سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌روازه‌کانى ناسینى خوا ده‌روازه‌ى یه‌که‌م : سه‌رنجدان و ورد به‌نه‌وه له بونه‌وه‌ر و ژیان د-دیارده‌ى ژیان ومردن :
ئاماده‌کردنى : کاوان کوردى
ئاماده‌کردنى: بۆ ماڵپه‌ر: دلاوه‌ر کوردى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَى إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ) [الزمر : 42]
واته: خوا گیانه‌کان کاتى مردنیان ده‌کێشێت و گیانى ئه‌وانه‌ش , که له خه‌ودان ده‌کێشێت , ئینجا گیانى ئه‌وانه گل ده‌داته‌وه , که مردن ده‌دات به‌سه‌ریانداو گیانى ئه‌وانه, که هێشتا سه‌ره‌ى مردنیان نه‌هاتوه تا مۆڵه‌تێکى دیاریکراو ده‌هێڵێته‌وه, به ڕاستى ئه‌م ژیان ومردنه , به‌ڵگه‌ى زۆرى تێدایه بۆ ئه‌وانه‌ى بیر ده‌که‌نه‌وه ٠
ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌نى هه‌ستێکى ناسک و دڵێکى زیندو بێت, بێگومان دیارده‌ى ژیان ومردن, کار له قوڵایى ده‌رونى ده‌کات٠٠٠ باشه چۆن له مادده‌یه‌کى بێ گیان و مردو ژیانێکى پڕ جۆش و خرۆش وگه‌شه و جوڵه فه‌راهه‌م دێت ؟یه‌ک خانه‌ى زیندو به‌و ساده‌ییه‌ى خۆى ده‌بێت به هه‌مو فه‌رمانه‌کانى ژیان هه‌ستێک له : خوردن و هه‌ناسه‌دان و گه‌شه‌کردن و زۆر بون وجوڵه و خۆ ڕاهێنان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا!! که‌س هه‌یه له خۆى ڕاببینێت , که تاکه مێشوله‌یه‌ک دروست بکات ؟ وڵاتى ڕوسیا داواى له (ئؤبارين) کرد که سه‌رۆکى په‌یمانگاى کیمیاگه‌رى سۆڤیه‌تى جاران بو , که له‌وه بکۆڵێته‌وه که تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانرێت له ڕێگه‌ى کارلێکى کیمیاییه‌وه ژیان به‌دى بهێنرێت , به‌ڵام پاش سه‌رقاڵیه‌کى درێژ خایه‌ن , که بیست ساڵى خایاند له (1962) دا ڕایگه‌یاند , که کۆتایى به لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى هێناوه و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى له ڕێگه‌ى هه‌مو که‌ناڵه جیهانییه‌کانه‌وه بڵاوکرایه‌وه که: له ڕاستیدا زانستى کیمیاگه‌رى ده‌سته‌وستانه‌وه له توانایدا نییه له تاقیگه‌دا ژیان به‌دى بهێنێت , زانست ته‌نها له‌گه‌ڵ مادده‌ى به‌رهه‌ستدا ده‌گاته ئه‌نجام ٠ ئه‌مه نهێنى ژیان بو٠٠٠
ئه‌ى مردن ؟
هه‌ر مرۆڤێک ده‌یان وسه‌دان خولیا و ئاوات له‌زیهنى دا گه‌ڵاڵه ده‌کات و, به هیوایه به‌دى یان بهێنێت, که ده‌مرێت بۆ کوێ یان ده‌بات ؟ هه‌روا به ئاسانى ڕۆژگارى ژیانى ئاوا ده‌بن و خۆڵ چاوى پڕ ده‌کات؟! بێ ئه‌وه‌ى به خۆى بزانێت , یاخود پرسى پێ بکرێت په‌رده‌ى شانۆى ژیانى داده‌رێته‌وه ؟! کێ یه ئه‌و گیانه ده‌کێشێت و به چ سه‌ر ئه‌نجام و چاره‌نوسێکى ده‌گه‌یه‌نێت ؟(الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً )[الملك : 2] واته : ئه‌وخوایه‌ى مردن وژیانى دروست کردوه بۆ ئه‌وه‌ى تاقیتان بکاته‌وه, ئاخۆ کامتان باشترین کرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؟٠

