سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قۆناغه‌كانی دروست بوونی كۆرپه‌له
نووسینی // غه‌ریب عه‌زیز
ئاماده‌كردنی /// نجات رواندزی
دروست كردن سیفه‌تێكی تایبه‌ته به خوای گه‌وره كه‌س ناتوانێت خۆی له‌و په‌رێزه بدات ،چونكه ئه‌و كه‌سه خۆی دروست كراوه چۆن ده‌توانێت دروست كار بێت ، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێ ((((قال الله عز وجل ومن أظلم م‌من ذهب يخلق كخلقى ،فليخلوا ذرة ،أو ليخلقوا حبة أو شعيرة)).)).
واته (خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :كێ سته‌مكارتره له‌و كه‌سه‌ی دێت و له شێوه‌ی دروست كراوه‌كانی من دروست ده‌كات ، با مێرووله یان گه‌ردیله‌یه‌ك دروست بكه‌ن ،یان ده‌نكه تۆێك دروست بكه‌ن ، یاخود ده‌نكه جۆیه‌ك).
خوای به‌رزوو بالێ ده‌ست له باسی سه‌ره‌تای دروست كردنی مرۆڤ و قۆناغه‌كانی پێك هاتنی كۆرپه‌له له‌ناو سكی دایكی‌دا ده‌فه‌رمووێ:(المومنون 12-15).
واته: ( مرۆڤمان له پوخته‌یه‌كی وه‌رگیراو له قور دروست دروست كردوه ، پاشان كردوومانه به تنۆكه ئاوێك ، له شوێنێكی جێگیردا – كه پزدانه- ئینجا له تنۆكه ئاوه‌كه خوێن پاره‌یه‌كمان دروست كردوه ، -له شێوه‌ی پارووه‌كی جوراو – له گۆشت پاره‌كه‌ش ئێسقانمان دروست كردوه – واته په‌یكه‌ره ئێسك – ئێسقانه‌كه‌شمان به گۆشت داپۆشیوه ، ئینجا دروست كراوێكی ترمان لێ پێك هێناوه ،پاك پیت وفه‌ڕی و پیرۆزی بۆخوا كه كه چاكترینی دروست كه‌رانه ).
گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین هه‌ر له‌و بڕگانه‌ی له‌م چه‌ند ئایه‌ته مه‌زنه‌دا هاتوون ڕاستیه‌كی زانستی ده‌ڕده‌بڕن و گه‌وره‌ترین ئیعجازی زانستی ده‌سه‌لمێنن ، وه‌ك لێره‌دا زۆر به‌كورتی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین:
1/خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (ولقد الانسان من سلله من گین)(12).
واته (مرۆڤمان له پوخته‌یه‌كی وه‌رگیراو له قور دروست دروست كردوه).
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بگێرینه‌وه بۆ ره‌گه‌زه سه‌ره‌تایه‌كانی ده‌بینین له‌پێكهاته‌ی له‌شی (22) ڕه‌گه‌ز (عنصر) به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بن:-
أ. ئۆكسجین (Oxygen)+هایدرۆجین (Hydrogen)به‌شێوه‌ی ئاو به رێژه‌ی (60-65%) له‌كێشی له‌ش.
ب. كاربۆن (Carbon) +هایدرۆجین + ئۆكسجین بنچینه‌ی پێكهاته ئه‌ندامیه‌كان پێك دێنن له شه‌كره‌مه‌نی و پڕۆیتین (Protein) وڤیتامینه‌كان (Vitamins) و هۆرمۆنه‌كان (Hormones).
ج. مادده ووشكه‌كان : كه‌به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بن:
* حه‌وتیان بریتین له :كلۆر (Chlorine) گۆگرد (Sulfur ) فۆسفۆر(Phosphorus) مه‌گنسیۆم (Magnesium) كالیسیۆم (Calcium) پۆتاسیۆم (Potassium) سۆدیۆم (Sodinm ) كه رێژه‌ی (60-80%) مادده ووشكه‌كان پێك دێنن.
* حه‌وتی تریان بریتین له : ئاسن (Iron) مس (Copper ) مه‌نگه‌نیز(Manganese ) كۆبالت (Cobalt ) تۆتیا (Zinc ) مۆلیبیدنیۆم (Molybdenum ) یۆد (Iodine).
* شه‌شیان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بریتین له :فلۆر (Flourine) ئه‌له‌منیۆم (Aliminium) بۆرن (Boron ) سیلینیۆم (Selenium ) كادمیۆم (Cadimium ) كڕۆم (Chromium ).
هه‌ر یه‌ك له‌م ڕه‌گه‌زانه له خاكی زه‌وی دا هه‌ن و مه‌رج نیه هه‌موو پێكهاته‌كانی خاك له پێكهاته‌كانی له‌شی مرۆڤدا هه‌بن چونكه پتر له (100) ڕه‌گه‌ز له زه‌ویدا هه‌ن به‌لێم هه‌موو ئه‌و ڕه‌گه‌زانه له پێكهاته‌ی مرۆڤ به‌شدار نین ، ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراو بێت ته‌نها ئه‌م (22) ڕه‌گه‌زه به‌شدارن له پێكهاته‌ی له‌شی مرۆڤ ، بۆیه خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ : (ولقد الانسان من سلله من گین)(12)
واته : (له پوخته‌یه‌كی وه‌رگیراو له قور ).
2/ وه ده‌فه‌رمووێ(پم جعلنا نگفه.. .. )
واته ( ئینجا كردوومانه به تنۆكه ئاوێك. .. . )
(نگفه) له زمانی عه‌ره‌بییدا ناوه بۆ تۆوی پیاو ، هه‌رچه‌نده لێره‌دا مه‌به‌ست به تۆوێكی پیتێنراو (Fertilized ovum) له (تۆ‌و +هێلكۆكه‌ی ئافره‌ت) ،به‌لێم خوای گه‌وره قۆناغه‌كه‌ی به (نگفه) ناو بردووه ،چونكه كۆرپه‌له به نێر‌و مێیه‌وه تۆوی پیاوه‌كه له دیاری كردنی ڕه‌گه‌ز (جنس) ه‌كه‌ی به‌ر پرسیاره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆوی پیاو چه‌شن و خوم و بۆیه (صبغیات ) ی ڕه‌گه‌زی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت ، به پێچه‌وانه‌ی هێلكۆكه‌ی ئافره‌ته‌كه كه ته‌نها چه‌شنی ڕه‌گه‌زی هاوشێوه هه‌ڵده‌گێت ، به واتایه‌كی تر : پیاوه‌كه (نگفه) ی چه‌شنی (Xy) هه‌یه ، به‌لێم ئافره‌ت هێلكۆكه‌ی (XX) ی هه‌یه به‌م شێوه‌یه كۆرپه‌له‌یان لێ پێك دێت:-
أ- تۆوی (y) +هێلكۆكه‌ی (X) =(Xy) به ویستی خوا نێرینه ده‌بێت.
ب- تۆوی (X) +هێلكۆكه‌ی (X)= (XX) به ویستی خوا مێینه‌ی ده‌بێ.
جا ئه‌گه‌ر پیاوێك لۆمه‌ی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات له به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها كچی ده‌بێت ئه‌وا با داوا له خوای گه‌وره بكات ئه‌م كاره‌ی بۆ بسازێنێ بۆ پێدانی كوڕ چونكه وه‌كو باسمان كرد خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه نزیكه نه‌ك خێزانه‌كه‌ی خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (الشوری (49-50))
واته (هه‌ر بۆ خوایه پاشایه‌تی و موڵكی ئاسمانه‌كانه و زه‌وی ، هه‌رچی بیه‌وێ به‌دی ده‌هێنێ ، بۆ هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ كچی پێ ده‌به‌خشێت ، وه بۆ هه‌ر كه‌س بیه‌وێ كوڕی پێ ده‌به‌خشێت، وه‌هه‌ر كه‌سێ بوێ نه‌زۆكی ده‌كات ،به‌راستی خوا زانا‌و ده‌سته‌لێتداره).
3/ وه ده‌فه‌رمووێت (فی قرار مكین (13)).
واته : (له‌شوێنێكی جێگیردا ).
مه‌به‌ست له تۆوه تێكه‌ڵ و پیتێنراوه‌كه‌یه كه له پزدان (رحم) دا جێگیر ده‌بێت و به هۆی ده‌سته‌به‌ربوونی سێ هۆكاره‌وه پارێزراوه:
هۆكاری یه‌كه‌م: له رووی توێژینه‌وه:
أ- پزدان ده‌كه‌وێته حه‌وزێكه‌وه.
ب- ئه‌و حه‌وزه له‌دیوارێكی ئێسقانی پێك هاتووه.
ت- پزدان چه‌نده‌ها پشتێنه‌ی پێوه‌یه كه له‌به‌شی جیا جیاوه شۆر ده‌بنه‌وه‌و ده‌یبه‌ستنه‌وه به دیواری سكه‌وه یان ئێسقانه‌كانی حه‌وزه‌وه.
هۆكاری دووه‌م : له‌رووی هۆرمۆنه‌وه :
پزدان به‌رده‌وام دێته‌وه یه‌ك و گرژ ده‌بێت و ده‌جولێت ،ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا كۆرپه‌له‌ی تێدایه هه‌ر به‌و شێوه‌یه له گرژبوونه‌وه و خاوبوونه‌وه دابێت ئه‌وا ده‌یخاته مه‌ترسیه‌وه به مراندنی یاخود له‌باربردنی ، چونكه كاتێك تۆوه‌كه ده‌چێته پزدانه‌وه ڕێژه‌ی ڕژانی هۆرمۆنی پڕۆجسترۆن (Progesterone) به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌م هۆرمۆنه پزدان له گرژبوون و خاوبوونه‌وه ده‌كه‌وێت جوله‌ی كه‌م ده‌بێت.
هۆكاری سێیه‌م : له‌رووی میكانیكیه‌وه :
دوای مانگی سێ یه‌م پزدان به شێوه‌یه‌كی به‌ر چاو ده‌ست ده‌كات به‌به‌رزبوونه‌وه به‌رو سك و له ژێر پارێزگاری ئێسقانه‌كانی حه‌وز ده‌رده‌چێت ، به‌لێم له‌بڕی ئه‌وه خوای گه‌وره شله‌ی ئه‌مینۆسی (Amniotic fluid) تێدا زیاد ده‌كات و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری كۆرپه‌له ده‌دات و له پێكدادانی ده‌ره‌كی ده‌یپارێزێت.
4/ وه ده‌فه‌رمووێ:(پم خلقنا النگفه علقه ).
واته : ( ئینجا له تنۆكه ئاوه‌كه خوێن پاره‌یه‌كمان دروست كردووه ).
(علق) له زمانی عه‌ره‌بی به (زه‌روو ،زێروو ) ده‌گوترێت ، له هه‌مان كاتیش‌دا واتای هه‌ڵواسین ده‌گه‌یه‌نێت ،ئینجا كۆرپه‌له‌ش له‌م قۆناغه‌یدا هه‌م له شێوه‌ی زێروو ده‌چێت وه هه‌م خۆی به دیواری پزدان هه‌ڵده‌واسێت. ئاشكرایه كه زێروو زۆر جار خۆی به قورگ و گه‌رووی ئه‌و كه‌سه و ئاژه‌لێنه هه‌ڵده‌واسێ كه له ئاوێك ده‌خۆنه‌وه زێرووی تێدا بێت ، وه ئه‌گه‌ر له چاره‌سه‌ری خێرای بۆ نه‌كرێ ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
5/ وه ده‌فه‌رمووێ (فخلقنا العلقه مچغه. .. ).
واته (وه له‌خوێن پاره‌كه گۆشت پاره‌یه‌كمان دروست كگردوه ).
(مچغه ) :به پارچه گۆشتێك ده‌گوترێت پاروویه‌ك بێت ، چونكه كۆرپه‌له له‌م قۆناغه‌یدا گۆشت پاره‌یه‌و وه له‌هه‌مان كاتدا له پارووی جوراو ده‌چێت و گرنج گرنجه ،ئه‌م قۆناغه دووباری هه‌یه :
باری یه‌كه‌م : پێی ده‌وترێت (مچغه غیر مخلقه ) كه هێشتا گۆشت پاره‌كه هیچ شێوه‌یه‌كی لێ دروست نه‌كراوه.
باری دووه‌م : پێی ده‌وترێت (مچغه مخلقه ) كه له‌م حاله‌ته‌دا گۆشت پاره‌كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان و شێوه‌ی ته‌واوی مرۆڤی لێ دروست ده‌كرێت ، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (الحج (5)).
واته : ( ئینجا ده‌بێته گۆشت پاره‌یه‌كی ته‌واو و سه‌ر و سیمادار یان ناته‌واو ).
6/ وه ده‌فه‌رمووێ (.. . فخلقنا المچغه عڤما فكسونا العڤم لحما.. .. ).
واته : ( له گۆشت پاره‌كه‌ش ئیسقانمان دروست كردوه –واته په‌یكه‌ره ئێسك – ئێسقانه‌كه‌شمان به گۆشت داپۆشیوه ). له‌م قۆناغه‌دا په‌یكه‌ری ئێسكی كۆرپه‌له به ته‌واوی له گۆشت پاره‌كه دروست ده‌بێت و ماسولكه‌و گۆشت ده‌وری ده‌ده‌ن و پێوه‌ی ده‌لكێنن.
7/ وه ده‌فه‌رمووێ (.. .. پم أنشأنه خلقا ءاخر. .. . ).
واته ( ئینجا دروست كراوێكی ترمان لێ پێك هێناوه ).
هه‌تا به‌ر له ئێستا كۆرپه‌له له قۆناغی دروست بووندا بووه و هیچ جووله‌و گه‌شه‌یه‌كی به‌ر چاوی نه‌بووه ، به‌لێم له‌سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه‌وه كه له كۆتایی مانگی سێ یه‌م و سه‌ره‌تای مانگی چواره‌مه‌ویه كۆئه‌ندامی لاشه‌ی به ته‌واوی دروست ده‌بن و ده‌ست ده‌كه‌ن به فرمانی خۆیان و به شێوه‌یه‌كی خێرا كێشی كۆرپه‌له زیاد ده‌كات و له سه‌ره‌تای مانگی چواره‌مه‌وه كۆئه‌ندامی مێشك ده‌به‌سترتێته‌وه به سه‌رجه‌م كۆئه‌ندامه‌كانی تره‌وه و تێكرایان جوڵه‌و كاری خۆیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه ده‌كه‌ن به‌لێم ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه رۆح له دوای (40) ڕۆژ دێته به‌ر كۆرپه‌له.
(كیپ. ل. مور) كه پڕۆفیسۆری زانستی توێژینه‌وه‌و كۆرپه‌له ناسییه له زانكۆی (تۆرنتۆ) ی كه‌نه‌داو خاوه‌نی كتێبی قۆناغه‌كانی دروست بوونی مرۆڤه (The developing human) كاتێك له كۆنگره‌ی نۆژداری هه‌شته‌می سعودیدا به‌شداری كرد و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بۆ خویچندرایه‌وه كه له قورئانی مه‌زن و سونه‌تدا هاتوون به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ی لێره‌دا باسمان كرد گوتی: ( بۆم ده‌ركه‌تووه كه ئه‌م به‌ڵگانه حه‌تمه‌ن له لایه‌ن خواوه بۆ محمد صلی الله علیه وسلم هاتوون ، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه محمد صلی الله علیه وسلم نێردراوی خوایه ).
له كۆتایی ئایه‌ته‌كاندا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (الممنون (15))
واته : (جا پاك پیت و فه‌ڕی و پیرۆزی بۆ حوا كه چاكترینی دروست كارانه ).
