سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
که‌سه نزیکه‌کانى خوا کێن؟
نوسینى/محمد زکى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
عن ان‌س بن مالک (رضى الله عنه)قال: قال: رسول الله صلى الله علیه وسلم (ان لله اهلين من الناس, قيل من هم يا رسول الله صلى الله علية وسلم قال: اهل القرا‌ن اهل الله و خاصته.) (رواه الامام احمد و ابن ماجة و ابوالقاسم بن حيدر فى مشيخته عن الامام وصحه) واته: له ئه‌نه‌سى کورى مالیکه‌وه (رضى الله عنه) ووتى پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى بۆ خواى گه‌وره هه‌یه که‌سانێکى تایبه‌ت له خه‌ڵک, وترا ئه‌وانه کێن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى هاوه‌ڵانى قورئانن که‌سانێکى نزیک و تایبه‌تن لاى خوا. خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1) اللَّهُ الصَّمَدُ (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ) واته ئه‌ى محمد بڵێ خوا تاک و ته‌نهایه, خوا جێگه‌ى نیازى به‌نده‌کانیه‌تى بێ نیازه له به‌نده‌کانى, که‌سى لێ نه‌بووه له که‌سیش نه‌بووه وه‌هه‌رگیز هاوشێوه‌ى نییه.
بێگومان خواى گه‌وره پاک‌و بێگه‌رده‌و دووره له‌وه‌ى هاوه‌ڵ یا منداڵى ببێت وه جوله‌که‌کان درۆیان کرد کاتێک وتیان ئێمه ڕۆڵه‌ى خواین و خۆشه‌ویستى خواین, به‌ڵام به‌نده‌ى ڕاستگۆ ئه‌وه‌یه که خواى خۆى خۆش ده‌وێت پێویسته له میانه‌ى خۆشویستنى قورئانى پیرۆزه‌وه ده‌رى ببڕێت. هه‌ر که‌س قورئانى خۆش بوێت شه‌وانه‌و رۆژانه ده‌ورى ده‌کاته‌وه و هاوه‌ڵ هاوده‌میه‌تى به‌وه‌ش خواى گه‌وره به به‌خششى خۆى به‌رزى ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته که‌سه تایبه‌ته‌کان و به‌نده چاکه‌کانى و خوا پێداوان له نێوان ته‌واوى به‌نده‌کان و ئه‌وانه‌ى خوایان لێ رازى بووه‌و له خوا رازى بوون خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى(قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ) ال عمران/٣١ له عه‌بدوڵڵاى کورى مه‌سعوده‌وه (رضى الله عنه) فه‌رمویه‌تى به‌نده‌ى خواناس هیچ له خۆى نه‌پرسێت جگه له قورئان ئه‌گه‌ر قورئانى خۆش بوێت ئه‌وا خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خۆش ده‌وێ وه هه‌ر که‌س خوا و پێغه‌مبه‌رى خۆش بوێت ئه‌وا له ڕۆژى قیامه‌تدا خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم حه‌شرى ده‌کات چونکه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى (يحشر المر‌ء مع من احب) واته مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ که‌سێکدا حه‌شر ده‌کرێت که خۆشیده‌وێت به عه‌بدوڵڵاى کورى مه‌سعودیان ووت تۆ رۆژووى سوننه‌ت که‌م ده‌گریت فه‌رمووى ئه‌گه‌ر به‌رۆژووبم که‌م توانا ده‌بم له قورئان خوێندندا, قورئان خوێندنه‌وه‌که‌م به‌لاوه خۆشتره له رۆژوو گرتنه‌که هه‌روه‌ها مالکى کورى دینار که یه‌کێک بووه له (تابعين) ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت قورئان چى له دڵتان چاندووه ئه‌ى ئه‌هلى قورئان؟؟ چونکه قورئان به‌هارو ژیانى دڵه‌کانه هه‌روه‌ک چۆن باران به‌هارو ژیانى زه‌وییه

