سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژى ته‌راویح:
ناصح ئیبراهیم سازانى
سوننه‌تێکى(المؤكدة)یه, له دواى نوێژى عیشاى هه‌موو شه‌وێکى ره‌مه‌زان, دوو رکات دوورکات به‌کۆمه‌ڵ ده‌کرێت.
* ئه‌بی سه‌له‌مه ره‌زاى خواى لێ بێ پرسیاری کرد له عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌رباره نوێژى ته‌راویح ؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: (مَا كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَزِيدُ فِي رَمَضَانَ وَلَا فِي غَيْڕهِ عَلَى إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً) (1) . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له ره‌مه‌زان و جگه له ره‌مه‌زانیش له یانزه رکات زیاترى نه‌کردووه.
زۆربه‌ى زانایان له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ن که جگه له نوێژى وه‌تر بیست رکات نوێژى ته‌راویح
بکرێت له مزگه‌وتدا به‌جه‌ماعه‌ت له‌وانه پێشه‌وا شافیعى و سوفیان و ئیبن مبارک.
پێشه‌وا کاسانى ده‌ڵێت: عومه‌رى کوڕی خه‌تاب ره‌زاى خواى لێ بێ هاوه‌لآنى کۆکرده‌وه بیست رکات نوێژى ته‌راویحی پێکردن به‌جه‌ماعه‌ت بێ ئه‌وه‌ى هیچ کامیان به‌رهه‌ڵستى بکات , ئه‌مه‌ش یه‌ک ده‌نگى هاوه‌لآن ده‌گه‌یه‌نێ (2) .
* عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به‌رده‌وام له مزگه‌وتدا نه‌یکردووه, چونکه ترساوه له‌وه‌ى فه‌رز بکرێت له‌سه‌ر ئوممه‌تى(3)
* له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ)(4) . واته: هه‌ر که‌سێک ره‌مه‌زان به رۆژوو بێت به ئیمانه‌وه شه‌و نوێژ و ته‌راویح بکات خواى گه‌وره له گوناهى رابردووى خۆش ده‌بێت.
* هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: (مَنْ قَامَ مَعَ الْإِمَامِ حَتَّى يَنْصَڕفَ كُتِبَ لَهُ قِيَامُ لَيْلَةٍ) (5) . واته: هه‌ر که‌سێک له‌گه‌ڵ ئیمامدا نوێژ بکات تا کۆتایى سوننه‌تى ته‌راویح ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه تا به‌یانى شه‌و نوێژى کردبێت.
- ١- متفقٌ عَڵیْهِ. أخرجه البخاری: ٢/٦٦ (1147) ، ومسلم: ٢/١٦٦ (738) (125).
- ٢- صحیح فق السنه: أبو مالک سید کمال: ١/٤٣٧.
- ٣- أخرجه البخاری: (9129), ومسلم: (761).
- ٤- أخرجه البخاری: (2014), و مسلم: (795).
- ٥- أخرجه أبو داود: (1375), والترمژی: (860), فی صحیح الجامع: ٢٤١٧.

