سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌مه‌وێت ئه‌م داره ببڕم
نووسینی: هارون نوح طه
کتێبخانه‌ى محوى
ڕیوایه‌ت کراوه له (الحسن) که ده‌ڵێ: دارێک هه‌بوو خه‌ڵک ده‌چوونه لای ده‌یانپه‌رست له غه‌یری خوا، پیاوێک له‌و لاوه هات ووتی ئه‌م داره ده‌بڕم، هات بۆ ئه‌وه‌ی بیبڕێ به توڕه‌ییه‌وه شه‌یتان پێى گه‌یشت له‌سه‌ر شێوازی پیاوێک، ووتی
ها چ ده‌که‌یت؟ ووتی زانیومه ئه‌م داره ده‌په‌رسترێ له غه‌یری خوا ده‌مه‌وێت بیبڕم شه‌یتان ووتی جا ئه‌گه‌ر خۆت نه‌یپه‌رستی چ زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ ووتی هه‌ر ده‌یبڕم. شه‌یتان ووتی شتێکی باشترت ده‌ده‌مێ مه‌یبڕه، هه‌موو ڕۆژێ دوو دینارت هه‌یه له ژێر سه‌رینه‌که‌ت، ووتی کێ ئه‌مه بۆمن دێنێ ووتی من، پیاوه‌که هاته‌وه به‌یانی بینی دوو دیناری له ژێر سه‌رینه‌که‌یه. ڕۆژی دووه‌م هه‌ڵسا له خه‌و هیچی نه‌بینی بۆیه توڕه‌بوو ووتی هه‌ر ده‌یبڕم شه‌یتان بۆی هاته‌وه ووتی چیت ده‌وێت؟ ووتی ئه‌م داره ده‌بڕم چونکه له غه‌یری خوا ده‌په‌رسترێ. شه‌یتان ووتی درۆ ده‌که‌یت هیچ ڕێگات نییه بۆ ئه‌م کاره، پیاوه‌که چوو ببڕی شه‌یتان به دوای که‌وتو لێی دا، تاکو ده‌ستی له گه‌روی نا نزیک بوو بکوژێت. ووتی ده‌زانی من کێم؟ پیاوه‌که ووتی کێیت؟ ووتی من شه‌یتانم، یه‌که‌م جار بۆ خوا هاتی توڕه‌بووی من به سه‌رت زاڵ نه‌بووم. به‌لآم فێڵم لێ کردیت به دوو دینار ئێستا که بۆ دوو دیناره‌که هاتی توڕه‌ییه‌که‌ت بۆ خوا نه‌بوو به‌سه‌رت زاڵ بووم.

