سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زانستى "عام" و "خاص" له قورئان
نوسینى/ئیکرام که‌ریم
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌کێک له زانسته‌کانى قورئان بریتییه له زانینى عام و خاص له قورئاندا عام واته ئه‌و وشه‌یه‌ى که هه‌مو ئه‌و شتانه بگرێته‌وه که ئه‌و ناوه‌ى به‌سه‌ردا ئه‌برێت :خاص"یش واته ئه‌و وشه‌یه‌ى که ته‌نیا چه‌ند شتێکى تایبه‌ت ئه‌گریته‌وه. نموونه: وشه‌ى (شىء)یان(انسان)یان (ظلم) ئه‌مانه وشه‌ى عام هه‌موو ئه‌و شتانه ئه‌گرێته‌وه که پێى ئه‌وترێت (شت)یان مرۆڤ یان(ستةم) زانایان ئه‌فه‌رمون (صيغةكانى عموم, يان عام) چه‌ند جۆرێکن:
١- ووشه‌ى (كل, جميع ,كافة, معاشر, قاطبة) ماناى عام ئه‌گه‌یه‌نن وه‌ک ئه‌فه‌رموێ (كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ)ال عمرام/١٨٥ یان (نحنمعاشر الانبياء)
٢- ئه‌و ووشانه‌ى (ئةل)ى ته‌عریفى له سه‌ره و بۆ (جنس) به‌کاردێ وه‌ک (وَالْعَصْڕ (1) إِنَّ الْإِنْسَانَ ڵفِی خُسْرٍ)(العصر/1-2) واته هه‌موو مرۆڤێک یان ئه‌فه‌رموێ ( احل الله البيع) واته هه‌موو کرین و فرۆشتنێک.
٣- هه‌موو (نكرة) یه‌ک ئه‌گه‌ر دواى "ل" نفى بێت وه‌ک (فلا رفث ولا فسوقة ولا جدال فى الحج) هه‌روه‌ها وه‌ک (فلا تقل لهما اف) (نةهى)یش وه‌ک (لا اله الا الله).
٤- یان له دواى (شرط)ه وه بێت وه‌ک (وان احد من المشركين استجارك فاجره)یان له دواى استفهامى ئینکارییه‌وه بێت وه‌ک (هل تعلم لة سيما)
٥- هه‌موو (اسماى مةوصولة) وشه‌ى "عام" وه‌ک (الذى, التى, اللذين...هتد) (والذى قال لوالدية اف لكما) واته هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که‌وا ده‌ڵێن به دایک‌و باوکیان.
٦- هه‌موو (ئةسمائى شرط) ماناى (عام) ئه‌ده‌ن وه‌ک ئه‌فه‌رموێ (إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِڕ اللَّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا)البقره/١٥٨ یان ده‌فه‌رموێ (وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ)البقره/١٩٧.
٧- هه‌موو ناوێک که بۆ ره‌گه‌زێک به‌کار بێت و بدرێته پاڵ (معريفة)یه‌ک وه‌ک ئه‌فه‌رموێ (فَلْيَحْذَڕ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْڕهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ) النور/٦٣ مه‌به‌ست هه‌موو فه‌رمانێکى خواى گه‌وره‌یه.
٨- (ئةسماى استفهام) هه‌مووى ماناى (عموم)ى تێدایه وه‌ک من (مَنْ ذَا الَّذِي يُقْڕضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا)البقره/٢٤٥.
٩- هه‌موو ناوێکى کۆ (جمع) که (ئيضافة) بکرێت بۆ نموونه (يوصيكم الله فى او لادكم للذكر مثل حظ الانثين)یان (خذ من اموالهم صدقة تطهرهم و تزكيهم بهما) یان (حرمت عليكم امهاتكم) وشه‌ى ( اولادكم, اموالكم, امهاتكم) هه‌رسێکیان "جمع"ن و ئیچافه کراون بۆ لاى (ضمير)ى "کم" ماناکانیان بوونه‌ته "عام" واته هه‌موو مناڵێک و هه‌موو ماڵێک و هه‌موو دایکێک.
١٠- (نكرة)ى وه‌صفکراو مانى عموم ى تێدایه وه‌ک (ولعبد مؤمن خير من مشرك ولوا اعجبكم) "عبد" نکره‌یه و وه‌سف کراوه به‌وه‌ى ئیماندار بێت (عبد مؤمن)که واته هه‌موو کۆیله‌یه‌کى ئیماندار ئه‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازى و سنور یان خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (قول معروف خير من صدقة يتبعها اذى) معروف یش لێره‌دا بووه‌ته وه‌صف بۆ "قول: که نکره‌یه و ماناى عموم ى پێداوه واته هه‌موو قسه‌یه‌ک که چاک بێت.
جۆره‌کان و به‌شه‌کانى "عام" زانایان ئه‌فه‌رمون وشه‌کانى عام سێ جۆر ما‌نایان لێوه‌ر ده‌گیرێ:
١- (عام)ى به مانا (عام).
٢- (عام)ى به مانا (خاص).
٣- (عام)ى به مانا (مخصوص).
مه‌به‌ستیش به‌و سێ به‌شه به کورتى ئه‌مه‌یه
١-(عام)ى به مانا (عام) واته به هیچ جۆرێک (تخصيص) ڕووى تێ نه‌کردووه و حوکمه‌که‌ى هه‌ر به عموم یه که‌ى ماوه‌ته‌وه, وه‌ک (والله بكل شئ عليم) یان (ولا يظلم ربك احدا)یان (حرمت عليكم امهاتكم) ئه‌مانه هه‌موو له‌سه‌ر مانا (عام)ه‌که‌ى خۆیان ماونه‌ته‌وه و (تخصيص) ڕووى تێ نه‌کردوون.
٢- (عام)ى به مانا (خاص) واته با ووشه‌که بۆ (عام) به کاردێ به‌ڵام مه‌به‌ست پێى که‌سێکى تایبه‌ت یان شتێکى تایبه‌ت وه‌ک ئه‌فه‌رموێ ()ال عمران/١٧٣ ئێستا له‌م ئایه‌ته‌دا چه‌ند له‌فزێکى عموم به‌کار هاتووه و مه‌به‌ست پێیان (خاص)
* (الذين) یه‌کێکه له ئه‌سمائى مه‌وصوله و ئه‌بێ (عام) بێت که‌چى لێره‌دا مه‌به‌ست پێى ئه‌صحابى پێغه‌مبه‌ره صلى الله علیه وسلم به تایبه‌ت.
* (الناس)ى یه‌که‌م له‌فزێکى (عام)ه و که‌چى مه‌به‌ست پێى (نعيمى كورى مسعود)ه‌و مه‌به‌ست به (الناس)ى دووه‌میش (ئةبو سفيان كورى حرب)ه
یان که خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (فنادتة الملائكة وهو قائم يصلى فى المحراب)مه‌به‌ست به‌و (الملائكة) حه‌زروتى جوبره‌ئیله ده‌ى الملائکه له فزێکى عام به‌ڵام ماناکى خاص که بریتییه له حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل.
عام به معناى (مخصوص)یش واته با له‌فزه‌که عام به‌ڵام ماناکه‌ى تایبه‌تکراوه له عام دا نه‌ماوه تایبه‌ت (مخصوص) بووه وه‌ک (ولله على الناس حج البيت من استطاع اليه سبيلا)لێره‌دا (الناس) پێى ئه‌وترێت (عام مخصوص)یانى ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ى (حج)یان له‌سه‌ر فه‌رز نه‌بێت که خاوه‌نى (توانا-استطاعة)ن.

