سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بنه‌ماو ئادابى زه‌ماوه‌ند و داوه‌ت له قورئاندا........
نوسینى: دانا شاره‌زوورى
ئاماده‌کردنى :هه‌ورامان عزیز
خوداى گه‌وره له قورئان پیرۆز ده‌فه‌رمووێت (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلَّا أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَى طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِڕينَ إِنَاهُ وَلَكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانتَشِرُوا وَلَا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنكُمْ وَاللَّهُ لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعاً فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلَا أَن تَنكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَداً إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ عِندَ اللَّهِ عَظِيماً [الأحزاب : 53] ). ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه باس له دوو شتى زۆر گرینگ ده‌کات و له ژیانى تاک و کۆمه‌ڵدا تایبه‌تمه‌ندى و گرینگى کۆمه‌لایه‌تى و ئاداب و نه‌ریتى خۆى هه‌یه
, ئێمه ئه‌مجاره ته‌نها باسى یه‌که‌مه‌که‌ى ده‌که‌ین .بوخارى له ئه‌نه‌سى کورى مالیک ده‌گێرێته‌وه که خۆشه‌ویست (د.خ) شایى کردوو دایکى سه‌لیم خواردنى دورست کردوو له‌سه‌ر سفره‌یه‌کى گه‌وره‌ى دانا له ژوورى پێغه‌مبه‌ر به ئه‌نه‌سى گووت به پێغه‌مبه‌ر بڵێ ئه‌م خواردنه که‌مه , فه‌رمووى لێى گه‌رێ ئینجا فه‌رمووى بچۆ خه‌ڵک بانگ بکه , به ناوهێنان و هه‌رکه‌ست بینى , منیش هه‌رکه‌س پێى وتم و بینیم با‌نگم کرد , به ئه‌نه‌سیان ووت جه‌ند که‌س ده‌بوو , ووتى ٣٠٠ که‌س , ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووى ده که‌س ده که‌س ئه‌لقه بده‌ن و هه‌رکه‌س له‌به‌رده‌مى خۆى بخوات , هه‌موویان نانیان خوارد هه‌تا تێربوون , تاقم تاقم نانیان ده‌خواردوو ده‌رۆیشتن پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووى ئه‌نه‌س سفره‌که لابه , بڕوا بکه نازانم ئه‌وکاته‌ى که دامنابوو زۆرترى له‌سه‌ر بوو یان ئه‌وکاته‌ى هه‌ڵمگرت , به‌ڵام هه‌ندێ که‌س دواى نان خواردن گفتوگۆیان ده‌ست پێکردوو پێغه‌مبه‌ر دانیشتبوو حه‌ره‌مى رووى له دیوار کردبوو دانیشتنه‌که زۆر قورس بوو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر . ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر چووه ماڵه‌وه و هاته ده‌ره‌وه نیشانه‌ى بێزارى پێوه دیار بوو , که دانیشتوان زانیان خۆشه‌ویست پێى خۆش نیه هه‌موویان چوونه ده‌ره‌وه و پێغه‌مبه‌ر له ژوورى خۆى بوو , که ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه هاته خواره‌وه .
ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته (ئةى طةلى خاوةن باوةران لة مالَةكانى ثيَغةمبةر مةضوونة ذوورىَ , مةطةر بؤجةميَكى خواردن بانط كرابن , ئةطةر ضووشن نابىَ وةختيَكى وا بضن كة ئةو جةمة خؤراكة ئامادة نةبووة هةر كةجةمة نانةكةو خوارد , بلاوةى بكةن و خؤ بةقسةوة خةريك مةكةن , ئةم كارةتان ثيَغةمبةر ئازاردةدا و لةبةر ئيَوة شةرم دةكات دةنط بكات , خودا لةقسةى راست ووتن شةرم ناكات .....) هه‌ژار ٤٢٥
خودا فه‌رمانى داوه به باوه‌رداوه‌ن که داب و ره‌وشتى موسلمان په‌یره‌و بکه‌ن و هه‌رجى خودا فه‌رمانى داوه ئه‌وا جێبه‌جێى بکه‌ن , چوونکه ئامۆژگارى خودا قازانجى وسودى هه‌ردوو دونیاى تێدایه و هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک و کۆمه‌ڵه به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر و جێگه‌و مه‌قامى ئه‌و ڕابه‌ر و پێشه‌وا و خۆشه‌ویسته‌و , کارێ نه‌که‌ن که‌گه‌ردى له هه‌ستى ناسکى بکه‌وێ هه‌رچى که پێغه‌مبه‌ر پێى ناخۆش بێ نابێت نزیکى بکه‌ن به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ماڵ و حه‌ره‌م و خێزانى پیرۆز‌و به‌رێزه‌وه هه‌بێت . چوونکه ئه‌م کاره گه‌وره‌ترین گوناهى ناپه‌سنده . ئه‌م ئایه‌ته جگه له‌م له‌م مه‌به‌سته گه‌وره‌ى سه‌ره‌وه دوو مه‌به‌ستى دیارى تێدایه : یه‌که‌م له باره‌ى داوه‌ت و مۆله‌ت وه‌رگرتن بۆ چوونه ماڵه‌وه‌و دیده‌نى ماڵان بۆ داوه‌ت و نانخواردن و شایى و ئاهه‌نگى خێزانى . دووه‌م : میوان بارى قورس نه‌بێت به‌سه‌ر خاوه‌ن ماله‌وه و ئازارى نه‌دات له هه‌موو رووێکه‌وه به‌تایبه‌تى زۆر قسه‌کردن و زۆر دانیشتن , جگه له‌و مه‌به‌سته‌ى سه‌ره‌وه ورده‌کارى و ره‌وانبێژى جوانکارى زۆر له‌م ئایه‌ته هه‌یه : یه‌که‌م : ده‌سته‌واژه‌ى (مالَةكانى ثيَغةمبةر ) ئاماژه‌یه بۆ هه‌وو ماڵێک رێز‌و و حورمه‌ت و پاراستنى خۆى هه‌یه و نابێت له چوار چێوه ماڵ پارێزگارى تایبه‌تمه‌ندى بکرێت , به‌ڵکو بۆ هه‌مووانه . دووه‌م : (هةتا ريَطاتان دةدةن) نیشانه‌ى داوتکردن و بانگ کردن و مۆڵه‌ت و رازى بوونى تێدایه , ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوو نابێت , له‌ناوعه‌ره‌بدا به (طفيلى) و له کوردی‌دا (مشةخؤر و ضليَس) ناوده‌بڕێت و کارێکى ناشرین و ناپه‌سه‌ندو بێزراوه . سێیه‌م : ده‌سته‌واژه‌ى (ثاش خوراندن دامةنيشن بؤ خواردن) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت میوانى ره‌زا قورس ئازارى هه‌بێت بۆ خاوه‌ن ماڵ جارێکى تر بانگى ناکرێت بۆ داوه‌ت چوونکه ئازارى به خاوه‌ن ماڵ گه‌یاندووه جارێکى تر نه ئه‌م ماڵه‌و نه ماڵێکى تر رووى پێناده‌ن و به میوانى بانگ ناکه‌ن . له‌م باسه‌دا به‌جاکى ده‌زانم هه‌ندێ حوکمى شه‌رعى باس بکه‌م : ١- ئایا پاش نان خواردن دانیشتن دورسته ؟ له ماڵى خاوه‌ن داوه‌ت دانیشین دورست نیه مه‌گه‌ر خاوه‌نى رازیبێت , هه‌روه‌ها هامووشۆى ماڵێک که پێیان ناخۆش بێت دانیشتن هه‌تا شی‌و پێده‌گات , ئه‌وه جۆرێکه له نه‌وسنى وچلێسى , که ئه‌ویش حه‌رام و گوناحه . ٢- ئه‌و خواردنه‌ى که داده‌ندرێت بۆ میوان ده‌بێته ماڵى میوان واته بۆ ماڵى به‌رێته‌وه و به‌خسینى لێ بکات و به‌شى ئه‌م و ئه‌وى لێ بدات دورست نیه , بێگومان ماڵى خاوه‌ن داوه‌ته‌که‌یه و میوان ته‌نها ئیزنى خواردنى هه‌یه . ٣- ئه‌وه‌ى بانگى نه‌کرابێت بۆ شایى و داوه‌ت چوونى دورسته ؟ بێگومان نه‌خێر . باش نیه کابرا باگ نه‌کراوه‌و خۆى له که‌سانى تر شه‌ته‌ک بدات و ببێته میوان قورس و چلێس و مشه خۆر و گفیلى پێوه دیار ده‌بێت , له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێویسته له‌کاتى داوه‌ت کردن ئه‌م دابوونه‌ریته ره‌چاو بکرێت . ١- هه‌رکه‌سێ له‌به‌رده‌م خۆى بخوات . ٢- خواردنه‌که پیس و قێزه‌ون نه‌کات و ئاگادار بێت که خه‌لکى دیکه ماوه نان بخوات . ٣- پاش نان خواردن به هێمنى و ئارامى خواحافیزى بکات و بۆ میوانى دیکه رێگا چۆڵ بکات . ٤- بێ ئیزن و مۆڵه‌ت که‌س له‌گه‌ڵ خۆى نه‌بات .

