سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى شایه‌تمان : مه‌رجى نۆیه‌م : ئه‌وه‌یه که‌وا له سه‌ر شایه‌تمان به‌رده‌وام بێت تا مردن وله‌سه‌ریشى بمرێت (المُوَافَاةُ عَلَيْهَا )
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره : ( وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُوْلَـئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَأُوْلَـئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) [البقرة : 217]
واته : وه هه‌رکه‌سێک له ئێوه هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه له ئاینه‌که‌ى وله‌سه‌ر بێباوه‌ڕى بمرێت , ئا ئه‌و جۆره که‌سانه کرده‌وه‌کانیان هه‌موو پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه له دونیا و قیامه‌تدا , وه ئه‌وانه نشته‌جێى ناو ئاگرى دۆزه‌خن و به‌هه‌میشه‌یى له‌وێدا ده‌مێننه‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ :
(إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللّهِ وَالْمَلآئِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ [ 161]
خَالِدِينَ فِيهَا لاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنظَرُونَ )[البقرة :161- 162]
واته : به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى که بێباوه‌ڕبون و هه‌ر له‌سه‌ر بێباوه‌ڕیش مردن ,ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و له‌عنه‌تى خواى گه‌وره و فریشته‌کان و هه‌موو خه‌ڵکیشیان له‌سه‌ره .ئه‌وانه به نه‌فرین لێکراوى له ئاگرى دۆزه‌خدا به‌هه‌میشه‌یى ده‌مێننه‌وه ,وه هیچ سزاشیان له‌سه‌ر سوک ناکرێته‌وه وهیچ مۆڵه‌تێکیشیان پێ نادرێت .
هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى ئه‌بو ژه‌رى غیفارى خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى : (مَا مِنْ عَبْدٍِِِ قَالَ لاَ إِلَهَ إِلأ اللهُ , ثُُم مَاتَ عَلَى ذَلِكَ إِلأ دَخَلَ الجَنَّةَ ) {رَوَاهُ مُسلِم (1/رقم/94)}واته : هیچ به‌نده‌یه‌ک نیه بڵێت (لاَإِلَهَ إِلاَّاللهُ )پاشان له سه‌ریشى بمرێت ونه چێته به‌هه‌شته‌وه .
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌که‌ى عه‌بدوڵلاى کوڕى مه‌سعود ( فَوَاللهِ الَّذِي لاَ إِلَهَ غَيْرُهُ، إِنَّ أَحَدَكُمْ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ الْجَنَّةِ حَتَّى مَا يَكُونَ بَيْنَهُ وَبَيْنَهَا إِلاَّ ذِرَاعٌ، فَيَسْبِقَ عَلَيْهِ الْكِتَابُ، فَيَعْمَلَ بِعَمَلِ أَهْلِ النَّاڕ فيَدْخُلَهَا، وَإِنَّ أَحَدَكُمْ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أهْلِ النَّاڕ حَتَّى مَا يَكُونَ بَيْنَهُ وَبَيْنَهَا إِلاَّ ذِرَاعٌ، فيَسْبِقَ عَلَيْهِ الْكِتَابُ، فَيَعْمَلَ بِعَمَلِ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَيَدْخُلَهَا ) {رَوَاهُ البُخاڕي (7/رقم/3332) وَمُسلِم (4/رقم/ 2643)}
واته سوێند به‌و خوایه‌ى که په‌رستراوێکى تر‌ى راست نیه جگه له‌و ,که‌سێک له ئێوه کار به کرده‌وه‌ى خه‌ڵکى به‌هه‌شت ده‌کات تا له نێوانى به‌هه‌شت وئه‌ودا ته‌نها باڵێک ده‌مێنێ ,جا له‌و کاته‌دا نوسراوه‌که‌ى پێش ده‌که‌وێت , و کرده‌وه‌یه‌ک ده‌کات وه‌کو کرده‌وه‌ى خه‌ڵکى دۆزه‌خ , بۆیه ده‌خرێته دۆزه‌خه‌وه, هه‌روه‌ها که‌سێک تریشتان کار به کرده‌وه‌ى خه‌ڵکى دۆزه‌خ ده‌کات تا له نێوانى دۆزه‌خ و ئه‌ودا ته‌نها باڵێک ده‌مێنێت جا له‌و کاته‌دا نوسراوه‌که‌ى پێش ده‌که‌وێت , جا کرده‌وه‌یه‌ک ده‌کات وه‌کو کرده‌وه‌کانى خه‌ڵکى به‌هه‌شت, بۆیه ده‌خرێته به‌هه‌شته‌وه .

