سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌نها خوا رزق و ڕۆزی ده‌دات.......چیرۆک
نووسینی
هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوی
ڕیوایه‌ت کراوه له حاته‌می ئه‌صه‌م، ڕۆژێک به منداڵه‌کانی خۆی ووت نیازی زیاره‌تی ماڵی خوام هه‌یه، منداڵه‌کانی ده‌ستیان کرده گریان ووتیان به کێمان ده‌سپێری؟ خۆ هیچمان نییه، دیاره کچێکی زۆر خواپه‌رستی هه‌بووه ووتی بڕۆ ئه‌ی باوکه که‌س رزق نادا جگه له خوا.
ده‌ڵێ حاتم ڕۆیشت ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به برسێتی مانه‌وه کچه ئه‌مه‌ی بینی له‌م لاو له‌ولا سه‌رزه‌نشت ده‌کرا، پێیان ده‌ووت کوا ڕۆزیمان؟
ئینجا کچه‌که دوعای کرد ووتی (اللهمّ لا تخجلني بينهم) ئه‌ی خوایه له نێوان ئه‌و براو خوشکانه‌م خه‌جاڵه‌ت نه‌که‌یت.
له ناکاو ئه‌میری شار به پێش ده‌رگای ماڵیان ڕابرد ووتی به هاوه‌ڵه‌کانی هه‌ندێ ئاوم بۆ په‌یدا بکه‌ن ئه‌وانیش له ده‌رگای ماڵی حاته‌میان دا، منداڵه‌کان یه‌ک گۆزه‌ی پڕ ئاویان پێدا، ئه‌وه‌نده سارد‌و فێنک بوو ئه‌میر که خواردیه‌وه دڵی زۆر خۆش بوو ووتی ئه‌وه ماڵی کێ بوو؟ ووتیان ماڵی حاته‌می ئه‌صه‌م بوو، ده‌ستی برد بۆ باغه‌ڵی پارچه زێڕێکی گه‌وره‌ی فڕێ‌دا ناو گۆزه‌که‌و ووتی که‌سێ منی خۆش بووێت ده‌بێ وه‌کو من بکات، سه‌ربازو پاسه‌وانه‌کانیش هه‌موو ئه‌و ماڵه‌ی له لایان بوو خستیانه نێو گۆزه‌که. کچه خواپه‌رسته‌که که ئه‌مه‌ی بینی گریا، ووتیان بۆچی ده‌گری خۆ خوا ده‌رگای له ئێمه کرده‌وه؟ ووتی من له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گریم به‌نده‌کانی خوا ئێمه‌یان بینی یارمه‌تیان داین ڕزگاریان کردین چ جای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر سه‌یرمان بکات.

