سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان که‌ى واجب ده‌بێت؟
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
به‌پێى مه‌زهه‌بى پێشه‌وا (شافعى ) خواى لێ رازبێت مانگى ڕه‌مه‌زان واجب ده‌بێت له‌سه‌ر موسوڵمانان ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێکى موسوڵمانى باڵغى ڕاستگۆى داد په‌روه‌ر شایه‌تیدا که مانگى بینیوه ئه‌وا پێویسته موسوڵمانان به ڕۆژوو بن ٠
به پێى ئه‌م فه‌رمووده پیرۆزه
( جا‌ء اعرابى الى رسول الله؟ صلى الله عليه وسلم فقال: إني رايت هلال رمضان , قال :اتشهد ان لا إله إلا الله؟ قال: نعم قال اتشهد أن محمداََ رسول الله؟ قال: يا بلال: أذن في الناس فليصوموا غدا ) (رواه ابو داود و الترمذى) , واته: پیاوێکى ده‌شته‌کى هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر و وتى: مانگى ڕه‌مه‌زانم بینیوه پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى شایه‌تى ده‌ده‌یت که هیچ په‌رستراوێک نییه جگه له خوا و موحه‌ممه‌د نێردراوى خوایه؟ پیاوه‌که وتى به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى ئاده‌ى بیلال له‌ناو خه‌ڵکیدا بانگ بده که سبه‌ینێ به رَۆژوو بن به‌ڵگه‌ى واجب بوونى ڕه‌مه‌زان به مانگ له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کدا ئاماژه‌ى پێ کراوه که ئێمه لێره‌دا ته‌نها ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه باس ده‌که‌ین , پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت (صُومُوا لِرؤيته وافطروا لِرؤيَتِه فان غمَّى عليكم فاكملوا ثلاثين )
(رواه البخاري و مسلم )
واته: به بینینى مانگ ڕۆژوو بگرن و هه‌ر به بینینى مانگ جه‌ژن بکه‌ن, ئه‌گه‌ر هه‌ور و ته‌م بوو مانگ دیار نه‌بوو ئه‌وا (30)ى ڕێک ته‌واو بکه‌ن واته: ئه‌گه‌ر له مانگى شه‌عبان دا بوون(30)ڕۆژله شه‌عبان ته‌واو بکه‌ن ئه‌نجا بچنه سه‌ر ڕه‌مه‌زان وه ئه‌گه‌ر له ڕه‌مه‌زان بوون (30) ڕۆژته‌واو بکه‌ن ئه‌نجا بچنه سه‌ر مانگى شه‌وال , ئه‌مه‌له کاتێکدا که هه‌ور بوو مانگ دیار نه‌بوو خۆ ئه‌گه‌ر مانگ دیار بوو ده‌بێت به گوێره‌ى مانگ بێت بۆیه هه‌ندێک جار (29) ده‌رده‌چێت ێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵکى به (فرض كفائي) بگه‌ڕێن به شوێنى مانگدا له دواى خۆر ئاوا بوونى ڕۆژى (29) یه‌م له مانگى شه‌عبان وه ڕۆژى (29) یه‌م له مانگى ڕه‌مه‌زان تا بزانن ئایا به ڕۆژوو بن یان نا ئه‌گه‌ر مانگ بینرا و ڕاگه‌یه‌نرا پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که باوه‌ڕ به ڕاستى هه‌واڵه که ده‌که‌ن به ڕۆژوو بن ڕاگه‌یاندنه‌که به ڕادیۆ و یان ته‌له‌فزیۆن یا خود ته‌قاندنى تۆپیش بێت ئه‌وا فه‌رزه به ڕۆژوو ببن )

