سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژى ته‌راویح......
عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
ته‌راویح: له " روحه" ه‌وو هاتووه واته ئارامى به‌خشین به جه‌سته و حه‌وانه‌وه. . چونکه له‌و نوێژانه‌دا له نێوان هه‌ر چوار ڕکاتدا مرۆڤ پشوویه‌ک ده‌دات و پاشان هه‌ڵده‌ستێته‌وه بۆ نوێژێکى تر. وه مرۆڤ له‌و نوێژ‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌دا هه‌ست به ئارامى و خۆشییه‌ک ده‌کات که ڕۆحى پێ ده‌گه‌شێته‌وه.
ده‌رباره‌ى ژماره‌ى ڕکاته‌کانى نوێژى ته‌راویح زانایان یه‌ک ده‌نگ نین له‌سه‌رى چونکه به (شةو نوێژ) ده‌ژمێردرێت ئه‌و که‌سه به ویست و تواناى خۆى که‌وتووه چه‌نده نوێژبکات. . له‌سه‌ره‌تادا پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌هات بۆ مزگه‌وت و ته‌راویح ى به جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ده‌کرد به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ته‌رکى کرد بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێت به(فرض) له‌سه‌ر خه‌ڵکى، چونکه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر هه‌ر (30) شه‌وه‌که‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان له مزگه‌وتدا (ته راويح ) ى بکردایه به جه‌ماعه‌ت، ئه‌وا له‌سه‌ر ئوومه‌ته‌که‌شى فه‌رز ده‌بوو، خاتوو عائیشه ده‌فه‌رمووێت:" شه‌وێکیان پێغه‌مبه‌ر (ص) له مزگه‌وتدا نوێژى ده‌کرد. هه‌ندێک که‌سیش له گه‌ڵیدا نوێژیان ده‌کرد، بۆ شه‌وى دووه‌م هه‌ستا بۆ نوێژ خه‌ڵکه‌که زۆر تر بوون له شه‌وى سێیه‌م و چوارمدا زۆرتر بوون، پاش ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (ص) نه‌چووه ده‌ره‌وه بۆ لایان، که ڕۆژ بوویه‌وه فه‌رموى: (قد رايت الذى صنعتم فلم يمنعنى من الخروج اليكم الا انى خشيت ان تفرض عليكم).خاتوو عائیشه ده‌ڵێت ئه‌مه له ڕه‌مه‌زاندا بوو.( متفق عليه).
واته بینیم ئه‌و کاره‌ى که ئێوه کردتان، هیچ شتێک نه‌بووه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هاتنه ده‌ره‌وه‌مدا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ترسام فه‌رز بێت له سه‌رتان.
هه‌روه‌ها (عبد الرحمن القاريء) ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ عومه‌ردا شه‌وێکى ڕه‌مه‌زان چووین بۆ مزگه‌وت سه‌یرمان کرد خه‌ڵک به‌ش به‌ش وه‌ستاون و هه‌ر که‌س بۆ خۆى نوێژ ده‌کات، نوێژێکى سه‌ر پێى، عومه‌ر ووتى: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه له‌پشتى یه‌ک قورئانخوێنه‌وه نۆیژبکه‌ن زۆر باشتره، پاشان کۆى کرنه‌وه به‌پشت سه‌رى (ابى كورى كعب) وه عبدالرحمان وتى: شه‌ویکى تر پێکه‌وه چوینه ده‌ره‌وه. خه‌ڵکه‌که به‌پشت سه‌رى ئه‌و پیاوه‌وه که عومه‌ر داینابوو نوێژیان ده‌کرد.
ژماره‌ى ڕکاته‌کانى نوێژى ته‌راویح (8) رکاته(3) رکاتى (وتر) دا که به‌گشتى (11) رکاته..
خاتوو عائشه (خواى لىَ ڕ‌ازى بيَت) ده‌فه‌رمووێت: (ما كان النبي (ص) یزید فی رمچان ولا غیره على احد عشر رکعه) (متفق عليه). واته: پێغه‌مبه‌ر(ص) نه له ڕه‌مه‌زان و نه له غه‌یرى ره‌مه‌زانیشدا زیاتر له (11) رکات نوێژى نه‌کردووه.
.هه‌ر له سه‌رده‌مى عومه‌ردا خه‌ڵکى (23) رکات نوێژى ته‌راویحیان ده‌کرد.
(عن يزيد بن خصيفة عن سائب بن يزيد قال: كان‌و يقومون فى عهد عمر بن الخطاب ر.ض) فی رمچان بپلاپه وعشرین رکعه)( اخرجةالبيهقي).
هه‌روه‌ها له سه‌رده‌مى خه‌لیفه (عثمان)دا موسڵمانان (39) رکات نوێژیان ده‌کرد. ئه‌وه‌ى که باش بێت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى که له مزگه‌وتدان تواناى نوێژ کردنیان چاک بێت و گه‌نج وچالاک بن باشتر وایه چه‌ند رکاتێکى که‌م بکه‌ن و قورئانى زۆرى تیادا بخوینن، وه ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوو ئه‌وا نوێژى زۆرتر ده‌کرێت و دیاره که‌متریش قورئان له نوێژه‌کاندا ده‌خوێندرێت.

