سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سووده‌کانى ڕۆژوو له قیامه‌تدا
١. ڕۆژوو هۆیه‌که بۆ ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره و پاداشتى تایبه‌تى هه‌یه وه‌کو خواى گه‌وره له فه‌رمووده قودسیه‌که‌یدا ده‌فه‌رمووێت (الصوم لي و أنا اجزي به ) رواه المسلم.
٢. ڕۆژوو ده‌بێته هۆى دوورخستنه‌وه‌ى ئاگرى دۆزه‌خ له مرۆڤ وه‌کو پێشتر باسمان کرد
٣. ڕۆژووه‌وان دوو خۆشحاڵى هه‌یه:
أ) خۆشحاڵى کاتیک به‌ربانگ ده‌کاته‌وه.
ب) خۆشحاڵى کاتیک له قیامه‌تدا ده‌گاته دیدارى خوا‌و ڕۆژووى گرتووه
٤. رۆژو وه‌وان له ڕۆژووى قیامه‌تدا له ده‌رگاى تایبه‌تییه‌وه ده‌چنه به‌هه‌شت که‌ناوى (ريان)ه،
(تيَر ئاو) که پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێت (إن فى الجنه بابا یقال له (ريان) یدخل منه الصائمون یوم القیامه، یقال: این الصائمون. . فیقومون: لا یدخل منه احد غیرهم. . فاژا دخلوا اغلق... فلم یدخل منه احد) متفق علیه.
له به‌هه‌شتدا ده‌رگایه‌ک هه‌یه پێى ده‌وترێت تێر ئاو ڕۆژوه‌وانان لێیه‌وه ده‌چنه ژو وره‌وه، ده‌ڵێن کوان ڕۆژوه‌وانان؟ کۆمه‌ڵێک هه‌ڵده‌ستن و ده‌چن به ده‌م بانگه‌که‌وه ، جگه ئه‌وانه که‌س ناچێته ژووره‌وه ، که ئه‌وان چوونه ژووره‌وه پاشان ده‌رگاکه داده‌خرێت و که‌سى تر له‌و درگاوه ناچێته ژووره‌وه بۆ به‌هه‌شت .
٥.ڕۆژوو هۆیه‌که بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌کانى له‌وه‌و پێشى ئاده‌میزاد به مه‌رجآ (كبائر)ى تیادا نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێت (من صام رمضان ايمانا و احتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه) متفق علیه.
٦.ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌موو مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت و پاش ئه‌ویش شه‌ش (6) ڕۆژ له‌مانگى شه‌وال به ڕۆژوو بێت ئه‌وه وه‌کو ته‌واوى ساڵه‌که به‌ڕۆژوو بێت وایه. ئه‌بو ئه‌یوب له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) ده‌فه‌رمووێت: (من صام رمضان ثم اتبعه ستا من شوال كان الصيام الدهر) رواه المسلم.
چونکه‌خواى گه‌وره لاى که‌میى کرده‌وه چاکه‌کان به (10) قات ئه‌نوسێت (30) رۆژ * ١٠=٣٠٠ڕۆژ)، پاشان (6) ڕۆژى مانگى شه‌وال ده‌کاته (60) هه‌مووى پێکه‌وه ده‌کاته (360) ڕۆژ که ساڵێکه ٧. به‌پێى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (ص) ڕۆژوو بۆ خاوه‌نه‌که‌ى ده‌بێته قه‌ڵغان و ئه‌و که‌سه له ئاگرى دۆزه‌خ ده‌پارێزێت: ( الصيام جنة من النار كجنة احدكم من القتال) رۆژوو قه‌ڵغانه له ئاگرى دۆزه‌خ وه‌ک چۆن هه‌ریه‌ک له ئێوه قه‌ڵغانتان هه‌یه بۆ کاتى جه‌نگ.
٨. لابردنى سزاى سه‌ر دۆزه خییه‌کان له‌م مانگه‌دا و واڵاکردنى ده‌رگاى به‌هه‌شت به ڕووى ئیمانداراندا.

