سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (108)سووره‌تى البقره (أَمْ تُرِيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَى)
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له (ابن عباس)ه‌وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت (رافع)ى کورى (حريملة) و (وهب)ى کورى (زيد) به پێغه‌مبه‌رى خوایان وت صلى الله علیه وسلم ئه‌ى محمد کتێبیکمان بۆ بهێنه له ئاسمانه‌وه نووسرابێ تا بیخوێنینه‌وه یاخود ڕووبارێکمان بۆ هه‌ڵبقوڵێنه هه‌تا باوه‌ڕت پێ بهێنین, په‌روه‌ردگاریش ئه‌م ئایه‌ته‌ى نازڵ کرده خواره‌وه (أَمْ تُڕيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ)تا (سَوَاءَ السَّبِيلِ) (حوبةى)ى کورى (اخطب)و (ابو ياسر)ى (اخطب) له توند و تیژترین که‌سانى جووله‌که بوون که ئیره‌ى یان ده‌برد به عه‌ره‌ب له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره ئه‌وانى ده‌ست نیشان کردبوو به نیگا و په‌یامى ئاسمان بۆیه هه‌موو توانى خۆیان به‌گه‌ر خستبوو و هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوون خه‌ڵکیان له ئیسلام دوور ده‌خسته‌وه خواى گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند (وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ)ئایه‌ته‌که
(مجاهد)یش ده‌ڵێت قوره‌یش داوایان کرد له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم تا (صفا)یان بۆ بکات به ئاڵتون پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى په‌روه‌ردگار ده‌توانێت واتان لێ بکات به‌ڵام وه‌ک سفره و خوانه‌که‌ى (بنى اسرئيل)واده‌بێت دواى ئه‌وه بێ باوه‌ربن ئه‌وا قوره‌یشه کانیش پاشگه‌ز بوونه‌وه ئه‌وسا(أَمْ تُڕيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ)هاته خواره‌وه (سدى)یش ده‌ڵێت عه‌ره‌به‌کان داوایانکرد له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم په‌روه‌ردگاریان نیشان بدات به چاوى سه‌ر ببینن ئینجا ئه‌و ئایه‌ته دابه‌زى. (ابو العالية)ده‌ڵێت پیاوێک وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا خۆزگه پاک کردنه‌وه‌ى گوناهه‌کانمان وه‌ک گوناهى (بنى اسرائيل) بوایه؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى ئه‌وه‌ى په‌روه‌ردگار به ئێوه‌ى به‌خشیوه باشتره ئه‌گه‌ر یه‌کێک له (بنى اسرائيل) گوناهێکى بکردایه له‌سه‌ر ڕووى ده‌رگاى ماڵه‌که‌ى ده‌نوسرا خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار لێى خۆش ببوایه ئه‌وا هه‌ر له دونیادا ئه‌و گوناهه ده‌بوو به‌مایه‌ى سه‌رشۆرى و نه‌هامه‌تى ئه‌گه‌ر لێى خۆش نه‌بووایه هه‌ڵى ده‌گرت بۆ قیامه‌ت و سه‌رشۆرى قیامه‌تى ده‌بووه به‌شى بۆیه خواى گه‌وره خێرێکى گه‌وره‌ى به‌خشیوه به ئێوه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ (ومن يعمل سوءا او انتم يظلم نفسه)ئایه‌ته‌که پێنج نوێژه فه‌رزه‌که و هه‌ینى بۆ هه‌ینى پاکژ که‌ره‌وه‌ى ئه‌و گوناهانه‌ى نێوان خۆیانه په‌روه‌ردگار (أَمْ تُڕيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ)دابه‌زاند

