سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زانستى (مطلق) و (مقيد) له قورئان
نوسینى/ئیکرام که‌ریم
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(مطلق) واته ئه‌و ده‌قه یان ئه‌و له‌فزه‌ى که ئه‌بڕرێت به‌سه‌ر ماناکه‌ى خۆیدا بێ ئه‌وه‌ى مه‌رج و (قيد)ى له‌سه‌ر بێت زۆرتر ئه‌و له‌فزانه ئه‌گرێته‌وه که (نةكيرة)ن و ناسراونین یان وه‌سفکراونین. (مقيد)یش به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌وه‌یه‌و بریتییه له‌و له‌فزه‌ى که له‌گه‌ڵ (قيد) ێکدا ئه‌بررێت به‌سه‌ر مانایه‌کدا... بۆ نموونه خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْڕيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آَيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ)المائده/٨٩ هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ (وما كان لمؤمن ان يقتل مؤمنا الا خطئا ومن قتل مؤمنا خطئا فتحرير رقبة مؤمنة)له‌م دوو ئایه‌ته‌دا وشه‌ى (رقبة) هاتووه له یه‌که‌میاندا به‌ره‌هایى هاتووه (قيد)و مه‌رجى له‌سه‌ر نیه به‌ڵام له دووه‌میاندا (قيد)و مه‌رجى (مؤمنة)ى به‌سه‌ره‌وه‌یه به له‌فزى یه‌که‌میان (رقبة) ئه‌وترێ (مطلق) و به دوومیان (رقبة مؤمنة) ئه‌وترێت (مقيد).
جۆره‌کانى (مطلق) و (مقيد)
زانایان (مطلق و مقيد) ئه‌که‌نه چوار به‌ش:
١- (حوكم و سةبةب)یان یه‌ک شت بێت.
٢- (حوكم و سةبةب)بان دوو شتى جیاواز بێت.
٣- حوکمیان یه‌ک شت و(سةبةب)یان جیاواز بێت.
٤- حوکمیان جیاواز (سةبةب)یان یه‌ک شت بێت.
-کارکردن به (مطلقو مقيد)
زۆربه‌ى زانایان ئه‌ڵێن کار به (مطلق) ناکرێت به‌ڵکو ئه‌بێت کار به (مقيد)بکرێت و چى ده‌قى (مطلق)هه‌یه پێویسته (مقيد)ى ده‌قه‌کانى تر‌ى بۆ بهێنرێت هه‌ندێکى تر مه‌سه‌له‌که ئه‌که‌نه چوار به‌شه‌و ئه‌ڵێن هه‌ریه‌که‌یان بڕیارى تایبه‌تى بۆ ئه‌درێت بۆ نموونه و سه‌لماندن
- ئه‌گه‌ر حوکم و سه‌به‌ب یه‌ک شت بوون ئه‌وه کار به (مقيد)ه‌که ئه‌کرێ وه‌ک خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (حرمت عليكم الميتة والدم) لێره‌دا (الدم)به‌ره‌هایى هاتووه مه‌رج و (قيد)ى له‌سه‌ر نیه له ئایه‌تێکى تردا هاتووه ئه‌فه‌رموێ (قل لا اجد فى ما اوحى الى محرما على طاعم يطعمه الا ان يكون ميتة او دما مسفوحا)لێره‌دا (مسفوحا)بووه‌ته (قيد)بۆ خوێنه‌که.
- (حوكمى)ئه‌و دوو (نص)ه ئه‌وه‌یه خوێن خواردنه‌وه حه‌رام ئه‌که‌ن (سبب)و هۆکه‌شى ئه‌وه‌یه که زیانیان بۆ ته‌ندروستى هه‌یه که‌واته (مطلق)ه‌که لێره‌دا حه‌مل ئه‌کرێته سه‌ر (مقيد)ه‌که‌و هه‌مان حوکمى ئه‌و وه‌رده‌گرێت.
- ئه‌گه‌ر (حوكم و سةبةب)دوو شتى جیاواز بوون ئه‌وه هه‌ریه‌که‌یان به جیا کارى پێده‌کرێ وه‌ک (السارق والسارقة فاقطعوا ايديهما) له‌فزى (ايديهما)لێره‌دا (مطلق)ه‌و قه‌یدى به‌سه‌ره‌وه نیه به‌ڵام خواى گه‌وره له شوێنکى تردا باسى ئه‌کات (قيد)ى ئه‌خاته سه‌ر بۆ نموونه ئه‌فه‌رمووێ (فاغسلوا وجوهكم وايديكم الى المرافق) به‌ڵام سه‌یر ده‌که‌ى ئه‌م دوو (نص)ه نه (حوكمةكانيان)و نه (سةبةبةكانيان)یه‌ک شت نین به‌ڵکو دوو شتن. حوکمى ده‌قى یه‌که‌م ده‌ست برین حوکمى ده‌قى دووه‌م ده‌ست شۆردنه له‌گه‌ڵ ئانیشکدا (سبب)ى ده‌قى یه‌که‌م (دزى كردنة) و (سبب)ى ده‌قى دوووه‌م نوێژنه‌کردنه که‌واته لێره‌دا (مطلق) حه‌مل ناکرێته سه‌ر مقید و هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا کاریان پێئه‌کرێت.
- حوکمیان یه‌ک شت سه‌به‌به‌یان جیاوازه وه‌ک خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (فتحرير رقبة من قبل ان يتماسا) که (سبب)ه‌که (ظهار)ه‌و حوکمه که ئازادکردنى کۆیله‌یه‌که به (مطلق)ى خواى گه‌وره له ئایه‌تێکى تردا ئه‌فه‌رموێ (فتحرير رقبة مؤمنة) که (سبب)ه‌که کوشتنى به هه‌ڵه‌یه و حوکمه‌که‌شى ئازاد کردنى کۆیله‌یه‌کى موسڵمانه.
- لێره‌دا حوکمى که‌فاره‌تى (ظهار)و (قتل خطا) یه‌ک شته که ئازادکردنى کۆیله‌یه به‌ڵام (سبب)ه‌کان جیاوازن ئه‌و (ظهار)ه‌و (قتل خطا)ه.. زانایان لێره‌شه‌دا (حةنةفييةكان نةبىَ)ئه‌ڵێن (مطلق)ه‌که حه‌مل ئه‌کرێته سه‌ر (مقيد)ه‌که و هه‌مان حوکم ئه‌درێت بۆ هه‌ردووکیان واته ئه‌بێ له هه‌ردوو که‌فاره‌تدا کۆیله‌که موسڵمان بێت که ئازاد ئه‌کرێت. حوکمیان جیاواز سبب یه‌ک شته بۆ نموونه خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (فاغسلوا وجوهكم وايديكم الى المرافق) له دواى ئه‌وه ئه‌فه‌رموێ (وتيمموا صعيدا طيبا فامسحوا بوجوهكم وايديكم منه)یه‌که‌میان ده‌قێکى (مقيد)ه‌و دووه‌میان ده‌قێکى (مقيد)ه (سبب) له هه‌ردووکیاندا یه‌ک شته که نوێژکردنه به‌ڵام حوکمه‌کان دوو شتن له‌یه‌که‌مدا شۆردنه‌و له دوه‌مدا (مةسح كردنة) زانایان ئه‌فه‌رمون لێره‌دا هه‌ر ده‌قه‌ى به‌جیا کارى پێ ئه‌کرێت و (مطلق) حه‌مل ناکرێته سه‌ر (مقيد)

