سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌تاڵکه‌ره‌وه‌کانى ڕۆژوو که قه‌زاو که فاره‌تیشى پێویسته:
نویسنى : عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
جیماع کردن واته: تێکه‌ڵاوى کردنى ئافره‌ت, به‌ڵام به مه‌رج نه‌گیراوه (مةنى) لێ ده‌ربچێت , به‌ڵکو هه‌ر به تێکه‌ڵاوى کردنه‌که ڕۆژووه‌که ده‌شکێت و قه‌زا و که‌فاره‌تیشى له سه‌ره له به‌رامبه‌ردا ئافره‌ته‌که هیچى له‌سه‌ر نییه ته‌نها قه‌زا کردنه‌وه‌ى ڕۆژووه‌که‌ى نه‌بێت, که‌فاره‌تیش بۆ پیاوه‌که بریتیه له یه‌کێک له‌م سیانه :
أ- ئازاد کردنى به‌نده‌یه‌کى موسوڵمانى بێ عه‌یب ٠
ب- دوو مانگ ڕۆژوو گرتن له‌سه‌ر یه‌ک ٠
ج- تێر کردنى (60) هه‌ژار له خواردنى ژه‌مێکى مام ناوه‌ندى ٠
ئه‌و پیاوه‌ى که له ڕۆژێک له ڕۆژه‌کانى مانگى ره‌مه‌زاندا جیماعى کردوه له‌گه‌ڵ خیزانه‌که‌یدا ئه‌وا ڕۆژووه‌که‌ى ده‌شکێت ده‌بێت پاشان بیگرێته‌وه و که‌فاره‌تیشى بۆ بدات ئه‌گه‌ر کۆیله هه‌بوو ده‌بێت کۆیله‌یه‌کى موسوڵمان ئازاد بکات ئه‌گه‌ر نه‌بوو ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ک به به‌رده‌وامى به ڕۆژوو بێت , ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو مانگه‌که به ڕۆژوو بوو پاشان یه‌ک ڕۆژى به‌ین خست ئه‌وه ده‌بێت له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ بکاته‌وه, ئه‌گه‌ر هیچ بیانوویه‌کى شه‌رعى نه‌بو , ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شى پێ نه‌کرا ده‌بێت (60) هه‌ژار تێر بکات له خواردنى ژه‌مێکى مام ناوه‌ندى, به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌م فه‌رموده‌یه که له پێغه‌مبه‌ره‌وه درودى خواى له‌سه‌ر بێت باس کراوه ( جارێکیان پیاوێک هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ناوى سه‌له‌مه‌ى کوڕى صه‌خر بوو وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا به هیلاکدا چووم ٠٠ پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى چى به هیلاکیدا بردویت؟ پیاوه‌که ووتى له ڕۆژى ره‌مه‌زاندا جیماعم کردوه له‌گه‌ڵ خیزانه‌که‌مدا ٠٠٠پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى ئه‌توانى به‌ندایه‌ک ئازاد بکه‌یت؟ پیاوه‌که وتى نه‌خێر پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى ئه‌توانى (60) ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک به ڕۆژوو بیت؟ پیاوه‌که وتى نه‌خێر پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى ئه‌توانى خواردنى (60) هه‌ژار بده‌یت پیاوه‌که وتى نه‌خێر پاشان پێغه‌مبه‌ر به‌رچنه‌یه‌کى هێنا که خورماى تیادا بوو فه‌رمووى به پیاوه‌که: ئه‌م خورمایه ببه‌خشه‌وه ٠
پیاوه‌که وتى جا کێ له من هه‌ژارتره ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت سوێند به خوا له‌م شاره‌دا له ئێمه هه‌ژار تر‌ى تیادا نییه پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌نده پێکه‌نى هه‌تا ددانه پیرۆزه‌کانى ده‌رکه‌وت, پاشان فه‌رمووى بڕۆ بیده به ماڵ و منداڵه‌که‌ت ٠
به‌م فه‌رمووده‌دا ده‌رده‌که‌وێت که که‌فاره‌ت واجبه, ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى هیچ کام له‌و سیانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌نجام بدات ئه‌وا که‌فاره‌یه‌که له ئه‌ستۆیدا ده‌مێنێته‌وه ٠
که‌فاره‌تى جیماع به‌سراوه به‌و ڕۆژانه‌ى که جیماعى تیادا کردوه نه‌ک به ژماره‌ى ئه‌و جیماعانه‌ى که له یه‌ک ڕۆژدا کردویه‌تى واته: ئه‌گه‌ر دوو ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک جیماعى کردبوو ئه‌وا دوو که‌فاره‌تى له‌سه‌ره, به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ک ڕۆژ دوو جیماعى کردبوو ئه‌وه یه‌ک که‌فاره‌تى له‌سه‌ره ٠

