سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئـه‌ده‌ب و ئاکـارى مسوڵمان له کاتى ســه‌ردانی نه‌خـۆشـدا
نه‌وا محمد
کتێبخانه‌ى ته‌فسیر
مسوڵمانان که به‌ڕاستی برای یه‌کترین، وه‌ک یه‌ک جه‌سته‌و له‌ش وان، که کاتێک ئه‌ندامێکی ئه‌م له‌شه ده‌که‌وێته ئازار، گشت ئه‌ندامه‌کانی تر ئه‌که‌ونه ئازار. مسوڵمانیش، تا له ژیان دابێ، تووشی نه‌خۆشیو نه‌ساغی ده‌بێ. نه‌خۆشیش وه‌ک هه‌موو که‌س ده‌یزانێ، پێویستی به سه‌ردانو دل دانه‌وه‌و دل ڕاگرتن هه‌یه، تا ئازاری نه‌خۆشیه‌که‌ی له‌سه‌ر که‌م بێته‌وه.
جا بۆ چوونه لای نه‌خۆش، ئیسلام ئه‌م به‌شه‌شی فه‌رامۆش نه‌کردووه، به‌ڵکو چه‌ند ئاداب‌و ڕه‌فتارێکی داناوه، پێویسته مسوڵمانان بۆخۆیان به گشتی‌و منداڵه‌کانیشیان لـێ فێر بکه‌ن.
ئادابه‌کــانیش ئه‌مانه‌ن:
أ- په‌له‌کردن له سه‌ردانی نه‌خـۆش:
کاتێک مسوڵمانێک دوچاری نه‌خۆشی ده‌بێ، وا پێویست‌و چاکه، یه‌کسه‌ر بچێته سـه‌ردانی، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی: ((إذا مَڕضَ فَعِدْهُ )...گه‌ر مسوڵمانێک نه‌خۆش که‌وت، یه‌کسه‌ر سه‌ردانی بکه.
ب- کـه‌م مانه‌وه لای نه‌خـۆش:
له ڕه‌وشتی جوانی مسوڵمان له‌کاتی سه‌ردانی بۆ لای نه‌خۆش ئه‌وه‌یه، که زۆر له‌لای نه‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی گه‌ر نه‌خۆشه‌که ئافره‌ت بوو. به‌لآم گه‌ر نه‌خۆشه‌که حاڵه‌تی باش بوو، سه‌لیقه‌ی قسه‌کردنی هه‌بوو، ئه‌وا قه‌یناکه زۆریش له‌لای بمێنێته‌وه، واچاکه ڕۆژێک نا ڕۆژێک سه‌ردانی نه‌خۆش بکرێت، گه‌ر حاڵه‌تی چاک بوو.
ج- دوعـاکردن بۆ نه‌خـۆش:
کاتێک ده‌چیته لای نه‌خۆشێک، واباشه دوعای شیفای بۆ بکه‌ی، وه‌ک ئه‌م دوعایه‌ی، که پێغه‌مبه‌ر بۆ نه‌خۆشی کردووه. له خاتوو عائیشه‌وه -ڕه‌زای خوای لێبآ-، که کاتێک پێغه‌مبه‌ر خێزانی نه‌خۆش بووه، چووه‌ته لای‌و ده‌ستی ڕاستی به‌سه‌ردا هێناوه‌و فه‌رمویه‌تى: ((اللّهم رَبّ الناس. أذهَبْ البأس، إشفِ أنتَ الشَّافي لا شِفاء إلاَّ شِفاؤكَ، شِفاءً لا يُغادِرُ سَقَماً )...خوایه ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خه‌ڵک، نه‌خۆشی لاده. شیفا بنێره هه‌ر تۆ شیفاده‌ریو هیچ شیفایه‌کی نه‌خۆش نیه، جگه له شیفای تۆ، شیفایه‌ک بنێره، که نه‌خۆشی به دواوه نه‌بێ (1)
هه‌روه‌ها ئیبن عه‌باس گوتویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی: ((مَنْ عاد مريضاً لَمْ يَحْضُرُهُ أجَلُهُ فقالَ عِنْدَهُ سَبْع مراتٍ: (أسأل الله العظيم ربُّ العرش العظيم أنْ يَشْفيك، إلاَّ عافاهُ الله مِنْ هذا المرضْ)) ...هه‌ر که‌سێک سه‌ردانی نه‌خۆش بکات، به‌مه‌رجێ ئه‌جه‌لی نه‌هاتبێ، حه‌وت جار بڵآ: ((أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك )...له خوای به‌رزو مه‌زن داوا ده‌که‌م، که خوای عه‌رشی گه‌وره‌یه، شیفات بۆ بنێرآ، ئه‌وا خوای گه‌وره له‌م نه‌خۆشیه چاکی ده‌کاته‌وه (2) .
با ئێمه‌ش هه‌رده‌م دوعایه‌نه‌مان له‌یادبآ، تا پاداشتى خوا به‌ده‌ست بێنین‌و دڵنه‌وایى نه‌خۆشه‌کان بین.
د- ده‌ست خستنه‌سه‌ر شوێنی ئازاره‌که‌و دوعا خوێندن به‌سه‌ریدا:
له ئه‌بی عبداللّه‌ی عوسمانی کوڕی ئه‌بی العاصه‌وه، که‌وا له له‌شیدا، شوێنێکی ئازاری هه‌بووه‌و، به پێغه‌مبه‌ری فه‌رموه، که ئه‌م ئازاره‌ی هه‌یه، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رمو: ((ضَعْ يدكَ على الذي يألَمُ من جسدكَ قلْ: بسمِ الله – ثلاثاً- وقلْ سَبْعَ مراتٍ: أعوذ بعزةِ الله): ده‌ستت له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه دابنآ که ئازار به له‌شت ئه‌گه‌یه‌نآ سآ جار بڵێ: (بسم الله )و حه‌وت جاریش بڵێ: (أعوذُ بعزة الله وَقُدْرَتهِ مِنْ شَڕّ ما أجِدُ و أُحاذِرْ) ...په‌نا ده‌گرم به عیزه‌تو هێزو توانای خوای گه‌وره له خراپه‌ی ئه‌و شته‌ی، که هه‌مه‌و حه‌زه‌ریش وه‌رئه‌گرم (3)
ه- وا چاکـه له ئه‌حواڵی نه‌خۆش پرسیار بکرێ:
له ئیبن عه‌باسه‌وه، که‌وا عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالب -ڕه‌زای خوای لێبێ- ((خَرَجَ مِنْ عند رسول الله في وَجْعِهِ الذي توفي فيه عليه الصلاة والسلام، فقال الناس: يا أبا الحسن كيف أصبح رسـول الله؟ )قال: (أصْبَحَ بِحَمْدِ الله باڕئاً) ...له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا هاته ده‌ره‌وه، که نه‌خۆش بوو به‌و نه‌خۆشیه‌ی، که گیانی پێسپارد. جا خه‌ڵکه‌که گوتیان: ئه‌ی باوکی حه‌سه‌ن! پێغه‌مبه‌ری خوا حاڵی چۆنه؟ گوتی: سوپاس بۆ خوا چاکه(4).
و- واچاکه له‌لای سه‌ری نه‌خۆش دابنیشـی:
ئه‌مه‌ش وه‌ک، که پێغه‌مبه‌ر ئاوای ڕه‌فتارکردووه، وه‌ک ئیبن عه‌باس -ڕه‌زای خوایان لێبێ- گوتویه‌تی: کاتێک پێغه‌مبه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشی ده‌کرد، له‌لای سه‌ریه‌وه داده‌نیشت، پاشان حه‌وت جار ئه‌یفه‌رمو: ((أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك))، جا گه‌ر ئه‌جه‌لی دوا بخرێ، ئه‌وا له‌م نه‌خۆشییه‌ی چاک ئه‌بێته‌وه (5) ( ).
ز- دل دانه‌وه‌ی نه‌خۆشو ئاوات خواستن به چاکبوونه‌وه‌و ته‌مه‌ن درێژیى:
ئه‌م سیفه‌ته دڵڕفێنه کاریگه‌ریه‌کی به تینی هه‌یه له‌سه‌ر دل و ده‌روونی نه‌خۆش، هه‌روا ده‌بێته دڵخۆشکردنیو هیوا پێدانی.
ئه‌بی سه‌عیدی خودری -ڕه‌زای خوای لێبآ- گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: ((إذا دَخَلْتُمْ على مريضٍ فَنَفّسوا له أجَلهُ (بِطول العمر)، (فإنَّ ذلك لا يَڕدُ شيئاً، وَيَطيبُ نَفْسَهُ .)..گه‌ر چوونه لای نه‌خۆش، داوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ بکه‌ن، چونکه ئه‌مه هیچ شتێک ڕه‌ت ناکاته‌وه‌و دڵیشی پێ خۆش ده‌بێ (6) ))( ).
هه‌روا له حه‌دیسی ئیبن عه‌باسدا هاتووه، که به نه‌خۆش ده‌گوترێ: ((لا بأس طهور إنشاء الله)) ...قه‌یناکه إن شا‌و الله بوه‌ته مایه‌ی پاککردنه‌وه‌ی گوناهه‌کان.
ح- واچاکه داوای دوعـا له نه‌خۆش بکه‌یت:
وه‌ک ئیبن ماجه‌و ئیبن السنی له عومه‌ری کوڕی خه‌تتابه‌وه -ره‌زای خوای لێبێ- ده‌گێڕنه‌وه، که گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: ((إذا دَخَلْتَ على مريضٍ فَمُرْهُ فَلْيَدْعُ، فإنَّ دُعاءَهُ كَدُعاء الملائكة )...گه‌ر چوویته لای نه‌خۆش، پێی بڵێ دوعات بۆ بکات، چونکه دوعاکه‌ی وه‌ک دوعای فریشته‌کان وایه.
گ- گـه‌ر نه‌خۆشـێک له حاڵه‌تی گیاندان بوو (لا إلة إلا الله)ى بیـربخرێته‌وه:
ئه‌بی سه‌عیدی خودری -ڕه‌زای خوای لێبێ- گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: ((لَقِنوا مَوْتاكُمْ لا إله إلا الله )...ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی، که له حاڵه‌تی مردندان پێیان بڵێن: (لا إله إلا الله) بڵێن (6)
هه‌روه‌ها مه‌عازی کوڕی جه‌به‌ل -ڕه‌زای خوای لێبێ -گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تى:((مَنْ كان آخِرُ كَلامه لا إله إلا الله دَخَل الجنّة )...هه‌رکه‌سێک له‌کاتی گیاندانی، کۆتا قسه‌ی (لا إله الا الله )بێت، ده‌چێته به‌هه‌شت))( ).
١- بوخاری‌و موسلیم گێڕاویه‌تیانه‌وه.
٢- ئه‌بوداودو حاکم‌و ترمژی گێڕاویه‌تیانه‌وه.
٣-موسیلم گێڕاویه‌تیه‌وه.
٤-بوخاری گێڕاویه‌تیه‌وه.
٥-بوخاری له (الادب المفرد)، گێڕاویه‌تیه‌وه .
٦-ترمژی و ئیبن ماجه گێڕاویه‌تیانه‌وه.

