سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مانگاکه‌ى به‌نى ئیسرائیل......چیرۆک
مامۆستا شێرزاد
ئاماده‌کردنى: هاوار غریب
(بسم الله الرحمن الرحيم)
(الحمد الله رب العالمين . الصلاة والسلام على حبيبنا محمد (صلى الله عليه وسلم) وعلى اله وصحبه اجمعین . السلام علیکم ورحمه الله وبرکاته).
خۆشه‌ویستان باشترین شت بۆ په‌ند و ئامۆژگارى قورئانى پیرۆزه چونکه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌فه‌رموێت (خير الكلام كلام الله) باشترین قسه‌و گفتوگۆ‌و که‌لامى خواى گه‌وره‌یه.جا یه‌که‌م شه‌وى ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌مان له قورئانى پیرۆز په‌ند و ئامۆژگاریه‌کان وه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌رچى ئه‌م قورئانه زۆر زۆر چیرۆک و په‌ندى سه‌رسوڕهێنه‌رى تیایه، یه‌ک له‌م چیرۆکانه له‌سوڕه‌تى(البقرة)کراوه به‌ناوى سوره‌تى چێل،مانگا کراوه؟.
کابرایه‌کى به‌نى ئیسرائیل له زه‌مانى پێغه‌مبه‌ر موسى(سه لامى خواى له سه ر بيَت) دا ئه‌ژیا،ئه‌م پیاوه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو مناڵى نه‌بوو ئه‌م پیاوه برازایه‌کى هه‌بوو، زۆر ته‌ماحى له‌سامانى مامه‌که‌ى بوو، حه‌زى ئه‌کرد زوو مامى بمرێت،
چونکه هیچ میراتگرێکى نیه ته‌نها ئه‌م نه‌بێ هه‌موو ماڵه‌که بۆ ئه‌م ئه‌بێت، ڕۆژو شه‌و خه‌یاڵى لاى سامانه‌که بوو، تاڕۆژێک شه‌یتان هه‌ڵى خه‌ڵه‌تاندوو باوه‌ڕى پێ هێنا که مامى بکوژێت، ئینجا ئه‌گاته سامانه‌که، پێ ى وت کێ ناڵى مامت ته‌مه‌نى ٢٠٠ ساڵیش نییه واچاکه بۆخۆت زۆر زوو بیکوژیت و ئه‌م گوزه‌ره خۆشه‌ت له‌پاره‌ى مامت ده‌ست ده‌که‌وێ، ئه‌م پیاوه به‌گوێ ى شه‌یتانى کردوو مامه‌ى خۆى کوشت و هه‌ڵسا بردى له شوێنێکى دوور له‌ماڵى خۆیان فرێى دا، بۆ به‌یانى چوه ماڵى مامى و پرسى کوا مامه‌م؟ئامۆژنى وتى:نه‌هاتۆته‌وه، ئه‌میش وتى:چۆن نه‌هاتۆته‌وه؟ هه‌ڵسا به پرسیار‌و گه‌ڕان به‌دوایدا ئینجا بینى لاشه‌ى مامى له‌م شوێنه که‌وتووه، بووه ده‌نگ و هه‌ڵڵا چۆن مامه‌تان کوشتم؟ خوێنیم ئه‌وێ، هه‌مووتان ئه‌کوژم.
خه‌ڵکه‌که هاتن و کێشه چووه لاى حه‌زره‌تى موسى سه‌لامى خواى لێ بێ، حه‌زره‌تى موسى ده‌ستى به‌پارانه‌وه کردوو داواىله په‌روه‌ردگار کرد، ئه‌م کێشه ئاشکرا بێت، خواى گه‌وره پێى فه‌رموو(واذ قال موسى لقومه ان الله يامركم ان تذبحوا بقرة) خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: ئه‌ى موسى سه‌لامى خواى لێ بێ فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌ت بکه، با چێڵێک سه‌رببڕن. به‌ڵام ئه‌م قه‌ومه سه‌رکه‌شه وتیان(قالو اتتخذنا هزوا)ئه‌ى موسى تۆ گاڵته‌مان پێئه‌که‌یت ئێمه ئه‌ڵێین پیاوێکمان کوژراوه و خه‌ریکه دوو عه‌شیره‌ت به‌شه‌ڕدێن، تۆچى ئه‌لێى! موسى سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ گوتى: (قال اعوذ بالله ان اكون من الجاهلين) په‌نا ئه‌گرم به خوا، ئه‌گه‌ر شتێک له نه‌زانینه‌وه به‌ئێوه بڵێم، به‌ڵکو ئه‌م فرمانه فرمانى خواى گه‌وره‌یه که ده‌ڵێت: چێلێک سه‌ر ببڕن و گۆشته‌که‌ى بنێن به‌لاشه‌ى مردوه‌که، مردوه‌که خۆى زیندوو ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌لێت کێ منى کوشتووه.ئینجا لێره به‌نى ئیسرائیل که‌وتنه پرسیار کردن، پرسیارکردنێکى زۆر چێڵه‌که چۆن بێ درێژى چه‌ند بێ ڕه‌نگى چۆن بێ چه‌ند قه‌ڵه‌و بێ.
ئیتر ئه‌وه به‌ڕوونى له‌سوڕه‌تى(البقرة)دا باسکراوه،به‌نى ئیسرائیل گه‌رمه گه‌رمى گفتووگۆ و موناقه‌شه جێ ئه‌هێڵن. ئه‌چینه لایه‌کى تر‌ى چیرۆکه‌که، پیاوێکى صاڵح و له خوا ترس هه‌بوو پیاوێکى زۆر باش بوو، چێڵێکى هه‌بوو بۆ خۆى به‌خێوى ئه‌کرد، ڕۆژ به ڕۆژ به‌روبوومى ئه‌هێنا بازاڕ‌و ئه‌یفرۆشت، ئه‌م پیاوه له هه‌موو دونیا یه‌ک کوڕى بچوکى هه‌بوو ئه‌م پیاوه حاڵه‌تێکى به‌سه‌ر هات، زانى که ئه‌مرێت و مناڵ و خێزانه‌که‌یان ئه‌م چێڵه‌یان پێ به خێو ناکرێت، چووه ناو شاخ و پاڕایه‌وه له په‌روه‌ردگارو داواى لێکرد و گوتى: خوایه‌گیان من ئه‌م چێڵه‌ى تۆ لاى تۆ به ئه‌مانه‌ت دائه‌نێم، هه‌رکات مناڵه‌که‌م گه‌وره بوو ئاقڵ بوو، تۆ ئه‌م چێله بگه‌ڕێنه‌وه بۆى پێ ى ببه‌خشه‌وه‌و لاى خێزانه‌که‌ى وه‌سیه‌تى کردوو گوتى ئه‌م چێڵه‌م به‌ئه‌مانه‌ت داوه به (رب العالمين)، هه‌ر کاتێک کوره‌که‌م گه‌وره بوو تۆ پێى بڵێ بابچێ له شاخانه داوا له‌په‌روه‌دگارى جیهان بکات و بانگى چێڵه‌که بکات چێڵه‌که خۆى دێ، به‌ڵێ کابرا مردوو دونیاى جێهێشت. چه‌ند ماوه‌یه‌کى پێچوو ئه‌و کوره بۆ خۆى گه‌نج بوو، گه‌یشته ئه‌وه ئه‌قڵى هه‌بێت، دایکى پێى گوت:ڕۆڵه‌گیان باوکت چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ئێستا چێڵێکى هه‌بوو، به ئه‌مانه‌ت داى به په‌روه‌ردگار، جا ڕۆڵه‌گیان تۆش بڕۆ ناو ئه‌م شاخ و کێوانه بانگى چێڵه‌که بکه‌و له خواى گه‌وره داواى بکه‌وه .کوڕه‌که‌ش ئه‌چێته‌و ناوشاخه‌کان و ئه‌ڵێ یا (رب العالمين) ئه‌ى خاڵقى ئاسمان و زه‌وى، باوکم لاى تۆ ئه‌مانه‌تێکى جێهێشتووه، من کوڕى ئه‌وم هاتووم ئه‌مانه‌ته‌که وه‌رگرمه‌وه، ئینجا بینى چێلێکى زۆر گه‌وره‌و ڕه‌نگ زه‌رد که هێنده‌ى شیر تیا‌بوو، هاته ژێر ده‌ستى کوره‌که‌و راوه‌ستا، کوڕه‌که‌ش زانى ئه‌مه ئه‌مانه‌ته‌که‌ى باوکی بوو که‌لاى په‌روه‌ردگار بوو، ئینجا ده‌ستى له ملى کردوو هێنایه‌وه ماڵێ لاى دایکى.
دایکى وتى ڕۆڵه بڕۆ له بازاڕ بیفرۆشه، به‌ڵام تا نرخه‌که‌ى به‌من نه‌لێى نه‌یده‌ى به‌که‌س. ئه‌بێت نرخى باشى پێبده‌ن، چونکه ئه‌م چێڵه خواى په‌روه‌ردگار بۆ خۆى ئاگادارى بووه‌و به‌خێوى کردوه پێئه‌چێت خێر‌و بێرێکى باشى هه‌بێت. کوڕه‌که ئه‌چێته بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ى چێڵه‌که بفرۆشێت.
بێینه‌وه لاى به‌نى ئیسرائیل پێک هاتن که چێڵه‌که سه‌رببڕن، بچن له بازاڕ ئه‌م چێڵه بکڕن به‌ڵام چێڵه‌که ئه‌بێ به‌م سیفه‌تانه‌ى خواى گه‌وره ئه‌یڵآ: زه‌رد بێ، گوانى گه‌وره بێ. چونه بازاڕ هیچ چێڵێک نه‌بوو ته‌نها هى ئه‌م کوڕه، به‌م سیفه‌تانه بوو.
چونه لاى وتیان: به‌چه‌ند ئه‌ى یفرۆشیت؟ گوتى وه‌رن معامه‌له له‌گه‌ڵ دایکم بکه‌ن. چوون بۆلاى دایکى. دایکى کوره‌که وتى ئه‌م چێڵه‌تان بۆ چیه؟ گوتیان: کێشه‌یه‌ک هه‌یه حه‌زره‌تى موسى وتوویه‌تى چێڵێک بکڕین و سه‌رى ببڕین تا کابراش زیندوو بێته‌وه. دایکى کوڕه‌که وتى: پڕ به‌پێستى زێر نه‌بێ نایده‌م، چه‌ند وتیان زۆره، وتى نایده‌م بچن بۆ خۆتان یه‌کێکى تر بکڕن، به‌ڵام ئه‌مانه هێنده له‌سه‌ر خۆیان گران کرد، هێنده پرسیاریان کرد، تا خواى گه‌وره به مواسه‌فاتى خۆى له‌سه‌رى فه‌رز کردن، ئه‌گه‌رنا هه‌ر چێڵێک با ئه‌بوو، ئینجا پڕ به‌پێستى چێڵه‌که زێریان پێدان، ئینجا چوون سه‌ریان بڕى گۆشته‌که‌یان به‌لاشه‌ى پیاوه‌که‌وه نا مردوه‌که زیندوو بوه‌وه‌و وتى: که‌س تاوانبار مه‌که‌ن ئه‌م برازایه‌م منى کوشتووه دووباره مرده‌وه. لێره‌دا خواى گه‌وره یاساى دانا‌و گوتى: هه‌رکه‌س که‌سێکى تر بکوژێت له پێنا میرات، بێبه‌ش ئه‌بێت له‌میراته‌که.
جا خۆشه‌ویستان ئه‌م چیرۆکه قورئانیه بوو به‌هۆى هاتنه خواره‌وه‌ى ئه‌م سووڕه‌ته. جا ئه‌م په‌ندوو عیبره‌تانه وه‌رگرن:
یه‌که‌م:فه‌زڵى سوره‌تى (البقرة)که فه‌زلێکى زۆرى هه‌یه له دونیا، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)ئه‌فه‌رموێت:هه‌ر که‌س سوڕه‌تى (البقرة)بخوێنێت (3)ڕۆژشه‌یتان ناوێرێت بێته ئه‌م ماڵه،له قیامه‌تیشدا ئه‌م سوره‌ته له‌گه‌ڵ سوڕه‌تى دوایى خۆى،ئه‌بنه چه‌ترى سه‌ر ئه‌م که‌سه‌ى خوێندوویه‌تى
هه‌رکه‌س سوڕه‌تى(البقرة و اَل عمران) له‌به‌ر بکات، ڕۆژى دوایى، ئه‌و ڕۆژه‌ى ئێستا(92308227)میل لێمان دووره،ڕۆژى قیامه‌ت یه‌ک میل ئه‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر سه‌رمان تین و گه‌رمایه‌کى زۆرى هه‌یه،ئه‌م دوو سوڕه‌ته لێناگه‌ڕێن تین و گه‌رمایى ئه‌م ڕۆژه کاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌رو مێشکى هه‌بێت. جا به‌راستى شتێکى گه‌وره‌و پیرۆزه
دووه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه:ئه‌بێ مرۆڤ صالح بێ، له خوا ترس بێت، صالحى و موتته‌قى تۆ، کاریگه‌رى له‌سه‌ر مناڵه‌کانت ئه‌بێت. بینیت ئه‌م بۆخۆى صالح بوو، خواى گه‌وره خێزان مناڵه‌که‌ى پاراست.
ئازیزانم...ڕه‌مه‌زان بۆ صالح بوونه[يَا أيها الذين امنواكتِب عليكم الصيام كما كتِب على الذين مِن قبلكم لعلكم تتقونَ] بۆ ته‌قوا کردنى په‌روه‌دگاره.جابه‌راستى ڕه‌مه‌زان جێى صالح بوونه، جێى له خوا ترسانه‌و نزیک بونه‌وه‌یه له خواى گه‌وره. بۆئه‌وه‌ى ماڵ و مناڵه‌که‌شت خێر له ته‌قواى تۆ ببینن.
-خالێکى تر هه‌یه ئه‌ویش، جێ به‌جێ کردنى ئه‌موارى ئاینى نابێ هیچ منجه‌منجى تیا بێت، هه‌ر چیه‌ک به‌سه‌رت هات بڵێ [سمِعنا وأطعنا] یه‌کسه‌ر جێ به‌جێى بکه‌و زۆر پرسیار مه‌که. ئه‌گه‌رنا ده‌بێته هۆى سه‌رلێشێواویتو له خۆت تێک ئه‌ده‌ی.وه‌ک ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم) ئه‌فه‌رموێت :ڕۆژوو بشکێنن و له‌گه‌ڵ بانگى مه‌غریب افگار بکه که‌چى تۆ ڕاوه‌ستى تا نوێژى مه‌غریب ئه‌که‌ى. نا..دیندارى ئه‌وه‌یه پارشێو دره‌نگ بخۆیت و زوو فتار بکه‌یته‌وه. خۆشه‌ویستان په‌ندوو ئامۆژگارى زۆرى تیایه، بۆ ئێوه‌ى جێ دێڵم، به خواتان ئه‌سپێرم.
السلام علیکم ورحمه الله وبرکاته

