سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌رک به تاک سپێردراوه
نوسینى/د.عادل الشویخ
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له ڕاستیدا یه‌که‌مین پاڵنه‌رى ئیجابى بوون و گه‌شبینى و وره به‌رزى که ده‌بێ هه‌رده‌م بانگخواز به بیرى خۆیى بێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌رک پێ سپاردن ڕوو له تاکه هه‌ر تاکێکیش له ڕۆژى دواییدا به‌ته‌نها خۆى و به‌جیا له خه‌ڵکانى تر لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێ هه‌رگیز تاوانى که‌سێک ناخرێته ئه‌ستۆى که‌سێکى تر جا با مرۆڤیش لێپرسینه‌وه‌ى لێبکرێ له‌و کاره‌ى که له نێو کۆمه‌ڵدا ئه‌نجامى بدات دیاره هه‌ندێ له ئه‌رکه‌کانیش له نێو کۆمه‌ڵدا نه‌بێ ڕاناپه‌ڕێنرێن وه‌یان له ڕێگاى گردبوونه‌وه‌یه‌کى کۆمه‌ڵیدا نه‌بێت به‌ڵام لێپرسینه‌وه به پاداشت و به سزا ئه‌وا هه‌ر به تاک تاک ده‌کرێ باوه‌ڕبوون به‌م ڕێسایه ئه‌وه ده‌خوازێ که بیرکردنه‌وه‌ى بانگخواز سنوردار بکرێ و چڕ بکرێته‌وه له‌وشته‌دا که پاداشتى بۆ مسۆگه‌ر ده‌کات و نزیکى ده‌کاته‌وه له په‌رستش و گێرایه‌ڵى له ده‌ره‌وه‌ى پاشکۆبوون بێت ده‌بێ ده‌ستپێشخه‌ر بێت له ئه‌نجامدانى په‌رستشه‌کاندا
بێ ئه‌وه‌ى ئاوڕبداته‌وه به‌لاى کارى فڵان و قسه‌ى فڵانه که‌سدا وه نابێت چێژى گوێڕایه‌ڵى چوارمه‌شقى پێبدات هه‌روه‌ها نابێت قورسایى فڵانه سه‌رپێچیکردن هیممه‌تى دابه‌زێنى نابێت چاوه‌رێى مۆڵه‌تى کارکردن بێت له هیچ که‌سێکه‌وه مه‌گه‌ر شتێک بێت که‌به‌شى بێت له پلانێک به‌ڵکو ده‌بێ بانگخواز له بیرکردنه‌وه‌ى خۆیدا بێت به‌وه‌ى که له ڕۆژى دواییدا به‌ته‌نها لێپرسینه‌وه‌ى لێده‌کرێ له‌سه‌ر کرداره‌کانى و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که پێشکه‌شى کردوه پرسیارى که‌سانى تر‌ى لێناکرێت هه‌روه‌ها نابێت چاو ببڕێته که‌سانى تریش ده‌کرى ئه‌وان بیانووى خۆیان هه‌بێت که ڕێگربێت له ڕاپه‌ڕاندنى کارێک‌دا یان ئه‌و هیممه‌ت و توانه‌یه‌یان نه‌بێت بتوانن کارێ له کاره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن له کاتێکدا که ئه‌م خۆى به‌خۆى ده‌توانێ ڕایپه‌ڕێنێ لێره‌وه نه شه‌یتان ده‌توانى هیممه‌تى بمرێنێ نه مه‌ینه‌تیه‌کانى دنیایش ده‌توانن ده‌سته‌وسانى بکه‌ن با بانگخواز به به‌رده‌وامى پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم بێنێته پێش چاوى خۆى و بیکاته پێشه‌نگێکى عه‌مه‌لى نابێ که‌سانى تر هه‌رکه‌سێ ببن به هیچ شێوه‌یه‌ک بکاته پێشه‌نگى خۆى ئالێره‌وه‌یه که خوداى گه‌وره زیاتر له که‌سانى تر ده‌رگاى هیممه‌ت به‌رزیى لێده‌کاته‌وه یان ته‌وفیقى ده‌دات بۆ کارى که تایبه‌تى کردوه به‌وه‌وه تا پێى هه‌ستێت یان بۆ چاکه‌یه‌ک که پله‌یى پێ به‌رزبکاته‌وه خواى گه‌وره‌یش هه‌رکه‌سه‌ى بۆ شتێک داناوه خۆى خاوه‌نى چاکه‌یه به‌سه‌ر به‌نده‌کانیه‌وه به‌زه‌یى خۆى تایبه‌ت ده‌کات به‌هه‌ر که‌سێکه‌وه مه‌به‌ستى بێت وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک که خۆى بیه‌وێت.

