سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و که‌سانه‌ى مۆڵه‌تیان پێدراوه ڕۆژوو نه‌گرن
نوسینى : عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاینى پیرۆزى ئیسلام سه‌راپا پڕه له ڕه‌ح و سۆز ۆ ئاسانکارى ، هه‌ر ئه‌م شتانه‌ش له ڕۆژوودا دیاره ،خواى گه‌وره مۆڵه‌تى داوه به هه‌ندێک که‌س ده‌توانن ڕۆژوو نه‌گرن له‌وانه :
١- که‌سێک له‌سه‌فه‌ردا بێت .
٢- که‌سێکى نه‌خۆش.
٣- پیرێک که نه‌توانێ به‌ڕۆژوو بێت.
٤- سکپڕی له ئافره‌ت.
٥- ئافره‌تى شیر ده‌ر.
٦- خوێنى مانگانه‌و منداڵ بوون.
٧- ترس له مردن له برسێتى و تینویه‌تى زۆردا.
٨- زۆر لیکردن بۆ شکان.
٩- که‌سێک له سه‌فه‌ردا بێت یاخود بیه‌وێت سه‌فه‌ر بکات، ئه‌وا ده‌توانێت ڕۆژوو نه‌گرێت، چونکه سه‌فه‌رکردن نا ڕه‌حه‌ته وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه به‌ڕۆژووش بێت ئه‌وا ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت ، بۆیه خواى گه‌وره مۆڵه‌تى داوه که ڕۆژوو نه‌گرێت ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (فَمَن كَانَ مِنكُم مَّڕيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ)[البقرة : 184] به‌و مه‌رجه‌ى پاشتر ڕۆژووه‌که‌ى بگرێته‌وه و پشت گوێ ى نه‌خات، پێغه‌مبه‌رى ئازیزیش (ص) ده‌فه‌رموێت باشترین که‌ستان له سه‌فه‌ردا ئه‌و که‌سه‌یه که نوێژه‌مان کورت ده‌کاته‌وه‌و ڕۆژوو ناگرێت (رواه البخارى).
١٠- که‌سێک که نه‌خۆشه‌و ناتوانێت ڕۆژوو بگرێت له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌که‌ى ئه‌وه خواى گه‌وره مۆڵه‌تى داوه که ڕۆژوو نه‌گرێت ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ولا تَقتلوا انفسكم ان الله كان بكم رحيما) (النساء-29)
١١- پیرێکى په‌ککه‌وته‌ى که نه‌فت پیاو بێت یان ژن، ئه‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن به‌ڵام له برى هه‌مووڕۆژێک ده‌بێت فیدیه بده‌ن که خواردنى هه‌ژارێکه ، ئیتر له ماڵى خۆیان بێت یان له بازاردا ، خواردنێکى مام ناوه‌ندى بێت نه زۆر گران بێت نه‌زۆر هه‌رزان، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:( وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ) [الحج : 78].
١٢- ئافره‌تى سکپڕو شیرده‌ر ، ئه‌گه‌ر له خۆیان ترسان که به‌هۆى ڕۆژوو گرتنه‌وه دووچارى نه‌خۆشى ده‌بن، ئه‌وا ده‌توانن ڕۆژوو نه‌گرن و پاشتر بیگرنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له منداڵه‌کانیان ترسان بمرن له‌به‌ر بێ شیرى و برسیه‌تى یاخود نه‌خۆش بکه‌ن .... ئه‌وا دسیان ده‌توانن ڕۆژوو نه‌گرن ، به‌ڵام ده‌بێت له‌کاتێکى تر ڕۆژووه‌که بگرنه‌وه وه فیدیه‌شى بۆ بده‌ن که ئه‌ندازه‌ى فیدیه‌که (صاع) ێکه ، پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێت : ( ان الله عز وجل وضع للمسافر الصوم وشطر الصلاة، وعن الحنبلي (والمرضع) ( رواه النسائى).
خواى گه‌وره ڕۆژووى له‌سه‌ر گه‌شتیار ( مسافر) لابردووه و ده‌توانێت نوێژه‌کانیشى کورت بکاته‌وه، هه‌روه‌ها ئافره‌تى سکپڕو شیر ده‌ریش.
١٣- خوێنى مانگانه‌و منداڵ بوون له ئافره‌تدا ، هۆیه‌که بۆ شکاندنى ڕۆژوو ، خاتوو عائیشه ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت ( كان يصيبنا ذلك ، فنؤمرو بقضاء الصوم ، ولا نؤمرو بقضاء الصلاة)(متفق عليه)
واتا : ئێمه تووشى حه‌یزو بێ نوێژى ده‌بووین ، پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمانى پێ ده‌کردین به گرتنه‌وه‌ى ڕۆژوه‌کانمان ، به‌ڵام فه‌رمانى نه‌ده‌کرد به گێڕانه‌وه‌ى ڕۆژووه‌کان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک که به‌رده‌وام نه‌خۆشه‌و خوێنى هه‌یه ، واتا (مستحاضة) ئه‌وا نوێژوو ڕۆژووه‌که‌شى له‌سه‌ر واجبه.
١٤- که‌سێک له برساندا یان له تینوێتیدا خه‌ریکه بمرێت ئه‌وا واجبه ڕۆژووه‌که‌ى بشکێنێت ، یاخود ئه‌گه‌ر که‌سێک له ناو ئاودابوو خه‌ریکه ده‌خنکێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکى ڕۆژوه‌وان چاوى لێ بوو ده‌بێت بچێت ڕزگارى بکات. ئه‌گه‌ر پێویستى کرد ده‌بێت ڕۆژووه‌که‌ى بشکێنێت.
١٥- ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌رۆژوو بوو زۆریان لێکر دبه لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان که ده‌بێ ڕۆژوه‌که‌ى بشکێنێ ئه‌وا ده‌توانێ بیشکێنێ و پاشان له‌کاتێکى تردا بیگرێته‌وه.

