سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕۆژووى ره‌مه‌زان له سه‌رکێ واجبه ؟
عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
بۆ واجب بونى ڕۆژوو زانایان هه‌ندێک مه‌رجیان داناوه له سه‌ر ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر تێکراى مه‌رجه‌کانى تیادا بوو ئه‌وا ده‌بێت به ڕۆژوو بێت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له مه‌رجه‌کانى تیادا نه‌بوو ئه‌وا ڕۆژووى له‌سه‌ر واجب نییه:
١- ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ى ڕۆژوو ده‌گرێت موسوڵمان بێت, که‌واته که‌سێکى کافر ڕۆژووى له‌سه‌ر نیه چونکه ڕۆژوو عیباده‌ته و کافریش له ئه‌هلى عیباده‌ت نییه,
٢- ده‌بێت (بالَغ) بێت ئینجا ڕۆژووى له‌سه‌ر واجب ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش له‌و ته‌مه‌نه ڕۆژووى گرت, ئه‌وا خێرى بۆ ده‌نوسرێت و کارێکى چاکى کردوه, هه‌ر چه‌نده له‌سه‌رى واجب نییه ٠
٣- ده‌بێت ئه‌و که‌سه (عاقلَ) بێت به‌م پێیه که‌سێکى شێت ڕۆژووى له‌سه‌ر واجب نیه, پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت : سێ که‌س تاوانیان له‌سه‌ر نانوسرێت, منداڵ تا باڵغ ده‌بێت شێت تا چاک ده‌بێته‌وه, نوستوو تا له خه‌وه‌که‌ى هه‌ڵده‌ستێت ٠
٤- ئه‌و که‌سه توانایى ڕۆژوو گرتنى هه‌بێت: که‌واته پیریکى په‌ککه‌وته‌ى که‌نه‌فت یا خود نه‌خۆشێکى سه‌خت ڕۆژووى له‌سه‌ر واجب نییه, به‌ڵام ده‌بێت (فدية) که بۆ هه‌ر ڕۆژێک بریتى یه له تێرکردنى هه‌ژارێک بۆ یه‌ک ژه‌م له خواردنى مامناوه‌ندى ٠
مه‌رجه‌کانى دروستبوونى ڕۆژوو:
ئه‌وه‌ى که پێشتر باسمان کرد مه‌رجى واجب بوونى رَۆژوو بو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه ئه‌وه‌ى که لێره‌دا ئاماژه‌ى پێ ده‌که‌ین مه‌رجى دروست بوونى ڕۆژووه :
١-موسوڵمان بێت .
٢- عاقڵ بێت .
٣- نیه‌تى ڕۆژووى هێنابێت و مه‌رج نییه نیه‌ته‌که‌ى به زبان وتبێت پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: ( إنَمَا الاعمالُ بالنيات ) رواه البخاری و مسلم
٤- ده‌بێت کاته‌که‌ى وابێت ڕۆژوو گرتن تیایدا دروست بێت چونکه ڕۆژوو گرتن له هه‌ندێ ڕۆژدا دروست نییه وه‌ک (ڕؤذى جةذنى قوربان و ڕةمةزان ) , ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو ده‌بێت پاک بێت له خوێنى مانگانه و منداڵبوون ٠

