سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌تاڵکه‌ره‌وه‌ى ڕۆژووکه که ته‌نها قه‌زاکردنه‌وه پێویسته:
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
ئه‌گه‌ر ڕۆژوه‌وان ڕۆژووه‌که‌ى به هه‌ر هۆیه‌ک له‌م هۆیانه‌شکاند ئه‌وا ده‌بێت له کاتێکى تردا ڕۆژووه‌که بگرێته‌وه:
١- هه‌رچى بچێته ناو بۆشایى سک یان سه‌ر ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌کاته‌وه, که زانایان نزیکه‌ى (25) شتیان ژمارددوه وه‌ک خواردن و خواردنه‌وه به ئه‌نقه‌ست, شاف هه‌ڵگرتن له یه‌کێک له دووڕێگه‌وه ٠
٢- رشانه‌وه به ئه‌نقه‌ست وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌سێک بیه‌وێت خۆى بڕشێنێته‌وه, وه‌ک پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: (من زرعة قىء فليس عليه قضاء, ومن استقا فاليقض ) رواه ابو داود
واته: هه‌رکه‌س ڕشانه‌وه زۆرى بۆ بهێنێت و بڕشیته‌وه ئه‌وا پێویست ناکات ڕۆژووه‌که‌ى بگرێته‌وه, وه هه‌ر که‌س خۆى بڕشێنێته‌وه ئه‌وه ده‌بێت ڕۆژووه‌که‌ى بگرێته‌وه ٠
٣- ده‌رچوونى (مةنى) له ڕۆژوودا به‌هۆى ده‌ست بازى و یارى کردنه‌وه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک شه‌و خه‌وت و کاتێک هه‌ستا بۆ پارشێو هه‌ستى کرد, جله‌کانى ته‌ڕه و (مةنى) لێ ده‌رچووه ئه‌وا با ئه‌گه‌ر توانى پێش نوێژى به‌یانى خۆى بشوات, ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ده‌کریت نوێژه‌که‌ى به‌یانى به ته‌یه‌موم بکات و له دواى نوێژدا خۆى بشوات وه ڕۆژووه‌که‌ى دروسته, ئاماژه به‌م فه‌مووده‌یه (ان النبي صلى الله عليه وسلم يدركه الفجر وهو جنب من اهله ثم يغتسل و يصوم ) متفق علیه ٠
واته: پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت نوێژى به‌یانى هات به سه‌رداو له‌شى گران بوو له هاوسه‌ره‌کانى پاش نوێژ خۆى شۆرى و ڕۆژووه‌که‌ى گرت ٠ وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ڕۆژى ره‌مه‌زاندا خه‌وت کاتێک هه‌ستا بینى (مةنى) لێ ده‌رچووه ئه‌وه ڕۆژووه‌که‌ى ناشکێت, ده‌توانێت خۆى بشۆرێت و ڕۆژووه‌که‌ى تا سه‌ر بگرێت, به‌ڵام باش نییه که‌سێک که له‌شى گرانه زۆربه‌ى ڕۆژوه‌که‌ى به‌و شێوه‌یه به‌سه‌ربه‌رێت, به‌ڵکو هه‌رکات بۆى ڕه‌خسا خۆى بشۆرێت بۆ ئه‌وه‌ى له نرخى ڕۆژووه‌که‌ى که‌م نه‌بێته‌وه ٠
٤- شێت بوون: که‌سێکى ساغ له پر شێت بێت ئه‌وا به‌شێت بوونه‌که‌ى ڕۆژووه‌که‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ٠
٥- هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى له ئایینى پیرۆزى ئیسلام: واته له کاتى ڕۆژوو گرتنه‌که‌دا ئه‌و که‌سه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له ئاینى پیرۆزى ئیسلام, ئه‌وه ڕۆژووه‌که‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه چونکه ڕۆژوو به‌ندایه‌تى یه, کافریش له ئه‌هلى به‌ندایه‌تى نییه ٠
٦- ده‌رکه‌وتنى خۆینى مانگانه و منداڵ بوون له ئافره‌تدا: ئه‌و ئافره‌تانه‌ى که ئه‌و حوینه دێت به سه‌ریاندا ڕۆژوه‌که‌یان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه تا خۆیان نه‌شۆن ناتوانن ڕۆژوو بگرن پاشانیش ده‌بێت ئه‌و رَۆژووانه بگرنه‌وه که‌له کیسیان چووه به‌هۆى خوێنه‌که‌وه , ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک پێش پارشێو هه‌ستى کرد پاک بوه‌ته‌وه له خوێن ئه‌وا ده‌توانێت نیه‌تى ڕۆژوو بهێنێت و له دواى نوێژى به‌یانى خۆى بشوات وه ڕۆژووه‌که‌شى درۆسته ٠

