سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جنێو و قسه پێوتنت هیچ زه‌ره‌و زیانت پێ ناگه‌یه‌نێ
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
سه‌رۆکى پێشوترى ئه‌مریکا (ابراهام لينكولن) ده‌ڵێ من ئه‌و نامانه که‌بۆم دێن نایان خوێنمه‌وه له بنه‌ره‌تدا زه‌رفه‌کانیشیان ناکه‌مه‌وه چ جاى ئه‌وه‌ى که هه‌ستم به ره‌ددانه‌وه‌یان چونکه هه‌ستم به ره‌ددانه‌وه‌یان هیچم نه‌کرد بۆ گه‌له‌که‌م. خوا ده‌فه‌رموێت(فَأَعْڕضْ عَنْهُمْ)النساْ /٦٣ واته پشتیان لێ هه‌ڵ که. یان ده‌فه‌رموێت(فَاصْفَحِ الصَّفْحَ الْجَمِيلَ)الحجر/٨٥ واته لێیان ببوره به لێبوردنێکى جوان وه‌ک ده‌فه‌رموێت (فَاصْفَحْ عَنْهُمْ وَقُلْ سَلَامٌ) الزخرف/٨٩ واته چاوپۆشی‌یان لێ بکه و بڵێ سه‌لامتان لێ بێ حه‌سانى شاعیرى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌ڵێت گرنگى و بایه‌خ ناده‌م به‌و که‌سانه‌ى که قسه‌م پێ ده‌ڵێن له پاشمله‌وه چونکه ئه‌وان خۆیان که‌مترن له‌وه‌ى من خۆم سه‌رقاڵ بکه‌م به وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به واتاى ئه‌وه‌ى که وشه‌کان بریندارن که‌سیان پێ بریندار نابێ
به‌ڵکو ئه‌وه سه‌نگى مه‌حه‌که بۆ تۆ ئازا و زیره‌ک به و هیچ له چاکه‌کلنى تۆ ناگۆێ کابتى ده‌ریاوانى ئه‌مریکا له جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا پیاوێک بوو ناودار هه‌وڵى ئه‌وه‌ى ده‌دا زیاتر ناودارتر ببێ ئه‌و که‌سانه‌ى که له ژێر ده‌ستى بوون قسه‌یان پێ ده‌وت له پاشه مله بۆیه ئه‌ویش خۆى له‌و قسانه گێل ده‌کرد هه‌ڵسوکه‌وتى جوانترى له‌گه‌ڵ ده‌کردن ده‌ى وت من به‌رگریم بۆ دروست بووه (المناعة) له قسه پێوتنه‌کانم ئه‌وا سه‌رم سپى بوو ته‌مه‌نم پێ هه‌ڵا چوو بۆم ده‌رکه‌وت که قسه پێوتن له سه‌رکه‌وتن دوا ناخات نه دیوارى به‌رزم ده‌شکێنێ و ده‌به‌زێنێ وه‌ک وتراوه شاعیران چی‌یان له من ده‌وێ؟ ئه‌وا ته‌مه‌نم زیاتره له چڵ ساڵى. ده‌گێڕنه‌وه له پێغه‌مبه‌ر (عيسا)سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ که فه‌رموویه‌تى دوژمنه‌کانتان خۆش بوێن!!
به واتاى به‌رانبه‌ر خراپه‌کارى ئه‌وان ئێوه چاکه بکه‌ن و لێیان خۆش ببن بۆ ئه‌وه‌ى رزگار بن له‌وه‌ى حه‌ز به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بکه‌ن ناحه‌زى له دڵى خۆتان هه‌ڵکێشن چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن ئه‌وا خۆتان به ده‌ستى خۆتان ده‌کوژن بۆیه خودا ده‌فه‌رموێت(وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ)ال عمران/١٣٤ واته ئه‌و که‌سانه‌ى که لێبووردن به‌رانبه‌ر خراپه‌رى خه‌ڵکى ئه‌وانه جێگه‌یان به‌هه‌شته و خودا چاکه‌ى چاکه‌کارانى پێ خۆشه وه‌ک له له ژیانى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام صلى الله علیه وسلم دا هاتووه فه‌رمووى (اذا هبوا فانتم الطلقاء)واته برۆن ئێوه‌مان به‌ردان و تۆڵه‌تان لێ وه‌ر ناگرمه‌وه!! به‌و که‌سانه‌ى وت که هه‌موو سووکه‌یه‌تییه‌کیان پێ کرد له وڵاتى خۆى زۆر له سه‌حابه‌کانیش شه‌هید کرد ته‌نانه‌ت مامى خۆى حه‌مزه‌یان شه‌هید کرد!!( لَا تَثْڕيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ)یوسف/٩٢ له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌ر یوسف سه‌لامى خوداى لێ بێ که براکانى چی‌یان به‌سه‌ر هێنا ئه‌ویش له دواى ئه‌وه‌ى رزگارى بوو ئه‌وان هه‌موو پێویستیان به ئه‌و بوو گله‌یى و گازنده‌تان لێ ناکه‌م! یان خودا ده‌فه‌رموێت (عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ)المائده/٩٥

