۆر له‌و مادده زیانبه‌خشانه ده‌كاته ده‌ره‌وه له هه‌وكردنى سییه‌كان و گیرفانه هه‌واییه‌كانى لووت به دوور ده‌بێت
*گۆرانكارییه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس :
له كاتى خه‌وتندا به تایبه‌تى له قۆناغى خێراى چاودا،ترشه‌لۆكى گه‌ده، به هۆى ده‌ردانى هه‌ردوو ترشى(هایدرۆكلۆراید و گاسترین) ه‌وه. زۆر ده‌بێت و ده‌گاته لوتكه.به له خه‌وهه‌ڵسانى مرۆڤ له‌و قۆناغه‌دا ، بڕى ڕژانى ئه‌و ترشه كه‌م ده‌بێته‌وه . به‌مه‌ش گه‌ده و دوانزه گرىَ له هه‌وكردن و بریندارى به دوور ده‌بن ، هه‌روه‌ها ترشى ناو گه‌ده ناگه‌رێته‌وه بۆ سورێنچك، كه زۆر جار ده‌بێته هۆى برینداربوون و هه‌وكردنى سورێنچك،هه‌روه‌ها سه‌باه‌ت به خه‌ونیش ،ئه‌و خه‌ونانه‌ى له قۆناغى یه‌كه‌مى خه‌ودا ده‌بینرێن، زۆربه‌یان دێنه‌وه یاد ، گه‌ر ناخۆش بن مرۆڤ بێزار ده‌كه‌ن و تووشى هه‌ناسه ته‌نگى و خێرا لێدانى دڵ و ترسى ده‌كه‌ن .
له‌ئه‌بو هوره‌یره‌وه(ره‌زاى خواى لێبێت)
ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر(ص) فه‌رموویه‌تى (يعقد الشيطان على قافية رأس أحدكم إذا هو نام ثلاث عقد يضرب على كل عقدة: عليك ليل طويل فارقد ،فإن استيقظ فذكر الله انحلت عقدة ،فإن توضأ انحلت عقدة ، فإن صلى انحلت عقدة كلها فأصبح نشيطاً طيب النفس، وإلا أصبح خبيث النفس كسلان)(رواه البخارى و مسلم).
واته:كاتێك ده‌خه‌ون ، شه‌یتان له‌سه‌ر سه‌رتان سىَ گرىَ ده‌دات و له‌سه‌ر هه‌ر گرێیه‌ك ده‌ڵێت شه‌وێكى درێژت هه‌یه ڕاكشىَ هه‌ر كاتێك له خه‌و هه‌ڵسان و زكرى خواتان كرد گرێیه‌ك ده‌كرێته‌وه ، گه‌ر ده‌ستونوێژتان گرت گرێیه‌كى ترده‌كرێته‌وه ، گه‌ر نوێژتان كرد گرێیه‌كیان ده‌كرێته‌وه ، به‌مه‌ش چالاك و ده‌روون دروست ده‌بن ، ئه‌گه‌ر نا ته‌مبه‌ڵ و ده‌روون پیس ده‌بن
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش هه‌ندێك ئایه‌تن ، كه باس له گرنگى و خێرى شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن :
خواى گه‌وره له سووره‌تى الإسرا‌ء [ وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَاماً مَّحْمُوداً ]الإسرا‌ء : 79
واته :له به‌شێكى شه‌وگاردا خۆتبه ده‌ور كرنه‌وه‌ى قورئانه‌وه ماندوو بكه له شه‌ونوێژدا ، كه زیاده ئه‌ركێكه له‌سه‌ر تۆ، ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌ى به‌رێزه‌وه ، كه تیادا سوپاسكراو بیت هه‌روه‌ها خواى به خشنده ده‌فه‌رموێت:(تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنْ الْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ(16)فَلاَ تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)(السجدة16-17)
(ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه‌ى ) نێوانیان له‌گه‌ڵ ڕاكشان وپاڵدانه‌وه خۆش نییه ،له جێگه‌و رێگه‌ى گه‌رم و نه‌رم (واته به نوێژ‌و خوا په‌رستى به‌شێكى شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر ) هه‌میشه نزا‌و پارانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خ ده‌ترسن ، ئاواتى ره‌زامه‌ندى و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و رزق و رۆزى و زانیارییانه‌ى پێمان به‌خشیون ده‌به‌خشن ، جا هیچ كه‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه‌نازانێت چى بۆ هه‌ڵگیراوه و شاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تى جۆراو جۆر لاى په‌روه‌ردگارى، كه چاوان پێى گه‌ش ده‌بنه‌وه و به دیتنى شاد ده‌بن ، له پاداشتى كاروكرده‌وه‌ى چاك و پاكیاندا كه ئه‌نجامیان داوه).
هه‌روه‌ها ( له ئایه‌تى 1-6سووره‌تى المزمل)دا ده‌فه‌رمووێت:( يَاأَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ(1) قُمْ اللَّيْلَ إِلاَّ قَلِيلاً(2) نِصْفَهُ أَوْ انْقُصْ مِنْهُ قَلِيلاً(3) أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلْ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً(4) إِنَّا سَنُلْقِي عَلَيْكَ قَوْلاً ثَقِيلاً(5) إِنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئًا وَأَقْوَمُ قِيلاً.(المزمل:1-6)
واته(ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خۆت داپۆشیوه ، شه‌و هه‌سته نوێژ بكه ، مه‌گه‌ر كه‌مێكى نه‌بێت ،نیوه‌ى ، یان كه‌متر له نیوه‌ى كه‌م بكه‌ره‌وه ، یا خود زیاترى بكه و به وردى و له‌سه‌ر خۆ ده‌ورى قورئان بكه‌ره‌وه ، چونكه به‌راستى ئێمه فه‌رمووده‌و گوفتارێگى سه‌نگین داده‌به‌زێنینه سه‌رت به ڕاستى خۆ پێگه‌یاندن له شه‌ودا قورستره له ڕووى كرداره‌وه‌و وباشتره له ڕووى ڕه‌فتاره‌وه.
ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كان له ته‌فسیرى ئاسانى مامۆستا بورهان محمد ئه‌مین وه‌رگیراوه
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤارى هه‌یڤ ژماره(19) وه‌رگیراوه

