سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیان وه‌ک خۆى بۆى بڕۆ
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌م ژیانه دونیاییه‌ماندا زۆر جار خۆشییه‌کانمان لێ تاڵ ده‌بن زۆر به‌گیرو گرفته زۆر گۆرانگارى به‌سه‌ر دادێت شێلراوه به‌ناخۆشى یه‌کان هه‌موو که‌س له‌م جیهانه‌دا له هه‌وڵ و تێکۆشان و ماندووبوون دایه هه‌ر له باب و دایکته‌وه؟
خێزان و براو خوشک و دۆست و براده‌ر ماڵ و خانوو ده‌ست که‌وتنى وه‌زیفه‌یه‌ک هه‌ر یه‌کێک له‌م شتانه‌ى باسمان کرد ماندووبوونێکى خۆى هه‌یه جارى وا ده‌بێت لایه‌نه خۆشى یه‌که‌ى تاڵ ده‌کات. که‌واته ئاگرى شه‌ڕه‌که‌ى بکوژێنه‌وه به ئاوى فێنکى خێر‌و خۆشییه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر به سه‌ر ده‌ربچى خوداى گه‌وره له‌م دونیایه‌دا خێر‌و شه‌رى تیادا کۆکردۆته‌وه زۆر چاکه هه‌یه و زۆر خراپه‌ش هه‌یه خه‌ڵکانى خراپیش هه‌ن بۆچوونى باش و به‌سود هه‌یه بۆچوونى خراپ و بێسودیش هه‌یه خۆشى و ناخۆشى هه‌یه له‌پاشان خێر‌و چاکه و پیاوه‌تى و جوامێرى چاکسازى و دڵخۆشى و به‌خته‌وه‌رى له به‌هه‌شت کۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى خۆشى به‌هه‌شت تامى لێبکرێ خراپه و خراپه‌کارى گه‌نده‌ڵى و خه‌م و په‌ژاره هه‌موو ناخۆشییه‌کان کۆده‌بنه‌وه له ناو ئاگرى دۆزه‌خ بۆ ئه‌وه‌ى دۆزه‌خییه‌کان ئه‌و په‌ڕى سزاى ناخۆشى بچێژن.
له فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم هاتوه (الدنيا ملعونة ملعونه ما فيها الا ذكر الله وما والاه وعلم و متعلم) واته ئم دونیایه دووره له ره‌حمى خودا ئه‌و که‌سانه‌ش دوورن له ڕه‌حمى خودا ئه‌گه‌ر یادى خودا نه‌که‌ن, یان زانا و هه‌وڵده‌ربن بۆ فێربوون و زانست ئه‌و کات دوور له نه‌فرین ده‌بن. له سنورى خۆتدا بژى مه‌فڕه له جیهانى خه‌و و خه‌یاڵاته‌وه وه‌ره به‌ره‌و ژیان وه‌ک چۆنه به‌و شێوه‌یه بۆى بچۆ خۆت ڕابێنه بۆ ژیان له‌م دونیایه‌دا خۆت بکه به‌هاوڵاتى ئه‌م جیهانه ئه‌گه‌ر وا گومان ببه‌یت براده‌رى بێ هه‌ڵه‌ت وه ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌وا بزانه هه‌ڵه‌یت چونکه ئه‌و بۆ چونه‌ت هه‌ڵه‌یه وابزانى هه‌موو شتێکت بۆ ده‌گونجێت و ده‌لۆى ئه‌که‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه چونکه ته‌واوى و بێکه‌م و کوریى بۆ دونیا نه‌هاتوه هه‌تا خێزانه‌که‌شت هه‌ڵه‌ى ده‌بێت ئه‌بێ چاوپۆشى لێ بکه‌ى مادام باشه‌کانى زیاتره وه‌ک پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (لا يفرك مؤمن مؤمنة وان كره فيها خلق ارضى فيها اخر) واته هیچ ئیماندارێکى پیاو رقى له خێزانه ئیمانداره‌که‌ى نه‌بێته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر خوڕه‌وشته‌که‌ى ئه‌وت پێ باش نه‌بێ ئه‌وا ڕه‌وشتێکى تر‌ى هه‌یه تۆ پێى ڕازیت. که‌واته پێویسته له‌سه‌رمان کاره‌کان قه‌باره‌ى خۆیان زیاتر نه‌ده‌ینێ و شته‌کان ئاسان و نزیک بکه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر رێگه‌ى تێبچێت لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنمان هه‌بێت خۆ له شتێکى بچوک تێ نه‌گه‌یه‌نین سه‌بورى خۆت به‌و که‌سانه بده که له‌تۆ زیاتر توشى ناخۆشى بوون.

